ڕەنج و ئابوری
-
"پەدەکە لە بەرژەوەندی خۆی سامانی وڵات بە تاڵانکردن دەدات"
بە فشاری دەوڵەتانی زلهێز دەوڵەتی عێراق بێدەنگە لە ئاست ئەو ڕێککەوتنە ژێر بە ژێرانەی کە پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر سامانی سروشتی هەرێمی کوردستان، لە بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی و دوور لە هەموو بەرژەوەندییەکی گشتی، ئەنجامیداوە.
-
ئێران، قەیرانی ئابوری و هەژاری تەنگی بە هاوڵاتیان هەڵچنیوە
بەهۆی قەیرانی ئابووری و بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لە ئێراندا، خێزانەکان ناچارن ژیانی ڕۆژانەیان لە شەقامەکاندا بە دەستفرۆشی و کۆکردنەوەی خاشاک بەسەرببەن.
-
گوڵشەن، خاوەن پێداویستی تایبەتە بەڵام لە هەوڵدان کۆڵ نادات
گوڵشەن توانای ڕێکردنی نییە، بەڵام یەکەمین ژنە لە سەیدسادق دوکانی گوڵی سروشتی دانابێت، لە ئێستاشدا دوکانێکی دیکەی کردووەتەوە.
-
کێڵگەی کوردستان، هەفتە بازاڕێک بۆ کۆکردنەوەی ژنانی خاوەنکار
کێڵگەی کوردستان، هەفتە بازاڕێکە لە پارێزگای هەڵەبجە، چەندین بەروبوومی خۆماڵی لەخۆدەگرێت و کاری دەستی ژنان و شیرینی و بەرهەمەکانی هەویرەمەنی تێدا نمایشکراوە.
-
٣٠ ساڵە خۆی بژێوی ژیانی دابین دەکات
زەینەب ئەحمەد، ژنێکی دانیشتووی شارۆچکەی سەیدسادقە، بە کاری گوێزشکێنییەوە خەریکە و بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات، دەڵێت ئەگەرچی ئیشەکەی قورسە بەڵام ناچارە کاربکات.
-
"بۆ ڕزگارکردنی نەخۆشێک ناچار بووم دەرگای نەخۆشخانە بشکێنم"
٤٢ ساڵ خزمەتی کردووە و لە ماوەی ٣٠ ساڵدا پەرستاری مامان بووە، شەوقی عەلی دەڵێت، بۆ ئەوەی نەخۆشێک ڕزگار بکەم ناچاربووم دەرگای نەخۆشخانە بشکێنم.
-
ژنان بەشداری لە پرۆژەی بوژاندنەوەی کشتوکاڵ دەکەن
لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕش لە ڕۆژئاوای کوردستان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژنان بەشێک لە مافە ئابوورییەکانیان وەرگرتەوە و بە شێوەیەکی سەرەکی پرۆژەی کشتوکاڵی گیراوە.
-
هەڵگرتنەوەی پەتاتە سەرچاوەی داهاتی منداڵانی ئیدلیبە
منداڵانی ئیدلیب پێویستە پارێزگاری لە خۆیان بکەن لە پاشماوەکانی جەنگ، بەڵام بەشێکی منداڵان بۆ درێژەدان بە کارکردنیان ژیان و سەلامەتییان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.
-
دوای ٩ ساڵ کارکردن وەک موختار، ئێشتا بە گڕوتینەوە کار دەکات
ژنێک ماوەی ٩ ساڵە کاری موختاری گەڕەک دەکات و دەڵێت: "هێندە دڵخۆشم بە کارەکەم هیچکات ڕەخنەی کۆمەڵگا کارم تێناکات، بەڵکو زیاتر بەهێز دەبم و سوور دەبم لەسەر بەردەوامیم"، داوا لە ژنانیش دەکات چیتر لە ماڵەکانیان دانەنیشن بەڵکو کاری دڵخوازی خۆیان ئەنجامبدەن.
-
شنۆ لەبەر هەتاوی گەرمەوە، ژیانی ڕۆژێکی تێدەپەڕێنێت
لە ساڵی ١٨٨٦دا دژی کاری زۆر و موچەی کەم کرێکاران ڕاپەڕین، ئەمڕۆش کرێکاران بەدەست کاری زۆر و موچەی کەم و زەحمەتییەوە دەناڵێنن و مافەکانیان دەستەبەر ناکرێت، شنۆ کە ژنێکی ٣٦ ساڵە، ئەگەرچی کرێکارێکە و کارەکەی زەحمەتە، بەڵام بە خوشحاڵیەوە خزمەتی باخچەکان دەکات
-
بازاڕێکی شەوانە ژنانی دەستڕەنگینی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
سەندیکای ڕستن و چنینی هەڵەبجە بەمەبەستی پیشاندانی تواناکانی ژنان، شەوانی مانگی ڕەمەزان لە ناو بازاری هەڵەبجە ژنان بە کارە دەستیەکانیان کۆدەکاتەوە.
-
نازەنین ٨ ساڵە دوکاندارە و هەلی کاری بۆ ژنان دابینکردووە
نازەنین مەحمود ژنێکی دانیشتووی شارۆچکەی سەیدسادقە، ماوەی ٨ ساڵە خاوەن دوکانی خۆیەتی و توانیویەتی هەلی کار بۆ ژنانی دیکە بڕەخسێنێت.
-
سەیدسادق، ژنانی دوکاندار ڕەچاوی بارودۆخی خەڵک دەکەن
لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی شتومەک لە بازاردا بەرز دەبێتەوە و ژنانی دوکاندار ڕەچاوی دۆخی هاوڵاتیان دەکەن.
-
غەمگین کاکە وەهاب: لە ماوەی ١٠ مانگدا زیاتر لە ١٠ هەزار دەمامکم دووریوە
غەمگین بە دروستکردنی دەمامک ژیانی خەڵک دەپارێزێت، دڵخۆشە بە کارەکەی و لە ڕێگەیەوە دەتوانێت بژێوی ژیانی خۆشی دابین بکات.
-
ژنان بەهۆی ئابوری سەربەخۆوە توانیویانە بەسەر بێکاریدا زاڵبن
ئەو ژنانەی کە بەرەنگاری سەختییەکانی ژیان بوونەتەوە توانیان بە خوێندن و ڕۆشنبیرکردنی خۆیان بەسەر دۆخە خراپەکانی ژیانیاندا زاڵبن و ئابووری سەربەخۆی خۆیان بەدەستبهێنن.
-
سەرەتا لە ماڵەوە دەستیپێکردووە و دواتر بووەتە خاوەن دوکان
حەلاوە مەحمود ماوەی ٢٦ ساڵە کاری بەرگدرووی دەکات و یەکەمین ژن بووە لە سەیدسادق دوکانی بەرگدرووی هەبووبێت.
-
١٦ ساڵە بەرگدرووە و بووەتە خاوەن سەنتەرێک لە بوارەکەیدا
هایدە حسامەدین، کچێکی دانیشتووی کەلارە و ماوەی ١٦ ساڵە کاری دروومانی دەکات، بەو هۆیەوە توانیویەتی ببێتە خاوەنکاری خۆی و بژێوی خێزانەکەی دابین.
-
ژنانی فرۆشیار بە ڕووی قەیرانە ئابوورییەکاندا دەوەستنەوە
ژنانی فرۆشیار، تووشی قەیرانی ئابووری بوون و سەرەڕای ئەو زەحمەتەی کە ڕووبەڕوویان بوەتەوە، بەرهەڵستی لە داخستنی دوکانەکانیان دەکەن لەکاتێکدا داهاتیان کەمترە لە خەرجیەکانیان و داوا لە حکومەت دەکەن دەست لەکاربکێشێتەوە.
-
زەحمەتی کارکردنی ژنانی سەیدسادق
دوای تێپەڕینی زیاتر لە سەدەیەک لەو شۆڕشەی کە لە کارگەکانەوە بە پێشەنگایەتی ژنان دەستیپێکرد، ژنانی سەیدسادق هێشتا ڕووبەڕووی جیاکاری ڕەگەزی دەبنەوە لە کارکردندا.
-
لەتونس بۆ پاراستنی مافەکانی ژنانی کرێکاری کشتوکاڵیی ١١ سەندیکا دامەزران
نوسینگەی نیشتمانی کرێکارانی ژنانی کەرتی کشتوکاڵی تونس ڕایگەیاند کە ١١ سەندیکا بۆ پاراستنی مافەکانی ژنانی کارکەر لەکەرتی کشتوکاڵی دامەزراون.