”یەکێتی نەتەوەیی کورد بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و تێپەڕاندنی دووبەرەکی زۆر پێویستە”
نەڤین دەشدەمیر داغکیران، وتەبێژی دەستپێشخەریی یەکگرتوویی دیموکراتیک لە ناوچەی ئیجە جەختی لە گرنگییەکی ژیانی یەکگرتوویی نەتەوەیی کورد لە پرۆسەی ئاشتیدا کردەوە و دەڵێت: دووبەرەکی هەیە کە کورد لەم چوارچێوەیەدا ڕادەگرێت.
ئارژین دیلەك ئۆنجەل
ئامەدـ گەڕانەوەی نەخشەکێشانەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پێکهاتە هەرێمییە خێراکان، جارێکی تر بانگەوازەکانی بۆ یەکڕیزیی نەتەوەیی هێنایەوە پێشەنگی دیمەنی ناو بزووتنەوەی سیاسیی کوردی.
هەرچەندە خەباتی کورد بۆ پێگەی سیاسی و داننان بە ناسنامەکەیان، هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی لە هەندێک کاتدا پچڕاوە، بەڵام گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەم یەکگرتووییە دەکاتە پێویستییەکی بەپەلە.
پێکهاتەکانی تایبەت بە کورد
پڕۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە لە تورکیا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام بۆ پرسی کورد و بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەکەرامەت دەستیپێکرد، گەیشتە قۆناغێکی دیاریکراو.
لە سووریا پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنی سەربازی، ئەمنی و بەڕێوبەری لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە بەردەوامە، لە شنگال ئەم ئەنتیگراسیۆنە لە ڕێگەی هێنانە ناوەوەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال (یەژەشە) لە ئامێری ئەمنی عێراقدا جێبەجێ کرا.
باڤێڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کشانەوەی حزبەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند، بە ئاماژەدان بە دانپێدانەنانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، بەو بڕیارانەی لەو قۆناغەدا دران، ئاگادارییەکان ڕوو لە زیادبوون دەکەن کە کورد جارێکی تر زیانمەندی گەورەی ئاڵۆزییەکان دەبێت، هەموو ئاڵۆزییەک کە هەڕەشە لە پێگەی سیاسیی بەشێکی کوردستان بکات، ڕەنگە کاردانەوە و شوێنەوارەکانی بەسەر سەرجەم بەشەکانی تریشدا ڕەنگ بداتەوە.
"گەورەترین کێشە نەتوانینی دامەزراندنی ڕۆحی یەکێتییە"
دەستپێشخەریی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک لە هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی یەکێتی نەتەوەیی و یەکڕیزیی نێوان کوردەکان لە تورکیا و شارە کوردییەکان بەردەوامە و لە ئێستادا بە پێویستییەکی بەپەلە دەزانێت، لەو چوارچێوەیەدا، نەڤین دەشدەمیر داغکیران، وتەبێژی دەستپێشخەرییەکە لە ناوچەی ئیجە وتی: قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەرپرسیارێتی زیاتر و هەوڵی چڕتر هەیە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دەستپێشخەرییەکانی ئەنتیگراسیۆن، هەروەها نەبوونی هاودەنگی یەکێک بووە لە ئاستەنگە هەرە بەرچاوەکان کە ساڵانێکی زۆرە کورد ڕووبەڕووی بووەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو زیانانەی کە کورد لە هەر ناوچەیەکدا تووشی دەبێت، کاریگەری لەسەر وڵات هەیە، هەروەک چۆن ئەو دەستکەوتانەی لە هەر پارچەیەکی کوردستان بەدەست هاتوون سوودی بۆ هەموو لایەک هەیە، لەگەڵیدا، ئازارەکانی ڕۆژئاوا لە لایەن کوردانی وان و ناوچەکانی دیکەوە هەستی پێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستپێشخەرییەکە لەڕێگەی چالاکییەکانییەوە، هەوڵدەدات ڕۆحی یەکڕیزی و نوێکردنەوەی گڕوتینی بۆی، بەتایبەتی لەنێو کوردانی نیشتەجێی شارە گەورەکاندا، هەروەها خواستی هاودەنگی جیاوازییە ئایدیۆلۆژییەکان و هەڵوێستە کەسییەکان تێدەپەڕێنێت، لەسەر بنەمای ناسنامە و سەربەخۆیی هاوبەش دامەزراوە.
نەڤین دەشدەمیر داغکیران جەختی لە پێویستی پەرەپێدانی ئەم هەوڵانە و دەستپێکردنی دەستپێشخەری کاریگەرتر بۆ گەیشتن بە ئاستە پێشکەوتووەکانی یەکڕیزی، بەشداریکردن لە بونیادنانی یەکێتی نیشتمانی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و دابینکردنی داواکارییەکانی قۆناغی مێژوویی ئێستا.
“پێویستە هەموو کوردێک هەست بەم بەرپرسیارێتییە بکات”
وتیشی: چ لە شارە گەورەکاندا بێت یان لە کوردستان، پێویستە هەموو کوردێک هەست بەوە بکات کە ئەم بەرپرسیارێتییە هەڵدەگرێت، کورد لە ماوەی سەدان ساڵدا زیانی بەرکەوتووە، نکۆڵیکردن لە بوونمان، دانپێدانەنانی ئێمە وەک لایەنێک و دانپێدانەنانی زمان، پێناسە و ڕەنگەکانمان، بووەتە هۆی زیانی گەورە بۆمان، بەڵام هیوا و هەوڵەکانمان لەمەودوا ئەوەیە کە بتوانین بە پشتبەستن بەو مسۆگەریانەی کە ژیانی هاوبەش لەم جوگرافیایە پێشکەشی دەکات، قسە لەسەر یەکڕیزی، ئاشتی و هاوپشتی بکەین، سەرەڕای جیاوازیی ڕەنگەکانمان و فرەییمان لە دەوری هەستە هاوبەشەکان کۆببینەوە.
نەڤین دەشدەمیر داغکیران جەختی لە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان کردەوە، بەڵام گەیشتن بە یەکڕیزی لە باکووری کوردستان هێزێکی زیاتر بە پرۆسەی ئاشتی دەبەخشێت، هەروەها هێشتا جیاوازی بیروڕا لەنێوان کورددا هەیە.
"ئێمە هۆکارێکی زۆر بەهێزمان هەیە و بناغەیەکی تۆکمەمان هەیە کە ئێمە یەکدەخات"
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەمە ناکۆکی گەلێک نین کە لە سەرچاوەی هۆشیاریی نەتەوەیی یان هاوپشتیی نیشتمانییەوە سەرچاوە بگرن، ئەوانە ناکۆکین هەڵوێستی کورد تا ئەو پەڕی ئاست لاواز دەکەن، لە ناو ئەم بارودۆخەدا پاشەکشەیان پێ دەکەن، لەمەودوا ئەم ناکۆکییانە چیمان بۆ دەهێنن؟ جگە لە زیان هیچی تر لەگەڵ خۆیاندا ناهێنن، هیچ دەستکەوتێکیان تێدا نییە، دەبێت یەکخستنی هەڵوێستەکان بە پشتبەستن بە زیانەکانی پێشترمان بکەینە بنەمایەکی هاوبەش بۆ خۆمان، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ دواوە و سەیر بکەین چی مان لەدەستدا و چی مان بەدەستهێنا؟ بەڵێ، ڕەنگە جیاوازیی بیروڕا لە نێوان خەڵکدا هەبێت، ڕەنگە هەڵوێستە سیاسییەکانمان جیاواز بن، بەڵام بنەمایەکی بەهێز و هۆکارێکی زۆر بەهێزمان هەیە کە دەکرێت کۆمان بکاتەوە.
وتی: ململانێی نزیکەی ٥٢ ساڵە زیانێکی زۆری بە خەڵکی تورکیا گەیاندووە، جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی وتارێکی نوێ لەسەر بنەمای هاودەنگی و هۆشیاری نیشتمانی و کۆدەنگی کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانەوێت لە هەلومەرجێکدا بژین کە هەمووان دەستیان بگات بە ئاستێکی بەرزی ژیان و ئابوورییەکی تەندروست و بەبێ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، لەژێر سەروەری یاسا و یەکسانیدا.
"کورد لە هەر چوار پارچەکەدا هەمان ڕۆحیان هەیە"
نەڤین دەشدەمیر داغکیران لە بانگەوازەکەیدا، بۆ کورد لە پێناو دەرچوون لەم قۆناغە بە سەرکەوتوویی، وتی: باوەڕم وایە کورد دەتوانێت لەم قۆناغە دەربچێت و بەهێزتریش بێت، ئەگەر بە بەرپرسیارێتییەکەوە بجوڵێتەوە کە پشتبەستوو بێت بە هۆشیاریی نەتەوەیی، کورد لە هەر چوار بەشەکە هەڵگری هەمان ڕۆحن، ئەوەتا ئەو ئازارەی لە باشووری کوردستان ڕوودەدات کاریگەریی قووڵ لە باکووری کوردستان دەکات، ئەو ئازارەی لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات کاریگەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، بەڵام وەک دەبینین، دەستوەردانێک هەیە کە کورد لە یەکتر جیا دەکاتەوە و کار بۆ دابەشکردنیان دەکات، لەژێر کاریگەریی هێزە باڵادەستەکانیشدا، لە قۆناغە جیاوازەکاندا، ئاواتمان ئەوەیە لە قۆناغەکانی داهاتوودا دیدار و کۆبوونەوەی ڕاستەقینە ببینین، نەک یەکڕیزییەکەمان تەنها کورت ببێتەوە لە دەرکەوتنی پێکەوەیی لە وێنەکاندا.
ڕوونیکردەوە، کە بەردەوام دەبێت لە کارکردن لە پێناو بەرزکردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و دامەزراندنی زمانی گفتوگۆ، وتی: منیش وەک ژنێکی کورد، باوەڕم وایە کە بارودۆخەکە دەگۆڕێت بۆ بەرژەوەندیی کورد، بەڵێ ئێمە بە قۆناغی سەختدا تێپەڕیوین، بەڵام هۆکارێکی جدی و زۆر زیندوومان هەیە کە پاڵمان پێوە دەنێن بەرەو یەکڕیزی، پاساوی زۆر بەهێزمان هەیە کە کۆمان دەکەنەوە و هەڵوێستەکانمان یەکدەخەن، لەمەودواشەوە، پێویستە ئەو گفتوگۆیانە گەشە پێ بدرێن کە ڕەنگدانەوەی ئەوەن تا چەند هێزی یەکڕیزی خاوەن گرنگییەکی ژیانی و چارهنووسسازە.
"ژنانی کورد دەست بە ئاشتییەوە دەگرن و جەختی لەسەر دەکەنەوە”
نەڤین دەشدەمیر داغکیران جەختی لەوە کردەوە، کە ژنانی کورد بەردەوامن لە خەبات لە پێناو ئاشتی و یەکڕیزیی نەتەوەیی، سەرەڕای ئەو ئازار و زیان و لەدەستدانەی کوڕ و خۆشەویستەکانیان کە چەشتوویانە، هەروەها پێداگرییان لەسەر ئاشتی پەیامێکی مرۆیی پێکهن دەهێنێت کە سنوورەکانی کۆمەڵگەی کوردی تێدەپەڕێنێت وتی: ڕاستییەک هەیە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت، ئەویش ئەوەیە کە ژنان زۆرجار زیانبەرکەوتووترین لایەنن لە ململانێکاندا، دانای دایکانی کورد و خۆڕاگرییان و پێداگرییان لەسەر ئاشتی بەڕاستی نموونەیەکی شایستەیە کە لەسەر ئاستی جیهان شوێنپێی هەڵبگیرێت، ئەمڕۆ، دایکی ئاشتی بن، دایکی شەممە یان دایکی تر کە منداڵەکانیان لەدەستداوە، تاکە خواست و داواکارییان ئاشتییە، گرنگ نییە بەرگەی چ ئازارێکیان گرتبێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا، جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان توانای بەشداریکردنیان هەیە لە دامەزراندنی زمانی دیالۆگ و کۆدەنگی، لە ڕێگەی وتارێکەوە کە شەڕ ڕەتدەکاتەوە و ئاشتی دەکاتە بنەمای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، وتی: سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە بەشداریکردنی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و ئاراستەکانیان هەیە، هەروەها کارکردن بۆ ئاشتییەکی بەردەوام لەسەر بنەمای دیموکراتیک و یەکسانی، کە هەمووان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و چالاکانە بەشداری لەم قۆناغەدا بکەن.