لە شاخی حاجی چەرکەز لە فارقین ئاگر لە دارستانەکەی کەوتەوە

لە چیای حاجی چەرکەزی سەربە فارقین ئاگر لە دارستانێک کەوتەوە و بەهۆی با'وە ئاگرەکە بە ڕووبەرێکی بەرفراوانی دارستانەکەدا بڵاودەبێتەوە.

ئامەد

 

لە گوندی مەلا هەرمۆ کە دەکەوێتە دامێنی چیای حاجی چەرکەز لە فارقینی سەر بە شاری ئامەد، ئاگر لە دارستانێک کەوتەوە و گوندنشینانی دەوروبەری هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن، بەڵام بەهۆی بەگوڕی با'وە تا دەچێت ئاگرەکە بەرفراوانتر دەبێت و کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

 

ت.پ