خوداوەند ساتی چۆن بوو بە ژنێکی کۆیلە؟ – ٢
فیگەن ئاراس لە گۆڤاری ژنۆلۆژی ڕەخنەی لە بەردەوامیی کولتووری "ساتی" لە شێوازە سەردەمیەکانی ناو خێزاندا گرت و جەختی لەوە کردەوە: کە هۆشیاری و ڕێکخستنی ژنان ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیاسەتانە و بونیادنانی ژیانێکی ئازادە و سەدەی ٢١ دەتوانێت سەدەی ژن بێت.
ئاژین دیلەک ئۆنجەل
ئامەد-وشەی "ساتی" بە ڕەچەڵەک سانسکریتە، لە وشەی "سات"ەوە وەرگیراوە، بە واتای ڕاستی و چاکە و ڕاستودروستی، پێناسەی کولتووری بریتییە لە "ژنێکی ڕاستگۆ" یان "ژنێکی باوەڕدار" و ئەم ڕاستودروستی و چاکەداریە بە کردارەکانی ژنێک دوای مردنی هاوژینەکەی دیاری دەکرێت.
لەم کولتوورەدا، بەردەوامی بوونی ژن لە دوای مردنی هاوژینەکەی بە "ئاساتی" دادەنرێت، واتە "هیچبوون"، لە کاتێکدا خۆسووتاندنی ڕاستەوخۆ دوای یان دواتر، لەگەڵ کەلوپەلەکانیدا، وەک بەڵگەیەک بۆ چاکەی سەیر دەکرێت، ئەمڕۆ ئەم گریمانەیە و ئەم بیروباوەڕانە بە شێوەی جیاواز دەردەکەون.
"بەردەوامی کولتووری ساتی لە خێزان و هاوسەرگیری هاوچەرخدا"
فیگەن ئاراس لە گۆڤاری ژنۆلۆژی جەختی لەوە کردەوە، کە زاڵبوون بەسەر ئەم وەشانە سەردەمییانەی "ساتی" و گەڕانەوە بۆ بناغەی مێژووی شێواوی ژنان تەنها لە ڕێگەی خەباتی ژنانەوە بەدەست دێت.
ڕایگەیاند، کە ئیرادەی پیاو لەسەر ژێردەستەیی ژنان گەشە دەکات و لە کاتێکدا کولتووری "ساتی" شێوازەکەی لەگەڵ سەردەمی سەرمایەداریدا گۆڕیوە، بەڵام بەردەوامە، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەم کولتوورە بە ڕوونی لە ژیانی ڕۆژانەماندا دیارە، بەتایبەتی لەناو دامەزراوەی خێزان و هاوسەرگیریدا، بێ کە ژنان فشاریان لەسەرە بۆ هاوسەرگیری، ژنێکی هاوژین بە "مەترسیدار" ناوزەد دەکرێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بێ پشتیوانی و پاراستنە، وەک ئەوەی هیچ بەها و ڕۆڵێکی نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو یاسا و ڕۆڵانەی لەناو خێزان و هاوسەرگیریدا بونیاد دەنرێن، بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی ملکەچبوونی ژنە بۆ پیاو، لە چۆنیەتی جل و بەرگ و دانیشتنی، تا دەگاتە ئەوەی چی دەڵێت و کێ دەناسێت، تا کار دەکات یان نا، منداڵی هەیە یان نا، هەموو ئەم بڕیارانە تەنها بەپێی ویستی پیاوەکە دەدرێت.
"ئەو تێگەیشتنەی سەردەمی سەرمایەداری سەپاندویەتی"
فیگەن ئاراس ڕوونی کردەوە، کە چەمکی "خۆشەویستی" لە ژێر سەردەمی سەرمایەداریدا چیتر تەنها هەستێکی مرۆڤایەتی نییە، بەڵکو گۆڕاوە بۆ بە کاڵاکردنی سۆزداری، پیاوان خۆشەویستی خۆیان بۆ ژنان لە ڕێگەی ئەڵقەی ئەڵماس و دیاری و بەڵێن دەردەبڕن، چونکە سیستەمەکە ئەو بیرۆکەیە بەهێز کە ئەگەر" پیاوێک ژنێکی خۆشبووێت لەلایەنی ماددەیەوە مەسرەفی دەکات" ، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەم پەیوەندیانە دەبنە سنووردارکردنی خنکێنەر، بە ڕوونی پێگەی پیاو وەک خاوەنی ژنەکە ئاشکرا دەکەن، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەردەوامیی کولتووری "ساتی"یە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ نموونە ئیرەیی نوێنەرایەتی وەشانی سەردەمی ئەم کولتوورە دەکات، پیاوێک بە ژنێک وت: دەبێت جل و بەرگ بۆ من بپۆشیت، سەیری پیاوانی دیکە نەکەی، بەبێ ئاگاداری من مامەڵە مەکە، چونکە من ئیرەیی دەبەم، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بە مولکی خۆی دەزانێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کولتوورە بە شێوازی دیکەش خۆی دەردەخات، وەک بێبەشکردنی ژنان لە بەشداریی سیاسی، هەڵوێستی سەربەخۆ، یان چارەنووسی خۆنووسین، هەروەها قەتیسکردنیان لە ماڵەوە و سنووردارکردنی پێناسەکەیان بۆ دایکبوون، ژن، یان خۆشەویست، کە هەموو ئەمانە ڕەنگدانەوەی بەردەوامیی کولتووری 'ساتی'ن لە شێوازەکانی هاوچەرخیدا.
ژن لە نێوان کولتوورێکی ژێردەستەیی و کاڵابوون
فیگەن ئاراس جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە زۆرێک لە کولتوورەکاندا وەک "دیاری" یان "کاڵا" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، کە لە نێوان نۆرمەکانی کۆمەڵایەتیدا گەورە دەبن ڕۆڵی تایبەتیان بەسەردا دەسەپێنن، لەکاتێکدا هەندێک لە ژنان ئاگاداری توندوتیژی ڕۆژانەن- سێکسی و ئابووری- شێوازی زاڵبوونی پیاوان بەسەریاندا، بەڵام دەرفەت یان پەناگەی پارێزراویان نییە، ئەمەش وایکردووە هەست بە بێدەسەڵاتی و بێهیوایی بکەن، سەرەڕای ئەوەش، ژمارەی ئەو ژنانەی کە هۆشیارییان بەدەست هێناوە و خۆڕاگرن ڕۆژانە لە زیادبووندایە.
نموونەی ئاهەنگی هاوسەرگیری هێنایەوە کە جلی سپی وەک هێمای کچێنی یان "پاکی" لەبەر دەکرێت، وەک ئەوەی ژنەکە دیارییەکی دەست لێنەدراو پێشکەشی پیاوەکە بکرێت، بەڵام هیچ مەرجێکی هاوشێوە بەسەر پیاوەکەدا ناسەپێنرێت، هەروەها شریتێکی سوور کە نوێنەرایەتی سەردەمی و کولتووری ساتی دەکات، بۆ جلەکە زیاد دەکرێت و سێ جار دلبەستراوەتەوە و دەکرێتەوە، لە هەندێک کولتووردا ئەم شریتە بە گواستنەوەی خاوەندارێتی ژنەکە لێکدەدرێتەوە، سەرەتا هی خودا بووە، پاشان هی باوکی و ئێستا هی تۆیە، بە واتایەکی تر کاڵایەکە ڕادەستی پیاوەکە دەکرێت.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم پراکتیزانە بە واتای سڕینەوەی ژنان و لابردنی ئیرادەیان، بچووککردنەوەیان بۆ تەنها شتێکی سێکسی، لە چوارچێوەی سیاسەتەکاندا کە ئامانجیان قەتیسکردنی لە ڕۆڵی دایک، ژن، یان خۆشەویستدا، کە هیچ بەهایەکی دیکەیان لە ژیاندا نییە.
"بەرەو سەدەیەک ژن و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد لە دەرەوەی سنوورەکانی خێزان و پیاوسالاری"
فیگەن ئاراس ستایشی ژنانی کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە سەرەڕای هەوڵدان بۆ پەراوێزخستن و بێدەنگکردنیان، هۆشیارییەکی نوێیان پەرەپێداوە و دەستیانکردووە بە خۆڕاگری، ئەوان لە دژایەتیکردنی ئەو سیاسەتانەی بەسەریاندا سەپێنراون، ڕەخنەگ دەگرن و دەنگیان بەرزتر دەبێتەوە، ئەو ژنانەی کە هەوڵدەدەن بۆ ئازادی، بە تێپەڕبوونی کات، دەبنە پێشەنگی گۆڕانکاری.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژنانەی لەو ڕۆڵانە تێدەگەن کە لەناو دامەزراوەی هاوسەرگیری و خێزاندا بەسەریاندا سەپێنراوە، دەستیان کردووە بە وازهێنان لە هاوسەرگیری، چونکە وەک بەشێک لە سیاسەتەکانی داڕێژراو بۆ زیندانیکردنی ژنان دەیبینن، خێزان ئەمڕۆ بووەتە شوێنێک بۆ ژێردەستەکردن و ملکەچکردنی ژنان، لێرەشەوە ناڕەزایەتییەکان دەستیانکردووە بە فراوانبوونێکی بەرچاو، کاتێک ژنان هەڵبژاردنەکانیان دەکەن، دەپرسن، پێوەر چییە؟ پێوەری ئازادی چییە؟، ئەوان ناڕەزایەتی دەردەبڕنن بەرامبەر بە هاوسەرگیری و پێکهاتەی خێزان کە سیستەمەکە سەپاندوویەتی و ئەمەش گرنگ و بەنرخە، بەڵام هێشتا شوێنەواری کولتووری 'ساتی' لە خێزانەکانی ئێستادا دەبینین، بۆیە پێویستە تا دەتوانین ئەم خێزانانە دیموکراسیتر بکەین.
فیگەن ئاراس سەرنجی بۆ مەترسی ناساندنی ساڵی ٢٠٢٥ وەک "ساڵی خێزان" ڕاکێشا، ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم هەنگاوە ئامانجی چەسپاندن و شەرعیەتدان و بەردەوامکردنی بیرکردنەوەی پیاوسالارییە، دەسەڵاتداران سیاسەتەکانیان لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزم و سێکسیزم بونیاد دەنێن و پیاوان کە لەلایەن دەسەڵاتەوە چەقێنراو و چەوسێنراوەتەوە، خۆیان دەبیننەوە کە لە پەیوەندیەکی سێکسیدا گیریان خواردووە، ئەمەش بڕیارەکە دەکاتە بەرهەمی سیاسەتێک کە هەم ناسیۆنالیزم و هەم پیاوسالاری سووتەمەنی دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک دەوترێت خێزان پیرۆزە و دەبێت هەموو کەسێک هاوسەرگیری بکات، پێویستە پرسیار بکەین کە ئەوە واتای چییە لە ژیانی ڕاستەقینەدا، دوو کەس کە بڕیار دەدەن پێکەوە بژین، ناچارن هاوپەیمانیەک واژۆ بکەن، ئەگەریش بیانەوێت جیاببنەوە، دەبێت بچنە لای دادوەرێک کە قسەی کۆتایی هەبێت، لێرەدا پارتی داد و گەشەپێدان هەوڵدەدات ئەو خێزانە پیرۆزە بونیاد بنێت کە خەیاڵی بۆ دەکات، دایکایەتی پیرۆز لەلای ژنان و لە سیاسەت دوریان دەخاتەوە و ئەو ژنان دروستدەکەن کە نموونەی پیاوسالاری بەهێز دەکات.
جەختیلەوەکردەوە، لە هەر چرکەیەکدا، ژنێک لە شوێنێکی جیهان دەستدرێژی دەکرێتە سەر، هەروەها زۆربەی ئەو تاوانانە لەناو خێزانەکاندا ڕوودەدەن، بە هۆی ئەوەی کۆمەڵگە پیاوی بێ هاوژین بە "هەژار" دەبینێت لە کاتێکدا ژنە بێ هاوژین بە "بەدبەخت" سەیر دەکرێت، وەک ئەوەی هاوسەرگیری مەرجی پێشوەختە بێت بۆ بوونی، ئەم لۆژیکە هەوڵدەدات وابەستەیی ژنان بە پیاوان وەک پێویستیەکی بوونی بسەپێنێت، ئەمەش شتێکە کە ژنانی ئەمڕۆ ڕەتی دەکەنەوە، ئەوان بە دوای ژیان و واتادا دەگەڕێن لە ژیاندا، جوانی دروستکردن و بەرهەمهێنان هەڵدەبژێرن، دوور لەم وابەستەییە سەپێندراوە.
فیگەن ئاراس جەختی لە گرنگی ڕێکخستنی ژنان و بەرگریکردن لە خۆی کردەوە و وتی: بە درێژایی مێژوو ژن ناخی کۆمەڵگە ماتریاریکەکان بووە و زانست و هونەر و فەلسەفە و باوەڕ بڵاودەکاتەوە و تێکەڵیان کردووە بە ژیانی کۆمەڵایەتیل، بەرەنگاری ئەو بیرکردنەوەیانەیە کە هەوڵی دوورخستنەوەی ژنان لەو بەهایە دەدەن، پێویستی بە هاوبەشیکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەیە، ئەمەش پێویستی بە ڕێکخستن هەیە.
درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بەتەنها زانیاری بەس نییە، ڕێکخستنیش بە تەنها بەس نییە، ئەم ڕێکخراوە دەبێ بگۆڕدرێت بۆ خەباتێکی چالاک، کاتێک ژنان ڕۆژانە دەکوژرێن و لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی دەستدرێژیدا دەژین، ئەمە ڕەنگدانەوەی پرسێکی قووڵە: پرسی کۆیلایەتی، کە بنەمای هەموو پرسەکانی ژیان پێکدەهێنێت، بۆیە ژنان یاریزانی سەرەکین لە چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە، بەڵام گرنگترین شت ڕێکخستنی ئەم قەیرانەیە، هەروەها ڕۆڵ دەگێڕین و خەبات بەهێز دەکەین.
فیگەن ئاراس لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: دۆزینەوەی وەڵامێک بۆ ئەو پرسیارەی ''من کێم بەبێ پیاو، بێ هاوسەرگیری، بێ دەوڵەت؟'' گرنگییەکی سەرەکی هەیە و پێش هەموو شتێک پێویستی بە پەردەلادان لەسەر هۆشیاری هەیە، ئەو ژنۆلۆژیەی کە تەڤگەری ژنانی ئازاد جەختی لەسەر دەکاتەوە و لێکۆڵینەوەکانی چڕتر دەکاتەوە، میتۆدۆلۆژیای وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە دابین دەکات کە ''ژنێکی ئازاد کێیە؟'' کاتێک وتیان سەدەی ٢١ سەدەی ژن دەبێت، چونکە ئەو زەمینە و توانایە دەبینین کە ئەمە دەکاتە دڵنیای، ئێمەی ژنان، کاتێک دەستمان بەو دەرگایانە گرت کە بەرەو ئازادی دەکرێتەوە، دەتوانین واز لە شێوازەکانی کۆیلەکردنی هەنووکە بهێنین و ببینە پێشەنگ لە بونیادنانی ژیانێکی نوێدا لە کوردستاندا، هەزاران نموونە هەن کە ئەمە بەرجەستە دەکەن، گرنگە ئەمانە زۆرتر بکەین و بیانگۆڕین بە بەشێک لە مێژوو، چونکە بەهایەکی زۆر هەیە.