ڕۆژانە
-

لە دوای ئاگربەستەکەوە هەزار و ٣٠٣ کەس کوژراون و ئامارەکانی ڕۆژانەش فراوانبوونی قەبارەی زیانەکان ئاشکرا دەکەن
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بۆ حەوت کەس بەرزبووەتەوە و ١٠ برینداریشیان هەیە، کە هێشتا قوربانیان لەژێر داروپەردوودا ماون.
-

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی: ڕوونکردنەوەی دۆسیەی ڕۆژین ئەرکی حکومەتە
ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە بارەی گیانلەدەستدانی گوماناویی ڕۆژین کابایش ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، کە دامودەزگاکانی دەوڵەت لە هەوڵی پەردەپۆشکردنی کوشتنی ژناندان و داوا کراوە کە وەڵامی ئەو پرسیارانەی لە ڕاپۆرتی پەیمانگای پزیشکی دادوەریدا هەیە.
-

بەرزبوونەوەی مەترسیدار لە ڕێژەی تاوانەکان لە سووریا؛ ٣٦٢ کوژراو و ٣٣٤ تاوان
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٣٣٤ تاوان و کوشتنی بەڵگەی تۆمار کردووە، لە ئەنجامدا، ٣٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی مەودای تاوان و زیادبوونی ئاستەنگە ئەمنییەکانە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
-

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان ١٤ منداڵ گیانیان لەدەستدا
دوای تەقینەوەی هەواگۆڕکێیەک ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئیسلام ئاباد کەوتەوە، بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم ١٤ منداڵی ساوا لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستداوە.
-

-

نۆرا عومەر: بوونی ئابووریی ژنان ڕێگا بۆ ئازادی خۆش دەکات
نۆرا عومەر دەڵێت: دەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ژنان، خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، دەروونی و ڕاوێژی یاسایی بۆ ژنان پێشکەش دەکات و پشتگیرییان دەکات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: کاریگەرییەکانی ململانێی بەردەوامی سودان بۆ ساڵانێک دەمێننەوە
ململانێی ڕوو لە زیادی سودان قەیرانێکی مرۆیی قورسی دروست کردووە؛ بە ملیۆنان کەس ئاوارە بوون و هێرشی درۆنەکان بەردەوامە. نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە دوو لەسەر سێی دانیشتووان پێویستیان بە یارمەتیی بەپەلەیە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکانیش بەس نین.
-

جەزیرە... منداڵێکی کچ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا بەهۆی ئەوەی ڕەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات
لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا دانیشتوانی شاری جەزیرە تەرمی منداڵێکی کچی کوژراویان لە ناوچەیەکی بیابان دۆزیەوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە کە ئامۆزاکەی دەستی هەبووە لە کوشتنەکەیدا، چونکە ڕەتیکردووەتەوە هاوسەرگیری لەگەڵ بکات.
-

ڕەوشی ٢٠ چالاکوان کە لە ئێران دەستبەسەر کراون نادیارە
لە نێو ئەو ڕووداوانەی ئەم دواییانە لە ئێران ڕاگەیەندراون؛ سزای شلاق لێدانی دوو ژنی کورد، دەستبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتی و نادیاریی ڕەوشیان، بێبەشکردن لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و سزای لەسێدارەدان بەدی دەکرێن.
-

کەمپینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" دەچێتە هەفتەی ١٣٥یەمی خۆی بە بەشداریی ٦١ زیندان
کەمپینی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ناو زیندانەکانی ئێراندا چالاکیی هەفتانەی خۆی دژی سزای لەسێدارەدان بەردەوام دەکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی جێبەجێکردنی ئەم سزایە بەسەر زیندانیانی سیاسی و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکاندا.
-

کەمکردنەوەی سزای مارەیی لە ئێران نائەمنی ژنان زیاتر دەکات
کەمکردنەوەی سنووری مارەیی لە ئێران کە بە زیندانیکردنەوە بەستراوەتەوە، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئابووری و یاساییی ژنان هێناوەتە ئاراوە، شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەم گۆڕانکارییە، بێ دروستکردنی ڕێوشوێنی جێگرەوە بۆ پاراستنی ژنان ئەنجامدراوە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە سەرهەڵدانی زیانی گیانی و قووڵبوونەوەی کێشەی بەدخۆراکی لە غەززە دەدات
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکانی سەبارەت بە بەردەوامبوونی زیانبەرکەوتووانی مەدەنی لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا لە فەڵەستین نوێکردەوە، هەروەها توێژینەوەیەکی یونیسێف ئاشکرای دەکات کە بەدخۆراکی درێژخایەن لە نێوان منداڵانی فەڵەستیدا لە قووڵبوونەوەدایە.
-

١٢ بەهایی سزایان بەسەردا سەپێندرا
کۆمەڵگەی بەهایی ئێران ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی سزای توند دەبێتەوە، دوای ئەوەی دادگای شۆڕش لە شاری ساری سزای زیندانیکردنی بۆ ١٢ کەس بە کۆی گشتی ٢٦ ساڵ و ١٦٥ ڕۆژ سەپاند.
-

هێزە ئەمنییەکانی ئێران خێزانێکی کوردیان دەستگیر کرد
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی ئێران خێزانێکی کورد کە پێکهاتوون لە دایک و باوکێک و منداڵە ١٦ ساڵانەکەیان دەستگیر کردووە، دوای چوار ڕۆژ منداڵەکەیان ئازاد کردووە، بەڵام تائێستا دایکی باوکی لە زیندانن و هیچ زانیارییەکیش نییە.
-

بەشداریی ژنان لە فێستیڤاڵەکاندا؛ دەنگێک بۆ کۆمەڵگەیەکی زیندوو
فێستیڤاڵە کولتووری و هونەرییەکان تەنها بۆ خۆشحاڵی و کات بەسەربردن نین، بەڵکوو بوارێکن بۆ ناساندنی کولتوور، هونەر و تواناکانی کۆمەڵگە، لەم بوارەدا، بەشداریی ژنان ڕۆڵێکی گرنگی لە زیندووکردنەوە و گەشەپێدانی فێستیڤاڵەکاندا هەیە.
-

ماوەی حەوت مانگە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە سارا ڕەشیدی کەچلانلۆ بەردەست نییە
سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی سارا ڕەشیدی کەچلانلۆ لە خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئێران لە کرماشان، تا ئێستا خێزانەکەی هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە شوێن و چارەنووسی دەستنەکەوتووە.
-

مۆنۆدرامای سەلمە خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهێنا
گروپی شانۆی هەوار بە مۆنۆدرامای سەلمە، بڕوانامەی خەڵاتی دبلۆمی فیستیڤاڵی ئۆسترۆڤسکی لە روسیا وەرگرت.
-

لە ئەفغانستان یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ژن لە خزمەتگوزاری تەندروستی بێبەشن
کەمیی دارایی لە ئەفغانستان بووەتە هۆی پەکخستنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان بۆ یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار ژن، قەیرانێک کە بەهۆی داخستنی دامەزراوە پزیشکییەکان و دابەزینی یارمەتییە مرۆییەکانەوە زیاتر بووە.
-

تاوانەکان لەناو نەبوونی پارێزگاری... لە یەک مانگدا زیاتر لە ١٥ ژن کوژران
ئەم ژنکوژیانە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی دژی ژنان تەنها وەک "ناکۆکییەکی خێزانیی" یان "کوشتن بەبیانووی شەرەف" دەهێننەوە پێشەوە، ئەمانە ئەو نانەن کە ڕەگ و ڕیشەی توندوتیژی تەمومژاوی دەکەن و دەیخەنە چوارچێوەیەکی تایبەتەوە.
-

رێبەری یاسایی و ئاکاریی بۆ رۆژنامەنوسان بڵاوکرایەوە
سەنتەری میترۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی چوارچێوەی پڕۆژەی قەریب، بە بەشداری بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە روماڵکردنی جەنگ، وتاری رقوکینە، دادگا و تاوان، مافی مرۆڤ، ئەنجامدرا.