ڕۆژانە
-

ڕێکخراوی کۆچ: ساڵی ٢٠٢٣ کوشندەترین ساڵ بوو بۆ کۆچبەران
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ خستیەڕوو کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە نزیکەی ١٠٠ کەس لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کوژراون یان بێسەروشوێن بوون.
-

دەوڵەتی تورکیا لە گوندەکاندا ماڵی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج
لە سێ ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ماڵ و گەوڕی گوندنشینان بۆردوومان دەکات و پەدەکەش داوا لە گوندنشینان دەکات گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
-

کەرکوک، ژنێک بە گوماناوی بە فیشەک گیانی لەدەستدا
ژنێک بە هۆی فیشەکەوە بە سەختی بریندار دەبێت و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
-

لە سێیەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٩ چەتەی داعش دەستگیر کران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی چەتەکانی داعش کە لە کەمپی هۆڵ دەستگیرکراون، گەیشتووەتە ٢٩ چەتە.
-

لە بەڕازیل فڕۆکەیەکی بچووک کەوتە خوارەوەو ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
فڕۆكەیەكی بچووكی گەشتیاری لە ناوچەیەكی گوندنشینی ویلایەتی میناس گێرایس لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە ٧ كەس گیانیان لە دەستدا.
-

"دژی گۆشەگیری بیری عەبدوڵا ئۆجالان بڵاو دەکەینەوە"
ژنانی دێرەزۆر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و وتیان: بۆ هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان، بیر و فەلسەفەی بڵاو دەکەینەوە.
-

لە عەفرین لە ماوەی مانگێکدا ٣٢ کەس ڕفێندران
بەگوێرەی ناوەندی بەڵگەنامەکردنی پێشێلکارییەکانی عەفرین، لە ماوەی مانگێکدا ٣٢ کەس لە عەفرین کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیدایە، ڕفێندران.
-

ماڵى هاوڵاتییەک لە گوندى گەڵاڵە بۆردوومان کراو خاپور کرا
بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە ڕێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە، ماڵی هاوڵاتییەکى دانیشتووى گوندى گەڵاڵەى سەر بە شارۆچکەى ماوەت لە سنوورى سلێمانى بۆردومان کرا.
-

دەرهێنەرێکی مەغریبی: ژنان لە بواری هونەریدا توانیویانە تێڕوانین و شێوازی خۆیان بسەپێنن
لەیلا تەریکی، دەرهێنەری مەغریبی پشتڕاستی کردەوە ژنان بە بەراورد لەگەڵ پیاوان لە بواری شانۆ و فیلمدا بوونیان کەمە، بەڵام سەرەڕای ئەوە، بە چوونە ناو ئەم بوارە توانیویانە تێڕوانین و شێوازی هونەری خۆیان بسەپێنن.
-

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر کڵێساکەی ئیستەنبوڵ ڕاگەیاند
داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر کڵێسای سانتا ماریای ئیستەنبوڵی گرتە ئەستۆی خۆی و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، دوو گومانلێکراوی پەیوەندیدار بە ڕووداوەکە دەستگیرکراون.
-

وتەبێژی ڕاگەیاندنی یەپەژە وردەکاری دوو ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی لە کامپی هۆل ئاشکرا کرد
ڕوکەن جەمال، وتەبێژی ڕاگەیاندنی یەپەژە قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی ئەمنی"ی هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانیان ژمارەیەک داعشیان دەستگیرکردووە.
-

ژنانی عەفرین: بە هێرش ناتوانن قڕمان بکەن
گەلی عەفرین کە بەهۆی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە کۆچیان کرد بۆ شەهبا، جارێکی دیکە ناڕەزایی خۆیان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی و ڕایانگەیاند، هیچ هێرش و داگیرکارییەک ناتوانێت ئیرادەی ئەوان بشکێنێت چونکە کوردن.
-

سافیە ئالاگاشی ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکرا
سافیە ئالاگاش، سەرنووسەری ژن نیوز کاتێک لە سێرتەوە دەجوو بۆ ئامەد ئۆتۆمبێلکەی وەستێندراو دەستبەسەرکرا.
-

لە ئیستەنبوڵ هێرش کرایە سەر کڵێسایەک
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئیستەنبوڵ هێرش کرایە سەر کڵێسای سانتا ماریار لە ناوچەی ساریەرو کەسێک گیانی لەدەستدا.
-

لە ماوەی ساڵێکدا لە یەمەن زیاتر لە هەزارو ٦٠٠ حاڵەتی نەخۆشی تۆمارکراوە
ڕاپۆرتێکی نوێ دەریخستووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەیەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە پارێزگای مەئەرەب لە یەمەن تۆمارکراوە کە زیاتر لە نیوەی حاڵەتەکانی کۆلێراو سوورێژە بوون.
-

باران بارین ئازاری ئاوارەکانی کەرتی غەززە زیاتر دەکات
شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفراوان و تۆپبارانی قورس بووەتەوە، ئەمەش وای لە دانیشتووانەکەی کرد، هەڵبێن بۆ شوێنێکی سەلامەتتر، سەرەڕای ئەو بارانەی کە ئازارەکانیان زیاتر دەکات.
-

کاسبکاران و پیشەوەران پاڵپشتی مامۆستایان دەکەن
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت و ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە کاسبکاران و پیشەوەران شوێنی کارەکانیان بە جێهێشت و پشتیوانیان لە داوای مامۆستایان کرد.
-

لە بەغدا سێ خوشک لەلایەن براکانیانەوە ئەشکەنجە دراون
لە شاری بەغدا، سێ خوشک لەلایەن سێ برایانەوە بە زنجیر بەستراونەتەوە و شوێنی ئەشکەنجەدان لەسەر لەشیان هەیە.
-

فەراشین هێزدای ئینتەرناسیۆنالیست: مرۆڤایەتی لە کۆبانێ پارێزراوە
فەراشین هێزدا لە ئەڵمانیا یەکێکە لەو ژنانەی کە چیرۆکەکەی لە کۆبانی لەگەڵ خەبات و بەرخۆدانی ژنان لە کۆبانی یەکدەگرن وتی: مرۆڤایەتی لە کۆبانێ پارێزراوە.
-

"سیستمی گۆشەگیری کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکان هەیە"
تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە پانێڵێکی بە ناونیشانی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" ڕێکخست و ڕازیە ئۆزتورک لە کۆبوونەوەکەدا وتی: وشەی گۆشەگیری ئێستا گەیشتووەتە ئاستی گۆشەگیرکردن.