ڕۆژانە
-

دەفەگە و مەکەگە: لە مانگی تەمووزدا لە تورکیا دەیان ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون
بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەفەگە و مەکەگە لە مانگی تەمووزدا لە باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکان و سانسۆری دیجیتاڵ میدیاوە، دەیان ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی پێشێلکاری، دادگاییکردن و زیندانی بوونەتەوە.
-

لە کتێبخانەى گشتى کۆیە چالاکییەکی هاوبەش بۆ بنبڕکردنی توندوتیژی خێزانی بەڕێوەچوو
بە مەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانیی و بوونی خێزانێکی ئاسودە، لە کتێبخانە گشتى کۆیە سیمینارێک بەڕێوەچوو.
-

پەیامنێری ”Îlke TV” لەسەر ڕاپۆرتێک دەربارەی بێسەروشوێنبوونی گوڵستان دوکۆ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا
دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ زیلان ئازاد، پەیامنێری کەناڵی "Îlke TV" کرد، بەهۆی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ژنان، دیارنەمانی گوڵستان دوکۆ و کێشەکانی دێرسیم
-

لە ساڵرۆژی ٧٤ فەرمانی ئێزدییەکاندا… دادپەروەری بە بیرهێنانەوە بەدی نایێت
فەرەح سابر، ئەکادیمی و دکتۆری عێراقی
-

"پەرەسەندنی لە سێدارەدان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پێشێلکاریی مافی ژیانە"
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بڵاوی کردەوە، لە سێدارەدان بێ گوێدانە هەر پاساوێک پێشێلکاریی ئاشکرای مافی ژیانە و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتیی، نابێت تەنیا دەربڕینی نیگەرانی بێت.
-

دوای دۆسیەی ڕۆژین كابايش... تۆمهتی دەستدرێژی سێكسی ڕووبەڕووی سەرۆکی زانکۆی وان یۆزنجویڵ دەبێتەوە
سەرۆکی زانکۆی وان یۆزنجویڵ لە باکووری کوردستان، کە ناوی بە دۆسیەی خوێندکار ڕۆژین کابايشەوە گرێدرا بوو، دیسانەوە گەڕایەوە ناو چەقی کاردانەوەکان، ئەمجارەیان لەسەر بنەمای تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی، بەڵام تا ئێستا لێپرسینەوەی نەکراوە.
-

لە سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا
شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوەو بریندار کراو دواتر گیانی لەدەستدا.
-

لە سلێمانی ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شنگال بەبیرهێندرایەوە
بەئامادەبوونی چالاکوانان و بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان و هاوڵاتییان، مەراسیمی ١٢هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی گەلی شنگال بەبیرهێنرایەوە و جەخت لەوە کرایەوە، کە ئەوەی لە شنگال ڕوویدا تەنها کۆمەڵکوژیی نەبوو، بەڵکو خیانەتی ولاتە زلهێزەکان بوو.
-

تاڤگە محێدین؛ بۆ پاراستنی درەختەکان شۆڕشێکی زانستیی سەوز بەڕێوەدەبات
تافگە محێدین بە داهێنانی یەکەمین تەکنەلۆژیای بایۆلۆژیی جیهانی بۆ چارەسەرکردنی برین و شێرپەنجەی درەختەکان، شۆڕشێکی زانستیی سەوز بەڕێوەدەبات.
-

یەپەژە: پاراستنی شنگال خاوەنداریکردنە لە پاشە ڕۆژی هاوبەش
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە لە ١٢ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شنگال دەلێت: ئیمە تەواوی پشتگیریی ئەخلاقی و مرۆیی خۆمان دەخەینە ڕوو و دەبینە دەنگ و ئیرادەی گەلی ئێزدی بەرخۆدێر.
-

ڕێپاک: دەبێت ژنان بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدی جێبەجێ بکەن
ڕێپاک بە بۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی شنگالەوە ڕایگەیاند، بانگەواز لە ڕای گشتی، لە هەموو ژنان و لە هەموو مرۆڤایەتی دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیارییەکانیان لە بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدی جێبەجێ بکەن.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: تاڵیبان لە سێ مانگدا ١٣٧ سزای جەستەییی جێبەجێ کردووە
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری لە توندبوونەوەی بەربەستەکان و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی ژنان و پیاوان لەلایەن تاڵیبانەوە دەدات، کە سزادانی جەستەیی و قامچی لێدانی لەبەرچاوی خەڵک لێکەوتووەتەوە.
-

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا لە ٤٠مین ساڵیدا... تێکۆشان بەردەوامە و پێشێلکارییەکان نەگۆڕاون
لە ٤٠مین ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا (İHD) درێژە بە کاروانی خۆی دەدات کە لە دوای کودەتاکەی ١٢ی ئەیلوول دەستیپێکرد، جەخت لە پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بۆ بەرگریکردن لە ماف و ئازادییەکان و داواکردنی دادپەروەری
-

لە شنگال ژیان بۆ پێنج خولەک وەستا
لە ساڵیادی ۳ی ئابی ۲۰۱٤دا، بۆیادکردنەوە و ڕێزلێنان لە شەهیدانی فەرمانەکە، لە پەیکەری یادگاریی شەهیدان لە سۆلاخ ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو. لە کاتژمێر ۱۰ی بەیانیشدا لە سەرانسەری شنگال بۆ ماوەی پێنج خولەک بێدەنگی و ڕێزگرتن ڕاگەیەندرا
-

ماڵی سینەمای ئێران ڕەخنە لە دەستگیرکردنی هونەرمەندان دەگرێت
"ماڵی سینەما" لە ئێران داوای ڕاگرتنی بانگهێشتکردن و ڕێکارە دادوەرییەکانی دژی سینەماکاران و کارمەندانی بوارە کولتوورییەکان کردو هۆشداری دا لەوەی کە بەردەوامبوونی ئەم ڕەفتارانە پێچەوانەی بانگەوازە فەرمییەکانە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی.
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی یادی جینۆسایدی ئیزیدییەکان دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی یادی جینۆسایدی ئیزیدییەکانی کردەوەو ڕایگەیاند، پەروەردەی ڕاستەقینە باشترین و بەهێزترین قەڵغانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕەوی.
-

کۆنگرەی ستارو پەیەدە: ئەوەی لە شنگال ڕوویدا کۆمەڵکوژییەک بوو کە بەرامبەر بە گەلی ئێزدی ئەنجام درا
پەیەدە و کۆنگرەی ستار لە لبنان، لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا بە بۆنەی ١٢ەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی شنگالەوە، جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەو تاوانەی داعش بەرامبەر بە ئێزدییەکان ئەنجامی دا، تا ئێستاش شوێنەوارە قورسەکانی بە زیندوویی ماونەتەوە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: ڕێگەی هەزاران کیلۆمەتری بە هەنگاوێک دەستپێدەکات
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: ئەو یاسایەی کە بڕیارە دەربکرێت کلیکی کردنەوەی دەرگای پرۆسەکەیە. کردنەوەی دەرگایە بەڕووی کۆماری دیموکراتیکدا.
-

لە هەولێر ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا
لە گوندی شێروان مەزنی سەر بە مێرگەسوور، تەرمی ژنێک دوای چەند کاتژمێرێک لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە، کە بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستداوە و شوێنەواری برینی سەخت لە سەر جەستەی بەدی کراوە.
-

منداڵپارێزى کوردستان خولێکى بڕین ودروومانى بۆ ژنان کردەوە
ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان لە شاری کۆیە ساڵانە خولی جۆراوجۆر بۆ گەنجان و بەتایبەت ژنان دەکەنەوە کە ئامانج لێی پێگەیاندنی ژنانە لە بوارێکی پیشەیی تاوەکو خاوەنکاری خۆیان بن.