هەڵەبجە
ئێوارەی ١٥ی نیسان، لە کەش و هەوایەکی تەواو هونەریداو لە پارێزگای هەڵەبجەو بە سپۆنسەری کۆمپانیای هەناری سازان کۆنسێرتێک بۆ گروپی کیژانی سنە رێکخرا، رۆژینا محەمەدی، سەرپەرشتیاری گروپی کیژانی سنە وتی: خۆشحاڵین و ئیمە لە رۆژهەڵاتەوە هاتووین ، ئەندامانی ئەم گروپە ژمارەیان ٨ کەسەو ماوەی دووساڵە پێکەوە کار دەکەین و خۆشحالین ئەمرۆ کۆنسێرتەکەمان لە پارێزگای هەڵەبجەیە، بەهیواین بەکارەکانمان سەرنجی بینەران بۆ خۆمان ڕابکێشین.
کارەکانی ئەم گروپە سەرجەمیان ڕەنگدانەوەی کولتووری کوردایەتی و ژنایەتی پێوە دیارە
ڕۆژینا محەمەدی ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانیان لەسەرجەم ناوظەکان هەڵدەبژێرن و جیاوازی نییە کرمانجی بێت یان کەلهور یان هەورامی، وتی: ئامانجمانە لەتەواوی زاراوەکان گۆرانی هەڵبژێرین و بتوانین بەرنامەی باش پێشکەش بکەین، هیماو دەنگ و سەدای کوردی بناسینین.
گروپی کیژانی سنە زۆر گرنگی دەدەن بە دەنگ و سەدای ژنان و ژنە گۆرانی بیژەکانیان کردووە بە پێوەر بۆ بۆ ئەوەی ئێستا جوانترین بەرهەم پێشکەش بکەن، ڕۆژینا محەمەد وتیشی: بە دەنگ و سەدای مەرزیەی فەریقی و لەیلا فەریقی و چۆپی فەتاح سود لە گۆرانیەکان دەبینن و هەوڵ دەدەن لەو گۆرانیانە بڵێنەوە.
ئەم گروپە تەنها ئەوە نیییە چەند ژنێک بن و گۆرانی بچڕن، بەڵکو هەوڵیانداوە دەنگی ژن بگەیەنن، وەک لە کۆنسێرتەکەدا رۆژینا ئاماژەی پێدا، گۆرانی ژن لە ئاوازو هۆنراوەو میوزیکی لەسەر ژن بووەو خاوەن بەرهەمی خۆیانن و جیگەی رەزامەندی بیبەران بوو.
کۆنسێرتەکە تاوەکو درەنگانێکی ئێوارە بەردەوام بوو لەلایەن هاوڵاتیانیشەوە پیشوازی گەرمی لێکرا.




