ژینگەی چیای قەزوانان بەهۆی کەمی ئاو و نەبوونی هۆشیاری لە مەترسی لەناوچووندایە

لە دڵی دەڤەری چیای قەزوانان دار و ناوچە دارستانییەکان مەترسییەکی زۆریان لەسەرە، بەو پێیەی دانیشتووان هەوڵ بۆ پاراستنی ڕووپۆشی ڕووەکی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بیابانبوون و پرسەکانی ئاو دەدەن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

تل تامر- قەزوانان ناوچەیەکی شاخاوییە و بە چاندنی دار و دارستانی سروشتی بەناوبانگە، هەروەها شوێنێکی گەشتیارییە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، چەتەکانی بەرەی نوسرە و داعشی تیرۆریستی هێرشیان بۆ سەر ناوچەکە دەستپێکرد، چیای قەزوانیان کۆنترۆڵکرد. لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١١ەوە دارەکانی قەزوان بڕدراون.

 

بەگوێرەی لێژنەی ژینگەی شارەوانی گەل، ٩٠%ی دارەکانی چیای قەزوان لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠٢٥ بڕدراون، هۆکاری بڕینی دارەکان جیاواز بووە، لە دار سووتاندنەوە، لە سەردەمێکدا کە سووتەمەنی و گاز کەم بووە، تا دەگاتە فرۆشتنی دارەکان لەلایەن ئەو کەسانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر سروشت.

 

یەدەگی سروشتی لە چیای قەزوان لە مەترسیدایە، لەنێویاندا یەدەگی ئاسک لە مەغلوجە. لەوێ تەنها ٧ بۆ ١٢ یەدەگی ئاسک هەیە، لە پارێزگای جەزیرە لەلایەن وەزارەتی ژینگەوە پارێزراون. لە٢٥% ئەو نەمامانەی لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لەسەر شاخەکە و گوندەکانی چێنراون، دار زەیتون و بادەم و فستقن.

 

بەپێی ئاماری لیژنەی ژینگە، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بڕینی نەمام زیادی کردووە. بەپێی یاسا تاوانکارییەکانی خۆبەڕێوبردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەرکەسێک دارێک ببڕێت یان زیانی پێبگەیەنێت، غەرامە دەکرێت. ئەمەش هەم دارە دەستکردەکان و هەم دارە سروشتییەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر چیای قەزوانن. سزای بڕینی دار و دروستکردنی بینا لە شوێنی ئەوانیشدا هاتووە.

 

سەبارەت بە گرنگی پاراستن و چاندنی نەمام، مەها عید حلو، ژنێکی هاوڵاتی ناوچەی مەغلوجەی چیای قەزوان، ڕێگا و ئامرازەکانی بەرەوپێشبردنی چاندنی نەمام و هۆشیارکردنەوەی دانیشتوان و ئەگەری بڕینی نەمامە مردووەکانی لە بارودۆخی نائاساییدا ڕوونکردەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕینی دار لە کەیسی نائاساییدا تەنها بۆ بڕینی درەختی وشک دەگونجێت، بەو پێیەی بۆ چێشتلێنان و نانەواخانە بەکاردێت، هەندێکجار سووتەمەنی پێویستمان نییە بۆ وەرزی زستان، بۆیە دانیشتووان پشت بە بڕینی دار دەبەستن. بۆیە پێویستییەکی بەپەلە هەیە، دەتوانرێت دارە وشکەکان بەکاربهێندرێت، بەو پێیەی با و زریانێکی بەهێز دەبێتە هۆی شکاندنی درەختە بەرزەکان. بۆ نموونە ماوەیەک لەمەوبەر، ٣٠ دارەکان بەهۆی با و زریانەکانەوە شکاون، هەندێکیانمان کۆکردەو،ە نامانەوێت زیان بە سروشت بگەیەنین، بەڵام دەتوانین دارە وشکەکان لاببەین و بەکاریان بهێنین.

 

چاندنی نەمام بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرسەکانی ئاو

سەبارەت بە سودەکانی چاندن و زیادکردنی نەمام لە بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون، مەها عید حلو وتی: دارەکان ئۆکسجینی تازە دابین دەکەن، هاوسەنگی ئیکۆلۆژی بەدەست دەهێنن، جوانی بۆ چیای قەزوان زیاد دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا پرسەی ئاو هەیە. هەموو گوندێک بیری ئاوی نییە، هەروەها تۆڕی ئاویش بەوەوە بەستراوەتەوە. چاندنی دار زەیتون و گوڵ پێویستی بە بڕێکی زۆر ئاو هەیە، و تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەکی گەورەی بۆ جێبەجێ نەکراوە، تا ئێستا هیچ پڕۆژەیەکی گەورە بۆ دروستکردنی بیری دەریایی لە هەموو گوندێکدا جێبەجێ نەکراوە.

 

سەبارەت بە چارەسەری جێگرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کێڵگەی سەوزەوات دابمەزرێنرێت بۆ بەکارهێنانی دارەکانی لە دروستکردنی نان و خۆراک، یان بۆ وشککردنەوەی لەناو سۆپادا. ئەمە دەبێتە جێگرەوەیەکی باش و بێ زیان. بەڵام بەو پێیەی ئەم ناوچەیە بووەتە بیابان، چاندنی سەوزە لە هەر وەرزێکدا ئاڵەنگاریەکە، بەهۆی داگیرکردنی مێشوولە سپییەکان. هەروەها پێویستە گەڵاکانی دارستانەکان لاببرێن بۆ ئەوەی ئاگرەکە نەگرێت. تاکە جگەرەیەک نزیکەی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ درەختی سووتاندووە، بۆیە دەبێت دانیشتووان پارێزگاری لە یەدەگی سروشتی و دارەکان بکە، ڕێگە نەدەن کەس دەستدرێژی بکاتە سەر ژینگەی سروشتیمان.

 

چاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکان یەکێکە لە چارەسەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون

مەها عید حلو جەختی لە دامەزراندنی کێڵگەی دار کردەوە بۆ جێگرتنەوەی ئەو دارە مردووانەی کە دەبڕدرێن. وتی: کاتێک هەلەکان لەبەردەستدا و دۆخی ئابووری باش بوو، هاوڵاتیان دەتوانن نەمام بچێنێت لەبری مردوو، باشترە ئەگەر کێڵگەی نەمامەکان لە چیای قەزوان دابنرێت، بە لەبەرچاوگرتنی زۆری جۆری دارەکان و نرخەکانیان، کە لە باشەوە دەست پێدەکات تا گران. پێویستە نەمامی میوەی وەک هەنجیر و زەیتون بچێنرێت، دامەزراندنی پڕۆژەی کشتوکاڵی کە سوود لە زەوییە وشکەکان وەردەگرێت، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنان و لە لایەکی دیکەوە زیادکردنی شوێنی سەوزایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون.

 

دووپاتیکردەوە کە، دارەکان یەکێکن لە پایە گرنگەکانی ژیان. لەم ساڵانەی دواییدا بینیمان جۆری نوێی باڵندە بەسەر درەختەکانماندا دەفڕن و ئەمەش هوامان پێدەبەخشێت. هەمووان بەرپرسیارن لە چاندن و جوانکردنی سروشت، بۆیە پێویستە نەمام بچێنین، بیر هەڵکەن و بیکەنە کولتوورێک.

 

مەها عید حلو داوا لە هەموو خێزانێک دەکات بیرێکی ئاو هەڵکەنن، دوو سێ نەمام لە تەنیشتی بچێنن. وتی: بیرێکی ئاو سوودی بۆ مرۆڤەکان دەبێت، دارەکانیش دەبنە پەناگەیەک بۆ باڵندە و بەدیهێنانی هاوسەنگی ئیکۆلۆژی. پێویستە ڕێکخراوە ژینگەپارێزە خەمخۆرەکان پاڵپشتی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بکەن، هاوڵاتیان لە گرنگی پاراستنی سروشت پەروەردە بکەن. ناوچەی مەغلوجە یەکێک بوو لە جوانترین ناوچەکانی چیای قەزوان، بە ئاو و ئاسکەکانی ناسراوە. بۆیە دەبێت هاوڵاتیان دووبارە هاوکاری بکەن و سەوزایی و جوانی شاخەکانیان بگەڕێننەوە.