ڕۆژانە
-

ژنۆلۆژی پەیکەری ژیان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەبەستێتەوە
کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شنگال لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە، ئەمڕۆ وتاری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی شنگال پێشکەش کرا. لە وتارەکەدا هاتووە کە ژنۆلۆژی ەیکەری ژیان لەگەڵ فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەبەستێتەوە.
-

"ڕێکخستنبوون پاراستنە لە هەموو پلانەکانی جینۆساید"
شیرین ئۆسۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" کردەوەی نامرۆڤانەی ئیدارەی کاتی جیهادی لە دژی خەڵکی سوەیدا شەرمەزار کرد و وتی: ڕێکخستنبوون پاراستنە لە هەموو پلانەکانی جینۆساید.
-

ژنانی پێکهاتەکانی سووریا: خۆمان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بینیەوە
ژنانی پێکهاتەی کورد و عەرەب و سریانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند، لەگەڵ دامەزراندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئازادی و یەکسانی و ناسنامە و مافی هەموو ژنان مسۆگەر بوو، بوونە نموونە بۆ هەموو ژنانی جیهان.
-

ژنانی کۆیە هیوای بەرقەراربوونی ئاشتی و ئازادی لە باکووری کوردستان دەخوازن
ژنانی کۆیە پێشوازی لە سووتاندنی جەک لەلایەن گروپی گەریلاکانی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" دەکەن و هیوای بەرقەراربوونی ئاشتی و ئازادی دەخوازن.
-

سۆزدار ئاڤێستا: ئەگەر نوێگەریی ئەنجام نەدەین لە ژێر مەترسی لەناوچووندا دەبین
سۆزدار ئاڤێستا دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕەسەنترین کۆمەڵگە لە کۆمەڵگەی ئێزدی دەڕوانێت و ئەمە شکۆمەندییەکی مەزنە، بەڵام هەموو شتێک نییە، گەر پەرە بە نوێگەری و بە زانست نەدەین، هەر لە بەرگە کۆنەکەماندا بمێنینەوە ئەوا مەترسی توانەوە و لەناوچوومان لەسەردەبێت.
-

لە کەلار ژنێک لەسەر شەقام کوژرا
لە شارۆچکەی کەلار ژنێک بە ٨ گولـلە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کوژرا.
-

"لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر سوەیدا پێویستی بە یەکگرتوویی لەنێوان گەلی سووریا هەیە"
عەریفە بەکر، ئەندامی دەستەی پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئەو هێرشانەی کە شاری سوەیدای سووریایان کردۆتە ئامانج، سڕینەوەی کولتووری هەمەچەشن و فرەیی وڵاتەکەیە.
-

"هیچ هۆکارێک نییە کە عێراق بکشێتەوە لە پەیماننامەی ڕۆما بۆ زیانلێکەوتوان"
لە ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی چەند داواكارییەك خرایەڕوو، باخان عەبدولڕەحمان، پارێزەر لە کۆمەڵەی قوربانیان وتی: لە ساڵیادی پەیماننامەی ڕۆمادا مەبەستمانە هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەی عێراق بخەینە ڕوو.
-

پەیامی ڕێبەری گەلی کورد ۆ کۆنفرانسەکەی شنگال: ئیتر فەرمان تەواو بوو
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ڕۆشنگەریی شنگال نارد و وتی: بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیتر فەرمان بەسەر ئێزدییەکاندا نایەت، ئیتر فەرمان کۆتایی هات.
-

"دۆخێكی مەترسیدار و پڕ لە پێشێلکاریی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە"
فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بڵاویکردەوە: ئێمە وەکوو فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ئەو دۆخە مەترسیدار و پڕ لە پێشێلکارییە دەکەین، کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
-

زیندانییەکی سیاسی هۆشداری دەدات لە پێشێلکارییەکان کە ڕووبەڕووی پەخشان عەزیزی دەبێتەوە لە زیندان
مەهواش "سایە" سیدال،زیندانی سیاسی کە لە زیندانی قەرچەک ڕاگیراوە، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو دەستدرێژییە دەروونی و جەستەییانەی کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا پەخشان عەزیزی، چالاکوان ڕووبەڕووی بووەتەوە.
-

یونیسێف کوشتنی بەکۆمەڵ لە پارێزگای کۆردۆفان شەرمەزار دەکات و داوای لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکات
کاسرین ڕاسیل، بەڕێوبەری جێبەجێکاری یونیسێف هێرشەکانی ئەم دواییەی بارا لە پارێزگای کۆردۆفانی باکووری شەرمەزار کرد کە ژیانی سەدان کەسی کوشت، لەنێویاندا منداڵ و ژن، ئەوان نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی ترسناکی توندوتیژی و بێبایەخکردنی ژیان دەکەن.
-

لێکۆڵینەوە: خێزانێکی شەش کەسی سووتێندراون
ئەنجومەنی دادوەری تلمسان بڵاویکردەوە، ئەو ئاگرەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی خێزانێکی ٦ کەسی لە گوندی بەنی سامیل ڕووداوێک نەبووەو لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، پێش ئەوەی بە ئەنقەست ئاگر لە ماڵەکە بەربدرێت، قوربانییەکان بەر چەقۆ دراون.
-

ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ژنانی سوەیدا دووپات دەکەنەوە
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دووپاتیان کردەوە کە ئەو ململانێی تائیفی و کۆمەڵکوژییانەی لەم دواییانەدا بەرامبەر پێکهاتەکانی سووریا ئەنجامدراون، کاری هێزە شاراوەکانە کە هەوڵدەدەن ڕێڕەوی سووریا بگۆڕن و وڵاتەکە بکێشنە ناو شەڕێکی تائیفی.
-

لە ڕەنجی دەربەدەرییەوە بۆ زەلیلی گەڕانەوە؛ چیرۆکی ژنێکە کە لە ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان ئاوارە بووە
لە خاکێکدا کە شەڕ و هەژاری مرۆڤ ناچار دەکات ئاوارە بێت،کۆچکردن دەبێتە هەڵبژاردەیەکی تاڵ و زۆرەملێ بۆ مانەوە، شەکیلە محەمەدی، دایکی چوار منداڵە، ئازارەکانی لە گەشتە نەخوازراوەکەیدا بۆ ئێران و ئەو هەڵاواردن و پەراوێزخستنەی کە لەوێ ڕووبەڕووی بووەتەوە باسکرد.
-

ژنانی کۆبانێ: ماڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئەلپەلور چاوەڕێی دەکات
ژنانی کۆبانێ کە لە سەرەتای خەباتی ئازادی گەلی کورد میوانداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕایانگەیاند کە باوەڕیان بە هێز و هەڵوێستی هەیەو ماڵی ڕێبەری گەلی کورد لە گوندی ئەلپەلور چاوەڕێی دەکات.
-

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە پارێزگای كوت ٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای كوت ئاگر لە هایپەرماركێتێك كەوتەوە، بەهۆیەوە ٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسی دیكەش برینداربوون.
-

کۆنگرە ستار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی بەپەلە بۆ سوەیدا بگرنەبەر
کۆنگرەی ستار لە گرژییەکانی شاری سوەیدا هێزەکانی دەسەڵاتی کاتی دیمەشق بە بەرپرسیار دەزانێت و دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی بەپەلە و بگرنەبەر بۆ فشار خستنە سەر لایەنە بەرپرسەکان.
-

سۆهر: لە سوەیدا ٢٤٨ کەس کوژران
سۆهر دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە پێکدادانەکانی سوەیدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٤٨ کەس.
-

کۆچبەرێکی ئەفغانی لە ئێران دوای دیارنەمانی چارەنووسی نادیارە
لەگەڵ زیادبوونی دوژمنایەتی بەرامبەر بە پەنابەرانی ئەفغانی و دیپۆرتکردنەوەیان، هەواڵی دیارنەمانی منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ ساڵانی ئەفغانی نیگەرانییەکانی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێراندا دروستکردووە.