پاڵەوانێتی میسری کراوە... مەلەک عەمرو عوسمان لە نووسینی چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی لە کۆنگ فو بەردەوامە
ڕێگای بەدەستهێنانی مەیدالیای زێڕ ئاسان نەبوو، بەڵام مەلەک عەمرو عوسمان هەڵیبژارد، کە خولیای کۆنگ فو بکاتە سەرەتای چیرۆکێکی جیاواز، سەرەڕای سەختییەکان لە پاڵەوانێتی کراوەی میسردا گەیشتە پۆدیۆم.
ئیمان سەمیر عەلی
میسر ـ لەو کاتەی کە زۆرێک لە هاوتمەنەکانی سەرقاڵی گرنگیدانی جیاوازن، مەلەک عەمرو عوسمان هەڵیبژارد کە ڕێگایەک بۆ خۆی لەسەر پۆدیۆمی کۆنگ فو دروست بکات، بەدوای خەونێکدا ڤگەڕێت کە تەنها لە مەدالیایەک گەورەترە.
یاریزان مەلەک عەمرو عوسمان، یاریزانی یانەی وەرزشی ئەسیووت لە وەرزشی کۆنگ فودا، پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی میسر کردنەوەدا بەدەستهێنا کە لە ستادی نێودەوڵەتی قاهیرە لە نێوان ٢٢ی ئاب تا ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەسەر ڕێچکەکەی لەگەڵ سەکۆکانی خەڵاتکردن، لە کاتێکدا خۆی بۆ بەشداریکردن لە پاڵاوتووەکانی هەڵبژاردە ئامادە دەکات و خەونی نوێنەرایەتیکردنی میسری خستووەتە بەرچاوی خۆی.
سەرەڕای ئەوەی تەمەنی لە ١٥ ساڵ تێپەڕ نەکردووە، بەڵام چەندین ساڵە لە ڕاهێنان و ڕکابەریدایە لە وەرزشی کۆنگ فو، چونکە لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە ڕاهێنانی ئەم یارییە کرد، پێش ئەوەی لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بە شێوازێکی بەرفراوانتر بەشداری لە ڕاهێنانەکاندا بکات، بە جۆرێک کە وەرزشەکە تەنها لە چالاکییەکەوە گۆڕا بۆ ڕێڕەوێک کە لە ڕێگەیەوە هەوڵی بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر دەدات.
مەلەک عوسمان لە پۆلی سێیەمی ناوەندی دەخوێنێت و لە یانەی وەرزشی ئەسیووت ڕاهێنانی کردووە، لە کاتێکدا لە میانەی بەشدارییەکانیدا سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی پلەی پێشکەوتوو، ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکەم پاڵەوانێتی تێیدا بەشدار بووبێت پاڵەوانێتی جامی ئەسیووت بووە، لە کاتێکدا نوێترین دەستکەوتی بریتی بوو لە بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕیپاڵەوانێتی میسر کردنەوە لە ستادی قاهیرە.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو بەشدارییانەی لە پاڵەوانێتییەکانی کۆنگ فوودا ئەنجامی داون کۆتاییان هات بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، ئەمەش پاڵنەرێکی زیادەی پێبەخشی بۆ بەردەوامبوون لە ڕاهێنان و ڕکابەری، هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاستێک کە شایستەی ئەوە بێت نوێنەرایەتی هەڵبژاردە بکات.
"ڕاهێنانی کۆنگ فو یارمەتیدام بۆ گەشەپێدانی کەسایەتییەکەم"
هەڵبژاردنی ئەم وەرزشە فو لە چوارچێوەیەکی خێزانیدا هات، چونکە باوکی لە پێشتردا ڕاهێنانی دەکرد، خوشک و براکانیش یارییەکەیان ئەنجامدا، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونیان بە شێوازێکی بەردەوام نەبوون لە ڕاهێنان، لە کاتێکدا مەلەک ڕێگاکەی خۆی تەواو کرد تاوەکو وەرزشی کۆنگ فو بوو بە بەشێکی سەرەکی لە ژیانی.
مەلەک عوسمان وتی: سەرەتاکە ئاسان نەبوو، بەڵام لەگەڵ کاتدا چێژم لە وەرزشی کۆنگ فو وەرگرت، تیایدا ئەزموونێکی جیاوازم دەبینی کە یارمەتی دام لە ڕووی وەرزشی و کەسایەتییەوە گەشەبکەم، دەبینێت کە ڕاهێنانی کۆنگ فو نەک تەنها لەشجوانی و هێزی پێبەخشیوە، بەڵکو کاریگەرییەکی ڕوونی لەسەر کەسایەتییەکەی هەبووە، بووەتە خاوەنی متمانەیەکی زیاتر بە خۆی و توانایەکی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە جیاوازەکان.
ڕوونیکردەوە، کە وەرزشکردن یارمەتیدا لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێزتر، هەروەها هەستی بە توانایەکی گەورەتر کرد لە جووڵە و ڕووبەڕووبوونەوەی ژیانی ڕۆژانە بە بێ ترس، کۆنگ فو پارێزگاری لە تەندروستی، لەشجوانی، تیشکخستنە سەر هێز دەکات.
مەلەک عوسمان لەلایەن هاوڕێکانییەوە لە قوتابخانە ڕووبەڕووی هەندێک لێدوان بووەوە لەسەر هەڵبژاردنی بۆ ڕاهێنانی وەرزشی کۆنگ فو، کە پێیان وایە زۆر بەهێزە یان گونجاو نییە بۆ منداڵانی کچ، لە کاتێکدا هەندێکیان پێشنیاریان بۆ کرد کە مەلەوانکردن یان تۆپی بالە یان یارییەکانی تری بکات، بەڵام ئەو لێدوانانە هەڵبژاردەکەیان نەگۆڕی، دەستبەرداری ئەو وەرزشە نەبوو کە هەڵیبژاردبوو و بەردەوام بوو لە ڕاهێنان و ڕکابەری تاوەکو گەیشتە سەکۆکانی خەڵاتکردن.
بەشداریپێکردنی پاڵەوانێتییەکان و ئەو ئاڵەنگارییانەی ڕووبەڕووی بوونەوە
لەگەڵ بەشداریپێکردنیدا لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی ئەسیووت، خێزانەکەی لە تەنیشتی ئامادە بوون، لە کاتی گەشتکردن و ڕکابەرییەکاندا هاوڕێیان کرد، ئەمەش پشتگیری و هاوکاری بۆ دابین کرد، هەروەها خێزانەکە سوربوون لەسەر هەماهەنگیکردن لەگەڵ قوتابخانە کاتێک پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ کاتەکانی خوێندن دەکەوتنە یەک کاتەوە، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ئەوەی کە بەشدارییەکەی لە ڕکابەرییەکاندا دەردەخات، بە جۆرێک کە مسۆگەری بەردەوامبوونی لە خوێندن بكات بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر نمرەکانی هەبێت.
دوای بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕی پاڵەوانێتی میسر کردنەوە لە کۆنگ فودا، مەلەک چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە بەردەوام بێت لە ڕاهێنان و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو، کە بریتییە لە ئەنجامدانی پاڵاوتووەکانی هەڵبژاردە، بەو هیواوەی بتوانێت بگاتە ڕیزەکانی هەڵبژاردە و نوێنەرایەتی میسر بکات.
لە نێوان زێڕێکی نوێ و ئارەزوویەکی گەورەتردا، مەلەک عەمرو عوسمان بەردەوامە لە گەشتە وەرزشییەکەی لە وەرزشی کۆنگ فوودا، کە پشت دەبەستێت بە چەندین ساڵ لە ڕاهێنان و پشتگیری خێزانەکەی، باوەڕی وابووە کە تەمەنە بچووکەکەی ئاستەنگ نییە لە بەردەم بەدیهێنانی خەونەکەی لە ڕکابەریدا و گەیشتن بە ئاستێکی گەورەتر لە یارییەکەدا.