
لەناو شەش هەزار یاریزان یەڵدا محەمەد پلەی دووەمی بەدەستهێنا
لەسەر ئاستی ٦٠ وڵات و شەش هەزار یاریزان یەڵدا محەمەد، پلەی دووەمی لە پاڵەوانیتی جیهانی تایکۆواندۆ بەدەستهێنا
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لەسەر ئاستی ٦٠ وڵات و شەش هەزار یاریزان یەڵدا محەمەد، پلەی دووەمی لە پاڵەوانیتی جیهانی تایکۆواندۆ بەدەستهێنا

دوای ونبوونی شەهد ئەحمەد حەمود، خوێندکار لە شارۆچکەی تارتوس کە دوای ئەوەی ڕووی لە شارەکە کرد بۆ پێشکەشکردنی تانە لەسەر ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکان بێسەروشوێن بوو، خێزانەکەی بەردەوامن لە داواکاری بۆ خێراكردنی پرۆسەکانی گەڕان.

ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایان کرد، شەمسی خەسرەوی، هاوڵاتیی کوردی خەڵکی سەقز لە زیندانی قەرچەک، بە تۆمەتی گەندەڵی لەسەر زەوی، سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان بووەتەوە

لە دۆزی گوڵستان دوکۆدا دەرکەوت کە دوو ژێرئاوگەڕ بە ڕێنوێنیی پارێزگاری ئەو دەمە، بەڵگەی دەستکردیان دروست کردووە، هەردوو ژێرئاڤوان بە تۆمەتی "گۆڕینی بەڵگەکان" دەستگیر کران

تەژەئا سەبارەت بە یاسای چوارچێوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە دەست لە داخوازیی خۆیان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵناگرن.

دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی "مەخموور" لە ۱۲ەمین ساڵڕۆژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش بۆ سەر کامپەکە، بۆ شەرمەزارکردنی ئەو رۆژە بەشداربوون لە لێدوان و ڕاگەیەندراو کە لەلایەن ئەنجومەنی گەلەوە درا.

دەم پارتیی ئەو پڕۆژەیاسایەی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ئامادەکراوەو چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بکرێت، واژۆ کرد.

هاوکات لەگەڵ پێنجەمین ساڵیادی گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات، بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، کە سەرەڕای پێنج ساڵ لە سەرکوتکاری و بێبەشکردن لە مافە بنەڕەتییەکانی ژنان، دەنگی ژنان بێدەنگ نەکراوە و تێکۆشان بۆ ئازادی و دادپەروەری بەردەوامە.

لە درێژەی کەمپینی سەرکوتکردنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان و کۆمپانیاکان لە ئێران، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆمەڵگەی ڕۆشنبیری لە بابل، مەشهەد و تاران داخراون، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە شەپۆلی سنووردارکردنە سەپێنراوەکان بەسەر شوێنە گشتی و بازرگانییەکاندا.

ژنانی شنگال کە بەشدارییان لە ڕووداوی ساڵڕۆژی فەرمانەکەدا کرد، دەڵێن: حکومەتی عێراق سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە، چارەنووسی هەزار و ٧٠٠ دیل و کردنەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بێدەنگە و دەبێت لیژنەکانی لێکۆڵینەوە پێکهێندرێن.

بەسنا ئەدیش، ئەندامی دەستپێشخەری سینەماکارانی کورد دەڵێت: دەبێت نموونەی کوردی لە سینەمایەدا بە شێوەیەکی بەهێزتر بنوێنرێت، ڕێگەی زیندووهێشتنی زمان و چیرۆکەکانمان، لە پێشەنگیی ژناندا گەورەبوونی سینەمای کوردییە.

پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” ناوی ئەو پڕۆژەیاسایە دەبێت کە تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی ناڕەزایەتی گەنجان کە لە جانتار مەنتار لە دەهلی بەڕێوەچوو، ژمارەیەک ژن کە بەشدارییان لەم ناڕەزایەتیانەدا کردووە، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی هەراسانکردن و توندوتیژی ئۆنلاین بوونەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتەکانی دەفەگە و مەکەگە لە مانگی تەمووزدا لە باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکان و سانسۆری دیجیتاڵ میدیاوە، دەیان ڕۆژنامەنووس ڕووبەڕووی پێشێلکاری، دادگاییکردن و زیندانی بوونەتەوە.

بە مەبەستی کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانیی و بوونی خێزانێکی ئاسودە، لە کتێبخانە گشتى کۆیە سیمینارێک بەڕێوەچوو.

دەسەڵاتدارانی تورکیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ زیلان ئازاد، پەیامنێری کەناڵی "Îlke TV" کرد، بەهۆی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی ژنان، دیارنەمانی گوڵستان دوکۆ و کێشەکانی دێرسیم

فەرەح سابر، ئەکادیمی و دکتۆری عێراقی

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بڵاوی کردەوە، لە سێدارەدان بێ گوێدانە هەر پاساوێک پێشێلکاریی ئاشکرای مافی ژیانە و بەرپرسیارێتیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕای گشتیی، نابێت تەنیا دەربڕینی نیگەرانی بێت.

سەرۆکی زانکۆی وان یۆزنجویڵ لە باکووری کوردستان، کە ناوی بە دۆسیەی خوێندکار ڕۆژین کابايشەوە گرێدرا بوو، دیسانەوە گەڕایەوە ناو چەقی کاردانەوەکان، ئەمجارەیان لەسەر بنەمای تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی، بەڵام تا ئێستا لێپرسینەوەی نەکراوە.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوەو بریندار کراو دواتر گیانی لەدەستدا.