پاڵەوانی شەترەنج بەرەنگاری سەختییەکان دەبێتەوەو ڕێگەی خۆی بەرەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە
لە منداڵێکەوە کە بەهۆی سەرنجڕاکێشی و حەزەوە دەستی بە شەترەنج کرد، بۆ پاڵەوانێکی ئەفریقایی کە ڕووبەڕووی سەختییەکان دەبێتەوە، جۆی ڕۆمانی گەشتێکی پڕ لە ئیلهام بەڕێوەدەبات کە تێیدا لێهاتوویی، حەز، سووربوون و پشتگیری خێزانەکەی کۆکردووەتەوە.
ئیمان سەمیر عەلی
میسر ـ لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، جۆی ڕۆمانی، یاریزانی شەترەنجی میسری توانی ئامادەیییەکی بەرچاو بۆ خۆی لە جیهانی یارییەکەدا بەدەستبهێنێت، کۆمەڵێک دەستکەوت و پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی عەرەبی و ئەفریقا بەدەستبهێنێت، سەرەڕای ئەو سەختییانەی لە سەرەتای ڕۆژانیدا ڕووبەڕووی بووەوە، بەتایبەتی بە مەشقی سنوورداری شەترەنج و بڵاوبوونەوەی پاڵەوانێتییەکانی لە میسری سەرەوە.
جۆی ڕۆمانی پەیوەندی خۆی بە شەترەنجەوە لە تەمەنێکی زوودا دەستپێکرد، دوای ئەوەی دایک و باوکی بینی کە یارییەکەیان دەکرد، بۆیە باوکی دەستپێشخەری کرد بۆ فێرکردنی بنەڕەتەکانی، زووش تێبینی توانای تێگەیشتن و خێرایی فێربوونی کرد، بە جۆرێک لە تەنها ناسینی بنەماکانی یارییەکە گواستەوە بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکاندا.
ڕوونیکردەوە، کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بەشداری پاڵەوانێتی کۆماری کردووە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، بەمەش سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتی ئەفریقا، کە تێیدا لە یەکەم بەشداریکردنیدا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا، هەرچەندە ئەنجامەکە لەلای ئەو جێگەی ڕەزامەندی نەبوو، بەڵام بووە خاڵی وەرچەرخان کە پاڵنەری بوو بۆ چڕکردنەوەی مەشقەکان و کارکردن لەسەر پەرەپێدانی ئاستی خۆی، بۆ ئەوەی دواتر بتوانێت دوو جار پلەی یەکەم لە پاڵەوانێتی ئەفریقادا بەدەستبهێنێت.
جۆی ڕۆمانی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵبژاردنی شەترەنج پەیوەندی بەوە نەبووە کە ئەو کچە، وتی: بیرکردنەوە و توانای کێبڕکێ جیاوازی ناکەن لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە یاریزانەکە دەتوانێت چی پێشکەش بە ناو ڕووبەری یارییەکە بکات.
ئەزموونی جیاوازی تاقیکردەوە
پێش ئەوەی لەسەر شەترەنج جێگیربێت، چەندین ئەزموونی لە بواری جیاوازدا تاقیکردەوە، لەوانە وێنەکێشان، ژەنینی پیانۆ و نواندنی شانۆیی، هەروەها دوو جار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کۆمار لە وێنەکێشاندا بەدەستهێنا، بەڵام شەترەنج ئەو بوارە بوو کە تێیدا حەزی ڕاستەقینەی خۆی دۆزییەوە، بەتایبەت بەهۆی ئەو کێبڕکێ و ئاستەنگە بەردەوامانەی کە یارییەکە بۆی دروستی دەکات.
جۆی ڕۆمانی وتی: ئەوەی زۆرترین سەرنجی بۆ لای شەترەنج راکێشا، ڕووبەڕووبوونەوەی یاریزانە بەهێزەکان و هەوڵدان بۆ سەرکەوتن بەسەریاندا، لەگەڵ فێربوونی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ شکست و تێپەڕاندنی، بە جۆرێک کە شکست بە بەشێکی سەرەکی دەزانێت لە گەشتی هەر یاریزانێک کە هەوڵی گەشەکردن دەدات.
ئەو رووبەڕووی ئەڵەنگاریەکی زیاتریش بووەوە کە بریتی بوو لە سنوورداربوونی بڵاوبوونەوەی شەترەنج و پاڵەوانێتییە تایبەتەکانی لە میسر لە سەرەتای کارەکانیدا، بە جۆرێک بە ئاسانی شوێنی مەشق و ڕاهێنان یان پاڵەوانێتی ناوخۆیی نەدەدۆزیەوە کە بتوانێت تێیدا بەشداری بکات، ئەمەش ناچاری کرد بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێ و مەشقەکاندا بەردەوام گەشت بکات بۆ قاهیرە.
گەشتە درێژەکان ئاڵەنگاریەکی گەورە بوون بۆ منداڵێکی بچووک؛ بەو پێیەی هەندێک لە گەشتەکان نزیکەی حەوت کاتژمێری بە شەمەندەفەر بۆ قاهیرە دەخایاند، کاتێک گەشتی بۆ پورسەعید دەکرد لەوانەیە تا دە کاتژمێری بخایاندایە، هەروەها گەشتکردن واتای دوورکەوتنەوە بوو لە خێزانەکەی بۆ ماوەیەک، ئەمەش وای لێ کرد لە هەندێک کاتدا بیر لە وەستان لە یاریکردن بکاتەوە.
پشتیوانی خێزان هۆکارێکی یەکلاکەرەوەیە
بەڵام پشتیوانی خێزاننەکەی هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بوو لە بەردەوامبوونی، چونکە باوکی لە گەشتی پاڵەوانێتییەکاندا هاوڕێیەتی دەکرد و هانی دەدا بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگاکە، لە کاتێکدا دایک و خوشک و باپیرەی ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە پشتگیریکردنی لە ڕووی دەروونییەوە، بەتایبەت دوای ئەو شکستە قورسانەی تووشی دەبوو.
جۆی ڕۆمانی ڕوونیکردەوە، کە باوکی بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجی لەسەر لایەنی هونەری و ڕاهێنان بوو، لە کاتێکدا دایک و خوشک و باپیرەی سەرچاوەی پشتیوانی دەروونی بوون، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لەسەر توانای تێپەڕاندنی ساتە هەژێنەر و بێهیواییەکان دوای شکستهێنانی لە هەندێک یاری یەکلاکەرەوە.
پێیوایە سەرکەوتن لە شەترەنجدا تەنها پشت بە لێهاتوویی هونەری نە بەستێت، بەڵکو یاریزان پێویستی بە توانایەکی گەورەش هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ پەستان و شکستدا.
ئەزموونی ئەو دەریدەخات کە ڕێگا بەرەو پاڵەوانێتییەکان بێ بەش نییە لە ساتە سەختەکان، ئامادەبوونی خێزان لە تەنیشت یاریزانەوە دەتوانێت نوێنەرایەتی توخمێکی سەرەکی بکات بۆ بەردەوامبوونی، بەتایبەت کاتێک شکست دوای هەوڵێکی درێژ و چاوەڕوانی گەورە دێت.
ئەمڕۆ جۆی ڕۆمانی بەردەوامە لە گەشتەکەی لە شەترەنجدا، ئەزموونێک هەڵدەگرێت کە لە سەعیدی میسرا دەستی پێکرد، لە ڕێیدا کەموکوڕی پاڵەوانێتییەکان، سەختی گەشتکردن و ئاڵەنهلگاری دەروونییەکانی تێپەڕاند، تاوەکو گەیشتە کێبڕکێ لە ئاستی عەرەبی و ئەفریقیدا و بەدەستهێنانی میدالیا و دەستکەوتی جیاواز، حەز، پشتیوانی و سووربوون دەتوانن لێهاتوویی بچووک بگۆڕن بۆ وەرزشێکی بەکەرامەت و پێشکەوتوو.