مەراسیمی واژۆکردنی پاڵەوانێتی بۆکسێنی جیهانی ژنان، بەبێ ژن بەڕێوەچوو

لە ئیستەنبوڵ تەنها پیاوان بەشداری مەراسیمی واژۆکردنی پاڵەوانێتی بۆکسینگی جیهانی ژنان بوون، بڵاوکردنەوەی وێنەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، تووڕەیی لێکەوتووەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

تورکیا هەنگاوی لە یەکسانی جێندەری هەڵگرتەوە لە کاتێکدا چەندین وڵات هەنگاویان بۆ هێنانەدی یەکسانی جێندەری گرتووە، مەراسیمی واژۆکردنی پاڵەوانێتی بۆکسینگی جیهانی ژنان لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، دواتر ئەو وێنەیەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، تووڕەیی لێ کەوتووەتەوە چونکە وێنەکە تەنها ئەو پیاوانە نیشان دەدات کە بەشداری مەراسیمی واژۆکردن دەکەن بەڵام هیچ ژنێک بونی نیە.

 

ژنان ڕەخنە لە نەبوونی ژن دەگرن

پاڵەوانێتی بۆکسێنی جیهانی ژنان لە ساڵی ٢٠٢١  کە لە مانگی کانوونی یەکەم لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی پارێزگای گەنجان و وەرزشی ئیستەنبووڵ مەڕاسیمی واژۆکردنەکە بەڕێوەچوو، حەمزە یەرلیکایا جێگری وەزیری لاوان و وەرزش، پرۆفیسۆر دکتۆر بورهانتین هاکیکافەرئۆغڵو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی ئیستەنبوڵ و عومەر کرملیڤ سەرۆکی ئەی بی ئەی و ئەیوپ گوزجچ سەرۆکی فیدراسیۆنی بۆکسینگی تورکیا بەشدارییان کردبوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ژنان ڕەخنەیان لە ئامادەنەبوونی ژن گرت لە مەراسیمەکەدا.