کیمیا عەلیزاده، یاریزانی تیمی میللی ئێران شکستی هێنا لە گەشتن بە پشکی ئۆلۆمپیاد

کیمیا عەلیزادە، یاریزانی نەتەوەیی تیمی میللی تایکواندۆ سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی مافی بەشداری کردن لە ئۆلۆمپیاد لە کیشوەری ئەوروپا.

ناوەندی هەواڵ

 

کیمیا عەلیزادە، یاریزانی نەتەوەیی تیمی میللی تایکواندا کە وەک یانەیەکی پەنابەر بەشداریان کردبوو لە پێشبڕکێیەکدا بۆ بەدەستهێنانی مافی بەشداربوون لە ئۆلۆمپیادی ئەوروپا، بەڵام لە یاری پێش کۆتایی شکستی هێنا و مافی بەشداریکردنی ئۆلۆمپیادی لەدەستدا.

 

بە پێی وتەی میدیا وەرزشییەکان، ٨ی ئایار ڕۆژی دووەم و کۆتایی پێشبڕکێی بەشداربوون بوو لە ئۆڵۆمپیادی کیشوەری ئەوروپا کە لە وڵاتی بولگاریا ئەنجامدرا و یاریزانی نەتەوەیی ئێرانی تایکواندۆ "کیمیا عەلیزادە" لە ئاستی پێش کۆتاییدا مایەوە و نەیتوانی بگاتە کێشی ٥٧ کیلۆگرام، بەوەش شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی مافی بەشداریکردن لە ئۆلۆمپیکی تۆکیۆ.

 

کیمیا عەلیزادە وەک تیمێکی پەنابەر لە دوای جێهێشتنی ئێران، بۆ یەکەمجار لە پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی کێشی ٥٧ کیلۆگرامی بە ئامادەبوونی ١٨ شەڕکەری تایکواندۆ بەشداریکرد.

 

لە یاری پێش کۆتایدا بەرامبەر یاریزانی یۆنانی "فانی تێسلی" یاری کرد و ١-٣ لە یاریەکەدا شکستی هێنا و نەگەشتە قۆناغی کۆتایی و نەیتوانی بەشداری ئۆلۆمپیک بکات.

 

لەم پێشبڕکێیەی کێشەدا  "ڕەهلە ئاسمانی " یاریزانی پێشووی تیمی میللی ئێران و تیمی ئێستای بەلجیکاش بە دۆڕاندن لە یاری دووەمدا شکستی هێنا لە گەیشتن بە پشکی ئۆڵۆمپیاد.