دەست پێبکەین لە دەستوورەوە... ژنانی عێراقی جەخت لە پێویستی گۆڕینی ڕیشەیی سیستەمەکە دەکەنەوە

ژنانی چالاکوانی عێراقی جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی سیاسی ژنان و گۆڕینی کڵێشە کردەوە، بۆ بەدەستهێنانی نوێنەرایەتی زیاتر لە بڕیاردانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

رەجا حەمید ڕەشید


عێراق-چالاکوانان و ئەکادیمیستەکانی عێراقی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بەشداری ژنان لە پرۆسەی سیاسی، سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاوی ژنانی عێراقی لەم چەند ساڵەی دواییدا هێشتا لە ئاستی خواست کەمترە، بەڵام ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە دەبنەوە لە گەیشتن بە پۆستەکانی بڕیاردان کە بەربەستی کۆمەڵایەتی و کەلتووری تێدایە، جگە لە لاوازی نوێنەرایەتی سیاسی لە پارت و دامودەزگاکانی حکومەتدا.


یاسای پشکی ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان و ئەنجومەنە ناوخۆییەکاندا، بەڵام ئەگەر ژینگەیەکی پارێزراو پشتگیری نەکات،کە  پشتگیری لە بەشداری ژنان بکات و توندوتیژی و جیاکاری کەم بکاتەوە بەتەنها بەس نییە، پێویستییەکی بەپەلە هەیە، بۆ پەرەپێدانی سیاسەتێک کە هانی دەرفەتی یەکسانی بۆ ژنان بدات لە سیاسەت و کاری گشتی، پێویستی بە گۆڕینی ئەو کڵێشە هەیە، سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەی باو.

 

ئەزهار شێخلی وتی: لەو بڕوایەدا نییم هەڵبژاردنەکانی داهاتوو فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە بن لە گۆڕانکاری چاوەڕوانکراودا، ئێمە پێویستمان بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی هەیە کە هەموو سیستەمەکە بگرێتەوە و لە دەستوورەوە دەست پێبکات"، هەموارکردنی دەستوور لەم دۆخەی ئێستادا زۆر قورسە، پێویستی بە ڕیفراندۆمە ، پەسەندکردنی زۆرینەی دوو لەسەر سێی هەیە، بەدەستهێنانی کارەکە قورس دەبێت ،بەهۆی کۆدەنگی سیاسی و جیاوازی نێوان لایەنەکان چ سوننە بێت،شیعە،کورد.


ئەو گۆڕانکارییەی لە میدیاکاندا باسی دەکات جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی لایەنە چەکدارەکانە، لە کاتێکدا بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریکا ئەوەندەی خەمی بەرژەوەندییەکانی خۆیانن، بە مەینەتییەکانی عێراق نیگەرانین.

 

سەبارەت بە ئابووری وتی: عێراق پێویستی بە دیدێکی ڕوون هەیە ، حکومەت هەلی کار بۆ سەرجەم دەرچووان دابین بکات،عێراق بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی گەورە بەدەست ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر و خانەنشینەوە دەناڵێنێت.

 

سەبارەت بە پێگەی ژنان ئاماژەی بەوەدا کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا پێشکەوتن لە نوێنەرایەتی ژنان بەدی هاتووە، بەڵام جەختی لەسەر گرنگی جیانەکردنەوەی بەشداری ژنان لە بەشداری جەماوەر کردەوە، ژنان لە هەندێک ناوچەدا بەدەست ناڕەزایی لە بەشداریکردن دەناڵێنن، بەهۆی فەتوای ئایینی و کۆتوبەندی کۆمەلایەتی  لەوانەیە ناچاریان بکات بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن,بەڵام ئیرادەی دەنگدانیان ئازاد نییە، هەروەها ڕەخنەی لەو یاسایانە گرت کە هێشتا جیاکاری دژی ژنان دەکەن وەک یاسای سزادان کە ڕێگە بە لێدانی ژنان دەدات بە مێردمنداڵ دایاندەنێت  یاسای ڕەوش، یاسای باری کەسیی، کە هەموارکردن پێشکەش دەکات، لەوانەیە زیان بە مافەکانی بگەیەنێت.

 

ئەزهار شێخلی جەختی لەسەر پێویستی هەموارکردنەوەی ئەم یاسایانە کردەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ماف و پاراستنی ژنان، گۆڕانکاری بنەڕەتی لە کۆمەڵگەدا بەبێ هەموارکردنی یاساکان قوورسو ،گۆڕانکارییەکانی داهاتوو دەبێت بەرەو چاکسازییەکی گشتگیر ببەین.

نادیە جەدوع، ستراتیجیست جەختی لەوە کردەوە کە نوێنەرایەتی کردنی پرسی بەشداری سیاسی ژنان لە عێراق پێویستی بە بەراوردێکی نائاسایی هەیە کە ڕەهەندەکانی گەشەپێدان،مافەکانی مرۆڤ،سیاسی بەیەکەوە ببەستێتەوە،تواناسازی سیاسی ژنان نابێت تەنها بە تەرخانکردنی هەندێک کورسی یان دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە پۆستەکانی بڕیارداندا بێت، بەڵکو دەبێت هەوڵ بدەن بۆ بەدەستهێنانی بەشداری سیاسی کاریگەر،کە کاریگەری لەسەر دامەزراوە سیاسییەکان هەبێت، پرسەکانی ژنان لە سیاسەتە گشتییەکان و هەوڵەکانی گەشەپێدان تێکەڵ بکات.

 

 هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی پرسەکانی ژنان لە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامدا ڕەنگدانەوەی گرنگی ئەم پرسانەیە لە سەرجەم بوارەکانی گەشەپێدان ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ سەرجەم کوتلە سیاسییەکان و گۆڕانکاری گەورە لە هاوسەنگی هێزە سیاسییەکاندا ،هەڵبژاردنەکان بەشدارییەکی بەرفراوانی جەماوەری بەخۆوە دەبینێت کە لەڕابردوودا بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، لەزۆربەی ئاراستەکانی دژی کوتلەکانی دەسەڵاتدار دەبێت، ئەمەش ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ سەرهەڵدانی کوتلەی نوێ کە ڕەنگە گۆڕەپانی سیاسی بگۆڕێت بەتایبەتی خواستی گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت لە  کۆمەڵگەی عێراقی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجومەنی نوێنەران لە ١٦ ی شوباتی پێشووەوە، بەهۆی پچڕانی دانیشتنەکانی و نەبوونی ڕێژەی یاساییەوە، لە دۆخێکی "ئیفلیجی تەواو" دایە،ئەم پەککەوتە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان کوتلە سیاسییەکانەوەیە لەسەر هەندێک یاسای گرنگی یاساکانی حەشدی شەعبی،لێپرسینەوە، دادپەروەری، مۆدێرنکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندییان بە ژنان و منداڵان و کۆمەڵگەوە هەیە،یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و توندوتیژیی خێزانی، یاساکانی پەیوەست بە زانیاری و دیجیتاڵ و دابینکردنی تەکنەلۆژیای پەیوەست بۆ دادگاییکردنی تاوانەکانی ئەلیکترۆنیی،لەو ڕێگەیەوە ماف و یەکسانی بەدی دەهێنرێت.

نادیە جەدوع ڕوونیکردەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو خاڵێکی گرنگی سیاسییە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاریە ناوخۆیی و ناوچەییانەی  ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە.

 

ئەنوار داوود خەفاجی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت :عێراق لە هەموو خولێکی هەڵبژاردندا هیوای گۆڕانکاری سیاسی هەیە، بەڵام ئەزموونی پێشوو دەریخستووە کە هەڵبژاردنەکان زۆرجار هەمان چینی فەرمانڕەوا بەرهەم دەهێننەوە، بەهۆی پشکی تایەفەگەری و گەندەڵی و دەستێوەردانی دەرەکی. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرزبوونەوەی هۆشیاری گشتی و فشاری نێودەوڵەتی لەوانەیە پاڵ بە گۆڕانکاری وردە وردە بنێت، بەڵام ئایا بەس دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی عێراق؟ ئەمە ئەو شتەیە کە قۆناغی داهاتوو ئاشکرای دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە ژنان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەکی گەورە دەبنەوە،کاریگەری خێڵەکی، لاوازی پشتیوانی پارتی و کۆسپ و تەگەرە کۆمەڵایەتییەکان، سەرەڕای تەرخانکردنی پشکێک بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی ژنان، بەڵام کاریگەری سیستەمی نوێ بەندە بە ڕادەی هۆشیاری دەنگدەران و سەربەخۆیی کاندیدە ژنەکان، لە ژینگەیەکی سیاسی ناسەقامگیردا،ئەم سیستەمە لەوانەیە یارمەتی هەندێک لە ژنان بدات بۆ گەیشتن بە پەرلەمان، بەڵام بەس نابێت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی کاریگەر بەبێ گۆڕانکاری قووڵتر لە کەلتووری سیاسی و پشتیوانی کۆمەڵگەدا.

 

چارەسەری گونجاو بریتییە لە زیادکردنی نوێنەرایەتی ژنان لە پارتە سیاسییەکان لە ڕێگەی تەرخانکردنی بودجە بۆ پاڵپشتیکردنی سەرکردەی ژنان، ڕاهێنانی ژنان لە سەرکردایەتی و بڕیاردان، سەرەڕای بەهێزکردنی یاساکانی پشتیوانی لە مافەکانی ژنان و کارکردن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پارێزراو کە هانی ژنان بدات بەشداری سیاسی بکەن لە ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و بەدەستهێنانی دەرفەتی یەکسان لە نێوان ڕەگەزەکاندا.