"ئەو وڵاتانەی دەستێوەردانیان کردووە قەیرانی سووریایان خراپتر کردووە"

ئەو وڵاتانەی دەستێوەردانیان کردووە لە کاروباری سووریا ئەو قەیرانەیان خراپتر کردووە کە وڵاتەکە نزیکەی ١٢ ساڵە ئەزموونی دەکات و هیچ چارەسەرێک لەبەردەمدا نییە.

 

قامیشلۆ-جاندا محەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە گەلی سووریا بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی هەموو ئەو کردارانە ببنەوە کە قەیرانی سووریا ئاڵۆزتر دەکەن.

سەبارەت بە هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سیاسەتەکانی داگیرکاری تورکیا، جاندا محەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ساڵ لە قەیرانی سووریا هیچ چارەسەرێک لە ئاسۆدا نییە، ئەمەش بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆرەوەیە، لەوانە نەبوونی ڕەزامەندی یان پەسەندکردنی حکومەتی سوریا بۆ هەر دیالۆگێک یان دەستپێشخەرییەک کە وڵاتەکە بەرەو سەلامەتی ببات، جگە لەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە کاروباری ناوخۆدا، تورکیا سەرکردایەتی دەکات و ڕۆڵێکی نەرێنی گێڕاوە لە داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

وتیشی: هیوادارین بارودۆخی ناوچەکە ڕوونتر ببێتەوە، بەڵام وادیارە ئەمە خەونێکی دوور بێت لە کاتێکدا داگیرکاری تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چڕکردەوە دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی و ژێرخانی ناوچەکەی کردە ئامانج.

 

"جیهان بێدەنگەو ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە"

جاندا محەمەد ئاماژەی بەوەدا، بارودۆخەکە خراپتر دەبێت بەهۆی زیادبوونی ئاژاوە و پێشێلکارییەکان لە ناوچەکەدا بەهۆی بێدەنگییەکی نادادپەروەرانەی نێودەوڵەتی دژی خەڵکی سوریا، سەرەڕای بوونی وڵاتانی گەرەنتیکار بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە ئامانجی ئاگربەست لە سووریا واژۆکران، لەگەڵ ئەوەشدا، تورکیا پابەند نەبووە بەو ڕێککەوتنانەوە و بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی بەبەرچاوی هەموو جیهانەوە وەک ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت، لە کاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە و بە بێدەنگی وەستاوە، بەم هۆیەوە ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێز لە سەروەریی وڵاتانی دراوسێ بگیرێت و ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک پێشوازی لە هەموو دەستپێشخەری و دیالۆگە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە هەوڵی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا دەدەن وتی: وڵاتانی هەرێمی و جیهانی کە دەستێوەردان لە کێشەی سووریا دەکەن ڕۆڵێکی نەرێنییان هەیە لە قەیرانی سوریادا.

 

تورکیا قەیرانی سووریای ئاڵۆزتر کردووە

وتیشی: ئەگەر دەستێوەردانی تورکیا لەو شەڕەدا نەبووایە کە لە وڵاتەکەدا ڕوویدا، ئێمە هەنگاومان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکەدا دەناو ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکەدا چارەسەر دەکرا، چونکە بەدواداچوونی بەرژەوەندییەکانی و فراوانکردنی ناوچە جوگرافییەکەی لە ڕێگەی سیاسەتی گۆڕانی دیمۆگرافییەوە قەیرانەکەی درێژکردەوە، تورکیا ترسی لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک هەیە کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ دەکرێت، چونکە هەڕەشە لە سیاسەتەکانی دەکات بە ئامانجی گەڕاندنەوەی شکۆی.

وتیشی: داوا لە خەڵکی سووریا و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان دەکەین ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، چونکە دیالۆگی سووریا- سووریا بناغەی بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵکی سوریایە کە دەبێت لە دەوری پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کۆببنەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی خۆیان.