
دەوڵەتی تورک منداڵێکی ئێزیدی ڕادەستی بنەماڵەی داعش کرد
منداڵێکی کچی ئێزیدی لەژێر پارێزگاری وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا ڕادەستی خێزانی چەتەکانی داعش کرا کە لە تورکیا ڕفێندرابوو پاشان فرۆشرابوو.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

منداڵێکی کچی ئێزیدی لەژێر پارێزگاری وەزارەتی خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا ڕادەستی خێزانی چەتەکانی داعش کرا کە لە تورکیا ڕفێندرابوو پاشان فرۆشرابوو.

بەهۆی شەڕی ١٩ ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و حەماس دۆخەکە خراپتر دەبێت و ژنان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە لەو هێرشانەی ئەنجامدراون.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا ١١٤ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا ئاوارەن، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا چوار ملیۆن کەس ئاوارە بوون.

ڕێکخراوە یاساییەکانی ئەنقەرە داوای بەشداریکردنیان کردووە لە دۆسییەی دژ بە چەتەکانی داعش کە ژنانی ئێزدییان ڕفاندووە و لە ئینتەرنێتدا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردوون.

بەپێی ڕاپرسییەكی نوێی نێودەوڵەتیی، لە کۆی ١٧٧ وڵات عێراق لە پلەی ١٦٨مین و ئەفغانستانیش لە پلەی كۆتاییدایە بۆ ئازادی و پێگەی ژنان.

تەژەئا لە چوارچێوەی هەڵمەتێک بە ناوی "ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لەگەڵ ژنان کۆدەبێتەوە، ڕوکەن زەریام ئیشک، ئەندامی تەژەئا تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی تایبەتی جەنگ و وتی: ئامانجی یەکەممان هۆشیارکردنەوەی گەلە.

بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی گوڵناز کاراتاش، ناسراو بە بێریتان هێڤی مەراسیمێک ڕێکخرا.

لە تاران، سەعیدە خەزوعی، سەبا سەفیدی، سەمیرا ئیبراهیمی، ئیرەج شکور، پدرام عەبهەر و ئەرسلان یەزدانی بە زیاتر لە ٣٠ ساڵ زیندانی سزادران.

بە پێی ئاماری ئاژانسی فریاگوزاری و كارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە سەرەتای شەڕەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە نزیكەی ٦٠٠ هەزار فەڵەستینی لە ناوخۆی غەززە ئاوارەبوون.

لە فێستیڤاڵی فیلمی جیهانیی ژنان لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، پرسی ژن، ئەزموونیان، چیرۆکەکانی سەرکەوتن و دەستکەوتەکانیان، خەیاڵ و ئەندێشەکانیان دەبەنە سەر شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت.

لە درێژەی چالاکییەکانی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، ڕێکخراوی کوردستان بە مەبەستی زیاتر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و ژنان کۆڕێکی ئەنجامدا و چەندین داتای گرنگ خرانەڕوو.

لە نەیجیریا ڕاگەیەندراوە کە ٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کچ کوتانیان بۆ دەکرێت، لەپێناو کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان.

لە بەنگلادیش بەهۆی نزیکبوونەوەی زریانی هامون، یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس ناوچە مەترسیدارەکانیان چۆڵ کرد.

جێگری بەڕێوەبەری چاودێری و هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوی فیلمی سینەمایی ڕایگەیاند، بە بیانووی نەپۆشینی حیجابی ناچاری کاری ئەکتەرە ژنەکان قەدەغە کران.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی گەنجی ٢٥ ساڵ، لە شارەدێی حاجیاوا بە گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات.

خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆسیەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر ناوچەکە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نارد.

مەیسا عەبدئەخادی، ئەکتەری عەرەبی ئیسرائیلی بە تۆمەتی ئەوەی "پشتیوانی لە حەماس" کردووە لە هێرشەکەی سەر فەڵەستین، دەستگیر کرا.

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا کرد پشتڕاستیان کردەوە، بۆ دەربڕینی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەخت وەک داواکارییەکی بنەڕەتی و ڕەوا و بوونی ژنان لە خۆپیشاندانەکەدا تایبەتمەندییەکی جیاوازی بە بزووتنەوەکە داوە.

لە ئەسفەهان هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ١٠ ژنی بەلوچی دەستگیرکران، تا ئێستا نازاندرێت ئەو ژنانەی دەستگیرکراون بۆ کوێ براون.

لە هێرشەکانی ٧ی تشرینی یەکەمەوە، ژمارەی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی بۆردومانی هاوبەش ٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.