نەتەوە یەکگرتووەکان کوشتنی ڕۆژنامەنووس ئەمال خەلیل شەرمەزار دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان کوژرانی ڕۆژنامەنووسی لوبنانی ئەمال خەلیلی لە هێرشێکی فڕۆکەیی ئیسرائیلی ئیدانە کردو جەختی لە سەر پێویستی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و دڵنیابوون لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووسی لوبنانی ئەمال خەلیل لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە شارۆچکەی ئەلتەیری باشووری لوبنانی ککرایە ئامانج، ڕووداوێک کە ئیدانەکردنی بەرفراوان و داوای لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێکەوتەوە و بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان لەسەر زەوی.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئیدانەکردنی کوژرانی ئەمال خەلیل جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن و پاراستنی خەڵکی مەدەنی بە ڕۆژنامەنووسانیشەوە لە هەموو کاتێکدا کردەوە.

 

ڕێکخراوەکە داوای لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ و بێلایەنانە لە ڕووداوەکە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و ڕێگریکردن لە گەیاندنی هاوکارییەکان پێشێلکردنی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە. سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکە جەختی لەسەر پێویستیی ئەوەی ڕۆژنامەنووسان بتوانن ئەرکە جەوهەرییەکانی خۆیان بەبێ هیچ دەستوەردانێک، هەراسانکردنێک جێبەجێ بکەن، کردەوە. 

 

سەبارەت بە دۆخی مرۆیی لوبنان، ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە پێداویستییە مرۆییەکان بەپەلە ماونەتەوە و ژینگەی کارکردن لە لوبنان لە ڕادەبەدەر ناسکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ئاگربەستەوە، خەڵکێکی زۆر بە ئاوارەیی ماونەتەوە، و دەستڕاگەیشتنیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان سنووردارە.