لەبارەی پاشماوەی پزیشکییەوە داوای ڕوونکردنەوە لە تەندروستی سلێمانی دەکرێت

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، لە بارەی پاشماوە پزیشکییەکانی نەخۆشخانە تایبەتەکان داوای روونکردنەوە لە تەندروستی سلێمانی دەکات.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، لە بارەی پاشماوە پزیشکییەکانی نەخۆشخانە تایبەتەکان داوای روونکردنەوە لە تەندروستی سلێمانی دەکات.
ناوەندی هەواڵ


تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕەکەیان کەوتوە، تەندروستی سلێمانی پارەیەکی زۆری دەستئەکەوێت لە بەرامبەر کۆکردنەوەی پاشماوە پزیشکییەکان.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، بۆ هەر کیلۆیەک پاشماوەی پزیشکی بڕی دوو هەزار دینار لە نەخۆشخانە تایبەتەکان وەردەگیرێت.

ئاماژە بوەشکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگانە نزیکەی ١٥ تەن پاشماوەی پزیشکیی لە نەخۆشخانە تایبەتەکان کۆدەکرێتەوە، کەواتە تەندروستی سلێمانی لە یەک مانگدا ٣٠ ملیون دیناری دەستئەکەوێت تەنها لە لەناوبردنی پاشماوەی نەخۆشخانە تایبەتەکان.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی دەڵێت:" ئێمە لە تەندروستی سلێمانی دەپرسین کە ئەو پارەیە چی لێدەکات و هۆشداریش دەدەینە تەندروستی سلێمانی لە ئەگەری ئاشکرانەکردنی چۆنیەتی کۆکردنەوە و خەرجکردنی ئەو پارەیە ئەوا ڕێکاری یاسایی و مەدەنی دەگرینە بەر".