ژنانی ئوردن نازناوی، جامی جیهانی تۆپی پێی عەرەبیان بەدەستهێنا

تیپی ژنانی ئوردن دوای بەشداریکردنیان لە جامی جیهانی عەرەب سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و توانیان ببنە براوەی نازناوەکە.

میسڕ

 

بەرواری ٦ی ئەیلول، نازناوی جامی جیهانی عەرەب لە کۆتا خولی پاڵەوانیەتی قاهیرە پێشەکەش بە تیمی ژنانی ئوردن کرا، کە ڕۆژی ٢٤ی ئاب سێیەم خولی جامی تۆپی پێی عەرەبی لە میسڕ بەڕێوەچوو، تێیدا ژنانی ئوردن بوونە براوەی پێشبڕکێکە و ڕۆژی دووشەمە بە فەرمی نازناوەکە و تاجی سەرکەوتنیان پێبەخشرا.

 

میسا جەبار، یەکێک لە یاریزانانی تیپی تۆپی پێی ئوردن لە خولەکی ٩٣ گۆڵێکی تۆمار کرد و توانی پارێزگاری لە نازناوی تیپەکەی بکات، تیپی ئوردن بەرامبەر بە میسڕ ٥ بە ٢ گۆڵ بووە براوەی یارییەکە.

 

خولی سێیەمی جامی ژنانی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢١ بە بەشداری تونس، لوبنان، سودان، میسڕ، ئوردن، جەزائیر و فەڵەستین بەڕێوەچوو.

 

ت.پ