بەلەمەوانێکی ئێرانی دەگاتە چارەکی کۆتایی ئۆڵۆمپیک

ازەنین مەلایی وەک یەکەمین نوێنەری ئێران لە یارییە ئۆڵۆمپیەکانی تۆکیۆ گەیشتە چارەکی کۆتایی.

ن

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی میدیا وەرزشییەکان، نازەنین مەلایی، بەلەمەوانی ئێرانی، لە قۆناغی لێخوڕینی گروپیی یەک نەفەری لە ئۆڵۆمپیکی تۆکیۆدا، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و گەشتە چارەکی کۆتایی.

 

نازەنین بە کێبڕکی لەگەڵ پێنج ڕکابەری وڵاتەکانی بیلاروسیا، ئەمریکا، پاراگوای، سودان و نایجیریا ڕکابەری کرد و بە ٧ خولەک و ٥٩ چرکە توانی پلەی سێیەمی بەدەستبهێنێت، لە پلەی یەکەمدا ئەمریکا و پلەی دووەم بیلاڕوسیا بردنەوەیان تۆمارکرد.

 

ت.پ