چالاکوانێک: ئەوەی لە سوەیدا ڕوویدا گەورەترە لە ڕێوشوێنە ڕاگەیاندراوەکانی لێپرسینەوە

دوای ڕەوانەکردنی بەشێک لە تۆمەتبارانی کۆمەڵکوژیی سوەیدا بۆ دادگا، باسمە عەقەبانی چالاکوان ڕایگەیاند: دەستگیرکردنی چەند کەسێک بەس نییە و بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، دەبێت لێپرسینەوە هەم پلاندانەران و هەم تاوانباران بگرێتەوە.

ڕۆشێل جونیور

سوەیدا- سەرەڕای ئەوەی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نیشتمانی دەستگیرکردنی ٢٣ کەسی لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٥ لە شاری سوەیدای سووریا ڕاگەیاند، بەڵام پرسیارێکی بەرچاو و بێ وەڵام ماوەتەوە: چۆن دەتوانێت کۆمیسیۆنێک کە لەلایەن هەمان حکومەتی کاتیەوە پێکهێنراوە و بەرپرسیار بووە لە ئاسانکاریکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە شارەکەدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دادوەری لەسەر کەیسێک بکات کە تێیدا بەشدارە؟

 

لە حاڵەتی تاوانی گەورە و پێشێلکاریدا، سەربەخۆیی و بێلایەنی بۆ هەر لێکۆڵینەوەیەکی باوەڕپێکراو پێویستە، بەڵام لیژنەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا متمانەی هاوڵاتیانی سوەیدایان نییە هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هاوڵاتیان هاتنە ناو ئەو لیژنەیە بۆ ناو شارەکە ڕەتکردەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بەوەی کە بە ئەزموونێکی پێشووتری دەزانن، کە دادپەروەری لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکانی کەناراوەکان بەدەست نەهێنا، ئەمەش داواکانیانی بۆ لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەن بەهێزتر کرد.

 

 

گومان لە بێلایەنی لیژنەی لێکۆڵینەوە

باسمە عەقەبانی، چالاکوانی کۆمەڵایەتی و ژنان، سەرنجێکی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە دا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی نیشتمانییەوە سەبارەت بە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا بڵاوکرایەوە، وتی: ناونانی لیژنەکە "نیشتیمانی" ڕەنگدانەوەی ستانداردە پێویستەکانی ڕوونی و بێلایەن نییە لەم جۆرە حاڵەتانەدا، ئەو پرسە پەیوەندیدارە بەو شتانەی لە سوەیدا ڕوویانداوە کە "زۆر گەورەترە" لە ڕێکارە ڕاگەیاندراوەکان، داوایکردووە پێداچوونەوە بە سروشتی لیژنەکە و دەسەڵاتەکان و ئەو دەزگایەی کە پێکهاتووە.

 

ئاماژەی بەوەدا، کە لیژنەکە بە بڕوای ئەو بێلایەنییەکی تەواو نییە، بەو پێیەی کە لەلایەن "دەسەڵاتێکەوە پێکهاتووە کە مێژوویەکی دوور و درێژی کوشتن و تیرۆری هەیە"، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانی پێشێلکاریی جددی پێویستی بە سەربەخۆیی و بێلایەنی هەیە بۆ ئەوەی متمانە بە ئەنجامەکان مسۆگەر بکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە دانیشتووانی سوەیدا ڕەتیانکردەوە بچنە ناو ئەو شارە، ئەمەش بۆ لەدەستدانی باوەڕیان بە ئەزموونەکانی ڕابردووی گەڕاندەوە، لەوانە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە ڕووداوەکانی کەنار دەریاکان، کە پێی وایە نەیتوانیوە دادپەروەری پێویست بەدەستبهێنێت و چارەسەری بۆ زیانبەرکەوتووان و کەسوکارەکانیان دابین نەکردووە، ئەمەش داواکارییەکانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی بەهێزتر کردووە.

 

 

باسمە عەقەبانی سەبارەت بە ئەنجامەکانی لیژنەکە قسەی کرد، ڕەخنەی لە ڕاگەیاندنی ڕەوانەکردنی ٢٣ تۆمەتبار بۆ دەسەڵاتی دادوەری گرت و ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم ژمارەیە "ڕەنگدانەوەی قەبارەی هێرشەکە نییە" بۆ سەر سوەیدا، ژمارەیەکی زۆر لە هێرشبەران بەشدارییان لە بۆنەکاندا کردووە، هەروەها ئاماژەی بە دەرکەوتنی تاکەکان کردووە لە ڤیدیۆ و بڵاوکراوەۆانی تۆڕی کۆمەڵایەتیدا باس لە بەشداریکردنیان دەکەن یان شانازی بە کارەکانیانەوە دەکەن.

 

،ەختی لەوە کردەوە، کە ڕەوانەکردنی ئەم ژمارەیە بۆ دادگاکانی تاوانەکانی سووریا ڕەنگدانەوەی سروشتی دۆسیەکە نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مامەڵەکردن لەگەڵیدا وەک زنجیرەیەک تاوانی تاکەکەسی بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی ڕووداوەکان نەگونجاو بێت، ئەوەی ڕوویدا بە پرسێکی زۆر فراوانتر پێناسەی کرد.

 

داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەربەخۆ دەکات

باسمە عەقەبانی ئاماژەی بەوەدا، کە کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێلکارییەکانی لە سوەیدا ڕاگەیاندووە کە دەتوانێت ببێتە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، هەروەها ئەوەی ڕوویدا بە "جینۆساید" دەزانێت و پرسیاری ئەوەیشی کردووە کە بۆچی بە فەرمی بەو شێوەیە پۆلێن نەکراوە.

 

ڕوونیکردەوە، دادگا ناوخۆییەکان "ناتەواون" بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە کەیسانە، لێپرسینەوە دەبێت لە لوتکەوە دەست پێبکات، لە پلاندانان و فەرمانکردنەوە تا لەسێدارەدان، سنووردار نەبێت بەو کەسانەی کە ڕاستەوخۆ پێشێلکارییەکانیان ئەنجامداوە.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە هێرشکردنە سەر سوەیدا "بە ئەنقەست" بووە، کە چەند مانگێک پێش ڕووداوەکان بە قسەی ڕقاوی دەستی پێکردووە و لایەنە ئەمنی و سەربازییەکان و هەروەها گروپەکانی دیکەش لەنێویاندا چەکدارانی بیانی بەشداربوون، بەرپرسیارێتی دەبێت بگرێتەوە بۆ هەموو ئاستەکانی سەرکردایەتی و ئۆپەراسیۆن.

 

جگە لەوەش ڕەخنەی لە لێدوانەکانی وتەبێژی لیژنەی لێکۆڵینەوە گرتووە، کە باسی لە گومانلێکراوان کردووە، خۆیان حەشارداوە و ئەوانی دیکەش دەمامکیان کردووە و ناسنامەکانیان نادیارە، ئەم پاساوانەی بە بەس نەزانی و ئاماژەی بە بوونی ڤیدیۆ و بڵاوکراوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کرد "کە پێشێلکارییەکان بەڵگەنامە دەکەن و هەندێک کەس بە ئاشکرا دەردەکەون".

 

ئاماژەی بە دۆسیەی قوسەی شویمەری هێنایەوە کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی پێشێلکاری و ڕفاندنی ژنان، ئاماژەی بە دەرکەوتنی دواتر لە بۆنە گشتییەکان و لەگەڵ وەزیرەکاندا کرد، کە بە وتەی ئەو پرسیار لەبارەی جددیەتی ڕێوشوێنەکانی لێپرسینەوە دەوروژێنێت، هەروەها پرسیاری ئەوەی خستەڕوو کە بۆچی ناوی ئەو کەسانەی کە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن بە ڕوونی بۆ ڕای گشتی ڕانەگەیاندراوە، وتی: زیانبەرکەوتووان و خێزانەکانیان مافێکی بنەڕەتییان هەیە کە ڕەوتی دادگاییکردنەکان بزانن.

 

داوای دادپەروەری بۆ زیانبەرکەوتووان دەکات

باسمە عەقەبانی دووپاتیکردەوە، کە ئەو ڕێوشوێنە ڕاگەیاندراوە هەوڵێکە بۆ نیشاندانی لێپرسینەوە بەرامبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی کە ساڵڕۆژی یەک ساڵەی ڕووداوەکانی سوەیدا نزیک دەبێتەوە، وتی: ئەم هەنگاوانە داواکاری زیانبەرکەوتووان بەدی ناهێنن، هەروەها ئەو دادپەروەرییەش بەدەست ناهێنن کە بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵکو "هەوڵێکی شکستخواردوو بۆ پۆلێشکردنی وێنەکەیان" لەبەردەم وڵاتانی دیکەدا، ئەوە پیشان دەدات کە بەرەو دەوڵەتی دادپەروەری هەنگاو دەنێن.

 

هەروەها لە لێدوانەکانی لیژنەکەدا ئاماژە بە کەسانی تێوەگلاو لە پێشێلکارییەکاندا کراوە کە تا ئێستاش پۆستیان لەناو وەزارەتی بەرگریدا هەیە، بەردەوامی بوونیان لەو پۆستانەدا پرسیار لەسەر جددیەتی پرۆسەی لێپرسینەوە دروست دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیانی سوەیدا بەردەوامن لە ئەزموونکردنی کاریگەرییەکانی ڕووداوەکان ڕۆژانە، ساڵێک بەسەر ڕوودانیان تێپەڕیوە، کە کاریگەرییەکان کۆتایی نەهاتووە، زیانبەرکەوتووان و کەسوکارەکانیان هێشتا چاوەڕێی دادپەروەری و گەڕانەوەی ئاوارەکانن بۆ سەر ماڵ و حاڵییان.

 

باسمە عەقەبانی لە کۆتاییدا، جەختی لەوە کردەوە، کە دۆسیەکە پێویستی بە میکانیزمی دادوەری نێودەوڵەتی هەیە کە توانای چارەسەرکردنی ئەو جۆرە پێشێلکارییە بەربڵاوانەی هەبێت، هاوڵاتیانی سوەیدا ئەو کوشتن و ئاوارەبوون و دەستدرێژیانەی بەرگەیان گرتووە لەبیرناکەن و گەیشتن بە دادپەروەری پێویستی بە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە هەیە کە بەرپرسیارن لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووان.