"نەبوونی ژنان لە پۆستەکانی بڕیارداندا جیاوازی لە نێوان یاسا و ڕاستی دروستکردووە"

عەبیر بەشیر، پسپۆڕ لە بواری سیاسیدا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی ژنانی فەڵەستینی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پێشکەشیان کردووە، لەگەڵ بوون یان نوێنەرایەتیکردنیان لە پێگەی بڕیارداندا بەرز نابێتەوە لە ئەنجامی ئەو شێوازەی کە لەلایەن کۆمەڵگەوە دروستکراوە.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەزە- ژنانی فەڵەستینی بۆ دەستگەیشتن بە بڕیاردان ئاستەنگییان بۆ دروست دەکرێت، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر مافەکانیان دەبێت و دەستگەیشتنیان سنووردار دەکات بۆ چارەسەری دادپەروەرانە بۆ ئەو کێشانەی کە لەوانەیە تووشیان ببێت، داوا دەکەن لۆبییەک دابنێن کە داوای پشتیوانییان بکات بۆ گەیشتن بەو ناوەندانە بۆ ڕەنگدانەوەی ئەزموونەکانیان و ڕەنگدانەوەی دەنگیان لەسەر هەموو بڕیارەکان.

 

لەو بارەیەوە عەبیر بەشیر، پسپۆڕی بواری سیاسی ئاماژەی بەوەکرد، ژنان باشتر دەتوانن پێداویستییەکانی خۆیان دەرببڕن، بۆیە پێویستە لە پۆستە بڕیارەکاندا ئامادە بن، جا سیاسی بێت، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری بێت یان پەروەردەیی، چونکە ئامادەنەبوونیان لەو پۆستانەدا بۆشاییەکی دروستکردووە لە نێوان یاسا دانراوەکان و ئەو ڕاستییەی کە ژنان ئەزموونی دەکەن.

 

ڕوونیکردەوە ناوەندەکانی بڕیاردان مانای ئەوەیە کە دامەزراوەکانی حکومەت و وەزارەتەکان و ئەنجومەنی شارەوانییەکان، جگە لەو لۆبییانەی کە لە کۆمەڵگەدا پێکهێنراون، هەروەها تیشکی خستە سەر مۆدێلی سەرکەوتوو و کاریگەری ژنان وەک حەنان ئەشرەوی، لەیلا خالید و ئەوانی تر لە ڕێگەی میدیاوە گرنگییەکی گەورەی هەیە لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە، بۆ ڕێزگرتن لە ژنان و متمانە بە تواناکانیان بۆ وەرگرتنی پۆستی بڕیاردان.

 

"یاسا مسۆگەری بوونی ژنان دەکات بەڵام لە ڕاستییدا ئامادەییان ڕێگەپێدراو نییە"

ئاماژەی بەوەدا کە یاسای فەڵەستینی مسۆگەری بوونی ژنان دەکات لەو ناوەندانەدا، بەڵام ڕاستییەکە نەبوونی ئامادەبوونیان ئاشکرا دەکات تەنانەت لە چوارچێوەی ڕێکخراوەیی و حزبەکاندا، سەرەڕای ئەو ڕۆڵە خەباتەی کە ژنان لە دەیان ساڵی ڕابردوودا لە قوربانیداندا گێڕاوییانە، ئەوەی ژنانی فەڵەستینی بە درێژایی ئەو ساڵانە پێشکەشیان کردووە لەگەڵ بوون یان نوێنەرایەتیکردنیان لە پۆستەکانی بڕیارداندا بەرز نابێتەوە، ئەمەش پەیوەستە بەو بیرۆکەیەی کە لەلایەن کۆمەڵگەوە دروستکراوە سەبارەت بە تواناکانی ژنان و بیرکردنەوەی پیاوان کە بووە هۆی بەهێزکردنی ئەو بۆچوونە، ئەم هۆکارانە بوونەتە هۆی ئەوەی هەندێک لە ژنان گومان لە تواناکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرکردایەتی.

 

ڕوونیشیکردەوە کە سەرەتای دامەزراندنی نەوەیەکی گەنجی ژنانی داهێنەر و کارکردن بۆ باشترکردنی توانا و بەهرە جۆراوجۆرەکانیان بۆ ئەوەی هۆشیاری پێویستیان هەبێت بۆ تێگەیشتن و داواکردنی مافەکانیان، یەکەم هەنگاوی سەرەتاییە بۆ دامەزراندنی لۆبییەک کە هەوڵ بدات کۆبوونەوەیەکی گشتی و کۆمەڵایەتی لە دەوروبەریدا ئەنجام بدات بۆ داواکردنی بەهێزکردنی ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان.

 

سەبارەت بەو هۆکارانەی کە دامەزراندنی ئەم لۆبییە سەرکەوتووتر دەکەن، عەبیر بەشیر ئاشکرایکرد، پێویستە هەموو دامەزراوە حکومی و ناحکومی و دامەزراوەکانی دیکە بەشدار بن بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە بکەن و بارودۆخێکی پشتگیریکار لە کۆمەڵگەدا دروست بکەن بەرامبەر بە کێشەکانی ژنان بە گشتی، ئەم گۆڕانکارییانە کەڵەکەبوون و هەوڵی بەردەوامن، بۆیە ئەوانەی کاریان لەسەر دەکەن نابێت هیوایان لە دەست بدەن چونکە ئەنجامەکانیان لە ماوەیەکی درێژدا بەرهەمدار دەبێت.