ڕەنج و ئابوری
-
ماوەی ١٥ ساڵە کار دەکەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەن ئابووری خۆیان
کەریمە خەلیل خەڵکی ناوچەی قامیشلۆ ماوەی ١٥ ساڵە لە بواری دروستکردنی بەرهەمەکاندا کاردەکات و دەڵێت: هاوکاری ژنان باشە و سەربەخۆییمان دروست دەکات.
-
بە بەرهەمە نمونەییەکانیان ژنان بەشداری فێستیڤاڵ دەکەن
فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لەکۆمەڵگەی خاڵخاڵان، بە بەشداری چەندین ژنی دەست ڕەنگین و بەرهەمی خۆماڵی جیاواز بەرێوەچوو.
-
دەسەڵاتدارانی ئێران بە بیانووی باجەوە خەڵک تاڵان دەکەن
ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە پێدانی باجی ناچاری بە حکومەت و دەڵێن: هەموو جارێک بە بیانوویەکی وەک، سەرپێچی ئۆتۆمبێل، خزمەتگوزاری و باج خەڵک بێزار دەکەن، بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی نرخەکانی دیکە بکەن.
-
"کاتێک بێهیوا دەبم، بیرم لە ئامانجەکەم دەکەمەوە"
توران ڕەحمانی لەگەڵ خوشکەکەی شەتڵگەیەک بەڕێوە دەبات و دەڵێت: ژن ئەگەر بیەوێت دەتوانێت هەر شتێک بکات و ئەگەر ئامانجی هەبێت، دەتوانیت بە بچووکی دەست پێ بکەیت و بژێوی پەیدا بکەیت.
-
ژنان لە ماڵی ئەلمونە کاردەکەن و سنوورەکانی کۆمەڵگەیان شکاندووە
لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت لە پڕۆسەیەکدا کە ناوچەکە ڕووبەڕووی قەیرانی ئابووری بووەتەوە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابینبکەن و ئابووری سەربەخۆی خۆیان بەدەست بهێنن.
-
بەشێك لە ژنانی كۆیە بە نانكردن بژێوی ژیانیان دابین دەكەن
بەشێك لە ژنانی شارۆچکەی كۆیە و دەوروبەری بە نانكردن بژێوی ژیانی خۆیان و خانەوادەكانیان پەیدا دەكەن، ئەوان وێرای پێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا و گۆڕانكاری لە باری ئابووری، هەروا بە شێوازە تەقلیدییەكەی نان بۆ فرۆشیارانی نانی خۆماڵی دەكەن.
-
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ئەزموونی خۆی بۆ خاوەن پێداویستییەکانی دیکە دەگوازێتەوە
سەوزە مەعروف، بەهۆی نەخۆشیەوە بینایی چاوەکانی لەدەست داوە، بەڵام ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە کاری درومانی دەکات، وەک مامۆستایەکی خۆبەخش لە ڕێکخراوێکدا وانە بە نابینایان دەڵێتەوە.
-
خولە پیشەییەکان یارمەتی بەدەستهێنانی بژێوی ژنان دەدەن
ژنانی کۆیە لە ڕێگەی خولە پیشەییەکانەوە هەوڵی دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان دەدەن، ژنانی بەشداربووش دەڵێت: فێربوونی پیشەی نوێ هاوکارییەکە بۆ ژنان.
-
بەهێزکردنی ئابووری ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە دەرفەتێکە بۆ باشبوونی دۆخیان
پرۆژەی بەهێزکردنی ئابووری بۆنەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگەدا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دیاردەیە کار دەکات.
-
هەبوونی شارەزایی لە بوارێکدا هۆکارە بۆ بەدەستهێنانی کار لەلایەن ژنانەوە
بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا ژنان هەوڵیان داوە و لە بوارێکدا شارەزاییان پەیداکردووە، بوونەتە خاوەن کاری تایبەتی خۆیان و داهاتوویان بۆ خۆیان بنیاد ناوە.
-
لە ڕۆژهەلاتی کوردستان ژنانی کرێکار لەژێر بارودۆخێکی سەختدا کار دەکەن
بەهۆی نەبوونی هەلی کار لە شاری سەردەشت، ژنان لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان بۆ دروێنەکردنی نۆک، ڕۆژانە ٢٠٠ کیلۆمەتر بە مینی پاسە کۆنەکان دەڕۆن و لە ژێر بارودۆخێکی مەترسیدار و سەختدا کار دەکەن.
-
ژنانی بنت جەبەلی لوبنان سەرەڕای بارودۆخی شەڕ لە بەرخۆداندان
لە لوبنان بەهۆی قەیرانی ئابووری و شەڕی ئێستا ژنان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبنەوە، کۆمەڵێک ژن لە شاری بن جەبەل بۆ یارمەتیدانی ژنان کۆمەڵەیەکیان دامەزراند.
-
ئابووری ژنان لە ڕێگەی چالاکییەکانییەوە هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت
ئاسیا عوسمان، وتەبێژی ئابووری ژنان سەر بە کۆنگرەی ستار لە دێرک باسی لە کارەکانیان کرد و ڕایگەیاند، ئابووری ژنان لە ڕێگەی کارەکانییەوە هەلی کار بۆ ژنان دەڕەخسێنێت.
-
"بە سایەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ژنان هەلی کاریان بۆ ڕەخسا"
شیلان ئەحمەد، خاوەنی چێشتخانەی شیلانی ژنان، باسی یەکەم پڕۆژەی ئاشخانەی کرد و ڕایگەیاند، بەهۆی شۆڕشی ڕۆژئاواوە ژنان هەلی کاریان دەستکەوت.
-
بەرەوپێشچوونی ئابووری هەلی کاری هەمەچەشن بۆ ژنان دەڕەخسێنێت
ئابووری یەکێکە لەو پایانەی کە کۆمەڵگەکان پشتی پێدەبەستن، هەرچەند ئابووری سەرکەوتووتر بێت، گەشەسەندنی زیاتر بەردەوام دەبێت.
-
"لە بواری پیشەسازی نیمچە قورسدا، بوونی ژنان دەردەکەوێت"
میدیا نیعمەتی، پسپۆڕی دیجیتاڵ مارکێتینگ بەشداری پێشانگای "ئارد، نان، شیرینی و شوکولاتە"ی کرد کە لە شاری کرماشان کرایەوە و ڕایگەیاند، بەراورد بە ڕابردوو، بوونی ژنان لەو پیشەسازییەدا زیادی کردووە.
-
شەکر و هەنگوین لەلایەن ژنێکی تونسیەوە بەرهەم دەهێندرێت
سەلوا شەمامی تونسی، جگە لە کاری ئەندازیار لە دامەزراوەیەکی گشتیدا، بە مەبەستی بەرهەمهێنانی شەکر، قاوە و هەنگوین لە چاڵەکانی خورما کاردەکات و ڕووبەڕووی بەربەست دەبێتەوە.
-
ژنان بە کارکردن لە بوارە جیاجیاکاندا بژێوی ژیان بەدەستدەهێنن
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان، ژنان هەوڵ دەدەن پشت بەخۆیان ببەستن و سەربەخۆیی ئابووری خۆیان بەدەستبهێنن.
-
لە ڕێگەی کارە دەستییەکانییەوە کولتووری کۆن و نوێ تێکەڵ دەکات
کاری دەستی لەو پیشانەیە کە ژنان هەر لە کۆنەوە ئەنجامی دەدەن و تا ئەمڕۆش پارێزگاری لێ دەکەن، ئیبتیسام سالم، ژنێکە شارەزا و لێهاتووە لە چنین و دوورین لەسەر چەرم، لە ڕێگەی کەرەستەی کۆنەوە بەرهەمی نوێ دروست دەکات و کاری ڕیسایکلین دەکات.
-
ئەنیتا ژنێکی نیپاڵییە و لە سلێمانی کاری بەرگدرووی دەکات
ئەنیتا لاما، کاری دیزاین و چنین خەونی منداڵی بووە و دەڵێت: ئێمەی ژنان دەتوانین کارەکانمان بە باشی ئەنجام بدەین، لە وڵاتی خۆمان بێت یاخود وڵاتانی بیانیدا بێت.