ڕاپۆرت
-
پانۆرامای ٢٠٢٣؛ لە سووریا ژنانی سوەیدا پێشەنگایەتی گۆڕانکاری دەکەن
گەلی سووریا لەناو قەیرانێکی فرەڕەهەنددا کە هەوڵدەدات لەناویان ببات لە خەباتدان بۆ مانەوە و شکۆمەندی و کۆتایی بە ساڵێکی دیکە دەهێنن و ژنان دەبنە سەربازێکی نەناسراو لە جەنگی ژیانی ڕۆژانەدا.
-
پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ ژنانی ئەفغانستان لە دژی دەسەڵاتی تاڵیبان بەرخۆدانیان کرد
بەپێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان "لە هەر ١٠ ژنێک لە ئەفغانستان ٩ ژن بوونەتە بەرکەوتەی توندوتیژی خێزانی"، زۆربەی ئەو توندوتیژییانەش لەلایەن تاڵیبانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای جۆرج تاون بۆ ژنان، ئەفغانستان بە ناسەلامەتترین شوێنە بۆ ژنان.
-
پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شۆڕشێکیان ئەنجامدا
ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بەرخۆدانیان زیاد کرد، نموونەی خەباتی خۆیان بۆ هەموو جیهان دەربڕی و لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە ڕووبەڕووی سەرکوتێکی زۆر نامرۆڤانە بوونەوە.
-
پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ ژنانی ئێزدی بە ڕۆحی ژن، ژیان، ئازادی خەباتیان کرد
لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژنانی ئێزدی بە هەڵوێستێکی ڕادیکاڵەوە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی تایبەت و دەروونی، دژی سیاسەتی دەستوەردانی کولتووری و باوەڕ و ئیرادەی ئازادی ئێزدیخان تێکۆشانیان کرد.
-
پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ ساڵێک تێکۆشانی ژنانی باشووری کوردستان دژی توندوتیژی و داگیرکاری
لەم پانۆڕامایەدا، گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٣ و چالاکی و دەستکەوتەکانی ژنان لە باشووری کوردستان دەخەینەڕوو، کە توانیویانە بە تێکۆشانی خۆیان لە پێگە جیاوازەکاندا دژی هەر هەڵاواردن و جیاکارییەک بووەستنەوە و پەیامی پاراستنی ژن، خاک و ژیان بدەن.
-
پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ تەژەئە: بە فراوانکردنی بەرخۆدان دەچینە ساڵی ٢٠٢٤
لە هەموو ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٣دا، چالاکوانانی تەژەئە بۆ خەباتی ژنان و دەستکەوتەکانیان بەردەوام بوون، گوڵستان سۆنوک، ئەندامی تەژەئە وتی: بە فشار، ئاستەنگی، هەراسانکردنی دادوەری، نەیانتوانی ڕێگریمان لێ بکەن، بە فراوانکردنی بەرخۆدان دەچینە ساڵی ٢٠٢٤ەوە.
-
پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ ژنان بە ڕێکخستنی کۆنگرەی ستار دژی داگیرکاری تێکۆشان
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار بۆ ماوەی ساڵێک کار و چالاکییەکانی کۆنگرەی ستاری هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند: بەپێی بەرنامە و بڕیارەکانی ساڵی نوێ، بە جۆش و خرۆش و ڕێکخستنێکی زۆرەوە کار و چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین".
-
پانۆڕامای ٢٠٢٣؛ شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە
پانۆرامای ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باس لە کارەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا و کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا و دەستەی ژنانی پارتی سووریای داهاتوو دەکات لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا.
-
پانۆڕاما، لە کامپی مەخموور ساڵێک بەرخۆدان و تێکۆشان بەڕێکرا
ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی تری بەرخۆدانی بوو بۆ کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور و بە هاواری "ژن، ژیان، ئازادی" بۆ جارێکی تر بوو بە هێمای هێز و بەرخۆدانی ژنانی کورد.
-
سنووردارکردنی ژن بە دەنگ؛ دەنگی بەرز بۆ پیاوان ئازایەتی و بۆ ژنان شەرمەزاری
لەگەڵ هەموو ئەو جیاکارییە ڕەگەزییانەی لە کۆمەڵگەدا لە بەرامبەر ژنان هەیە، ژنان بە دەنگیشیان سزا دەدرێن بەجۆرێک دەنگی بەرز بۆ ژنان مایەی شەرمەزارییە و بۆ پیاوان ئازایەتی.
-
قڕکردن و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەپارتایدە بەرامبەر گەلی کوردو نابیندرێت
ئەپاتاید ئەو سیستمە سیاسییەی کە جیاکاری ڕەگەزی دەکات و بە تاوان داندراوە، لەلایەن زۆرێک لە دەوڵەتانەوە بە تایبەت دەوڵەتی تورک هەمیشە لەسەر گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، بەڵام وڵاتان لێی بێدەنگن و وەک ئەپارتاید نایبینن.
-
لە تیرۆرکردنی خوشکانی میراباڵەوە بۆ تێکۆشانی ژنان
خوشکانی میراباڵ بوونە سیمبولی تێکۆشان و تا ئێستا لەسەر ڕێبازی بەرخۆدانی ئەوان درێژە بە تێکۆشانی ژنان دەدرێت و ئەوان بوونە یەکەم هەنگاوی بەرەنگاری دژی دیکتاتۆری و توندوتیژی
-
سەدەی ٢١ە و منداڵان لە ژێر هەڕەشەی شەڕ و هەژاریدان
منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا بەهۆی شەڕ و هەژاری و گۆڕانی کەشوهەوا و کۆیلایەتییەوە ئازار دەچێژن، بۆیە پێویستە جیهان بەرپرسیارێتی لە ئامێزگرتنی منداڵان و پێدانی مافەکانیان لە ئەستۆ بگرێت.
-
خەتەنەکردنی مێینە، دیاردەیەکی دروستکراوی کۆمەڵگە داخراوەکان
خەتەنەکردنی مێینە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤە و بڕینی بەشێک لە جەستەی ژنە بەبێ خواستی خۆی، کە زانست و شەرع ڕەتی کردووەتەوە و کۆمەڵگە داخراوەکانیش بە مافی خۆیانی دەزانن.
-
بەناوبانگترین ئەو ژنانەی لەپێناو یەکسانیدا تێکۆشانیان کردووە
تێکۆشانی ژنان لە جیهانەوە تا کوردستان توانیویەتی گۆڕانکاری بەرچاو لە دۆخی ژناندا بکات، لە کوردستان حەپسەخانی نەقیب پێشەنگی کردنەوەی قوتابخانەیە بۆ کچان و لە جیهانیشدا دەیان ژن هەبوون کە مافە دەستوورییەکانیان بۆ ژنان چەسپاند.
-
لە مێژووی یەنەکەدا هیچ ژنێک پۆستی سەرۆک یان جێگری سەرۆک حزبی پێ نەدراوە
ژنان لە بەشداریکردنی شۆڕش و خەباتکردندا هەمیشە لە ڕیزەکانی پێشەوە بوون، بەڵام لە کاتی دیاریکردنی پۆستە حزبییەکاندا بەرامبەر بە ماندوبوونەکانیان هەقیان پێ نادرێت.
-
ساڵێک دوای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"
دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بووە بە هێمای شۆڕشی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەدوای بەخاکسپاردنی تەرمی ژینا ئەمینی لەسەر گۆڕەکەی لە شاری سەقز نووسراوە "ژینا ئەمینی، تۆ نەمردوویت، بەڵکو بوویت بە هێما".
-
ڕۆژی جیهانی ئاشتییە و ئاشتی ڕێگای لێ ون بووە
ئاشتی جیهانی بەشدارە لە کەمکردنەوەی شەڕەکان و وڵاتانی شەڕکەر یان ململانێی نەتەوەکانی ناوخۆ کەم دەبێتەوە، بەڵام ئاشتی ڕێگای لێ ون بووە و لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە کوردستانەوە و باکووری ئەفریقا و بەشێكی یەکێتی ئەوروپا، شەڕێکی نامرۆڤانە بەڕێوەدەچێت.
-
خۆدۆزینەوەی ژن لەنێوان سیستمی کۆنەپەرست و سیستمی سەرمایەداری
مافی ژن کە لەنێوان سیستمی کۆنەپەرست "پیاوسالاری" و سیستمی سەرمایەداری پێشێلکراوە، خواست ئەوەیە هەمیشە ژن کۆیلە بێت و هەرگیز ژنێکی هۆشیارو زانا نەیەتە بوون، ژن بەناوی دینەوە سەرکوتکراو بەناوی ئازادییەوە کرایە کاڵا.
-
لۆزان ئەو پەیماننامەیەی کەمینەکانی پێشێل کرد
پەیماننامەی لۆزان، ١٠٠ ساڵ چارەنووسی بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو کوردستانی دیاریکردن، بۆ ١٠٠ ساڵ هەموو بوارێکی ژیانی کوردان دابڕێندران لە یەکتر و مافی کەمینەکانی لە ناوچەکەشدا بوون پێشێل کرا.