بکوژی ئەمینە کاراکاش دەستگیرکرا: ٢٥ جار تەقەی لێکردووە بۆ ئەوەی بیترسێنت

ئەسڵان کاراکاش کە لە ناوچەی بیسمیل-ی ئامەد ئەمین کاراکاشی کوشت، دوای پێنج مانگ و ١٢ ڕۆژ خۆی رادەستی پۆلیس کرد، ئەو ٢٥ جار تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکە کردوە کە ئەمین کاراکاشی تێدابووە، بەڵام بانگەشەی ئەوە دەکات کە ویستویەتی بیترسێنێت نەک بیکوژێت، نورکان کاراکاش دایکی ئەمینە کاراکاش دەڵێت: "دەبێت بە توندترین شێوە سزا بدرێت".

ئامەد

 لە ڕۆژی ٤ی شوبات، ئەسڵان کاراکاشی تەمەن ٣٤ ساڵ لە ناوچەی بیسمیل-ی سەر بە پارێزگای ئامەد، بەهۆی ئەوەی کە ڕەتیکردەوە هاوسەرگیریی لەگەڵدا بکات، تەقەی لە ئەمینە کاراکاش تەمەن ١٦ ساڵ کرد و بە سەختی بریندار بوو، ئەمینە لە ٢١ی حوزەیراندا پاش ئەوەی چەندین مانگ لە یەکەی چاودێریی وردی نەخۆشخانەی ئامەد دیکل دا بوو، ژیانی لەدەستدا.

ئەسڵان کاراکاش خۆی رادەستی پۆلیس کرد

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ئەندامانی بنەماڵە و پارێزەرانی ئەمینە کاراکاش-ەوە بە دەست گەیشتووە، ئەسڵان کاراکاش دوو ڕۆژ پێش ئێستا خۆی رادەستی پۆلیس کردووە، به پێی ڕاپۆرتەکان له پارێزگای ماردین بۆ زیاتر له پێنج مانگ خۆی حەشارداوە، پارێزەرانی خانەوادەی ئەمین کاراکاش رایانگەیاند، ئەسڵان کاراکاش لە شایەتیدانەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە ٢٥ جار بۆ ئەوەی ئەمین کاراکاش بترسێت، تەقەی  لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە، دواتر ئەسڵان لەلایەن دادگاوە ڕەوانەی زیندان کرا.

"هیچ سزایەک ناتوانێت ئازارەکانمان بسڕێتەوە"

لەگەڵ دایکی ئەمین کاراکاش قسەمان کرد، نورکان کاراکاش پێی وتین: "ئەمە دادپەروەری نییە یەکێک لە بەشەکانی منی کوشت دەبێت بە توندترین شێوە سزا بدرێت، هیچ سزایەک ناتوانێت ئازارمان بسڕێتەوە بەڵکو دەبێت لەسەر کوشتنی کچەکەم سزا بدرێت".