
ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە: قەیوم دەڕوات، گەل دەمێنێتەوە
ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە لە وانەوە تا جولەمێرگ بەردەوامە، پێی نایە ڕۆژی حەوتەمەوە، ژنان بە وشەی؛ "قەیومەکن دەڕۆن، ژن و گەل دەمێننەوە، ئیرادەی خۆیان بۆ تێکۆشان دەربڕی.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ڕێپێوانی "ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە لە وانەوە تا جولەمێرگ بەردەوامە، پێی نایە ڕۆژی حەوتەمەوە، ژنان بە وشەی؛ "قەیومەکن دەڕۆن، ژن و گەل دەمێننەوە، ئیرادەی خۆیان بۆ تێکۆشان دەربڕی.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی لە بەغدا لەگەڵ ژنان کۆبوونەوە، فەریدە شەنگالی، ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ ئاماژەی بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان تا سیستمی شەنگال بە گشت عێراق دەناسێنن.

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە پەروەردەی داخراوی شەهبادا کردووە، دووپاتیان کردەوە پەروەردە لە نان و ئاو گرنگترە و لە ڕێگەی پەروەردەوە ئەو ڕاستیانەی کە شاراوە و پشتگوێ خرابوون ئاشکرا دەبن.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی و دەیان ژن لەو شوێنەی کە لە فەرمانەکەدا وەک زیندانی ژنان بەکارهێندرا، بەیاننامەیەکی داو ئاماژە بەوەکرا، ١٠ ساڵە خەباتێکی بەهێز بەڕێوە دەچێت.

بەپێی دەرئەنجامەکان بەردەستەکان، فێریاڵ کلارک، کاندیدی کورد لە پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ جاری دووەم دەنگی پێویستی بەدەستهێنا و سەرکەوت بۆ پەرلەمان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی سنووری شارەدێی دێرەلووکی لە ئامێدی کرد، لە ئێستادا ئاگر لە دارستان و پووش و پاوانی ناوچەکە کەوتووەتەوە، تا ئێستاش دەوڵەتی تورکیا ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار دۆنم زەوی سووتاوندووە و زیانی پێگەیاندوون.

دوای هێرشی ڕەگەزپەرستانە دژی کۆچبەرانی سووری لە تورکیا، ئاوارەکان بە زۆر دیپۆرتکرانەوە، شیرین ئیبراهیم کە لەگەڵ خێزانەکەی دیپۆرتکراوەتەوە ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی هەموو جۆرە جیاکارییەک بوونەتەوە.

وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، کە لە ١٩ـی تەمووز دەست بە کەمپەینی "نان و دادپەروەریی" دەکەن و بانگەوازیی لە گەل کرد بۆ کار، نان، ئازادیی و ڕەنج خاوەنداریی لە کەمپەینەکە بکەن.

ئەو ژنانەی بە ئەزموونی خەباتی خۆیان فشارە کۆمەڵایەتییەکان و چەشنە کۆنەپەرستانەکان دەشکێنن، دەبنە هیوا بۆ ژنانی دیکە.

دوێنێ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بوو، بۆ ئەو مەبەستەش ژنێکی کورد کاندیدی پارتی پارێزگاران، پارتی فەرمانڕەوای وڵاتەکەیە.

ئەندامان و ئیدارەکانی کۆنگرە ستار لە ناوچەی تیربەسپی هەڵسەنگاندنیان بۆ کار و چالاکییەکانی کۆنگرە ستار کرد و ڕایانگەیاند کە ئەوان چارەسەری هەموو کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگەن.

دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوان دژی مافی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکان، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی ١٨ کەس کوژراون، جگە لەوەش ڕفاندن، دزی، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بەردەوامە.

شەریفە محەمەدی چالاکوانی کرێکار و هاوسەرەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی "ناپاکی" تۆمەتبار کراو و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

مەرەح عەزیزی تەمەن ١٦ ساڵ کە وێنە دەکێشێت و یاری تۆپی پێ دەکات، لە ڕێگەی هەوڵەکانییەوە بەربەستەکانی کۆمەڵگە دەشکێنێت، هەروەها داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکات باوەڕیان بەخۆیان هەبێت و پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی پلاتفۆڕمی تاوانەکانی دژی ژنان دەوەستێنین، لە ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٤دا ٢٠٥ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١١٧ ژنیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندێکی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرای دەکات، پیس بوونی هەوای بەغدا، ٦٠%ی بەهۆی دووكەڵی ئۆتۆمبێلەوەیە.

بەهۆى تۆپبارانکردنى گوندى سەرگەلى لە شارۆچکەى ئامێدى سەر بە پارێزگاى دهۆک، ئاگرێکى فراوان کەوتووەتەوە و زیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

لە هەڵکەندنی شوێنەواردا لە پاسورەی ئامەد، ٦ گۆڕی منداڵان دۆزرانەوەو بەوەش تا ئێستا ٦٠ گۆڕ دۆزراونەتەوە.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ڕاپۆرتی مانگی حوزەیرانی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانی ژن بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: دادگاییکردنی ٢٢ ڕۆژنامەنووس بەردەوامە، هەروەها ڕۆژنامەنووسێک سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ دەر

سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەحمەد حەندان نایف، پەنابەری تەمەن ١٧ ساڵ کە لە شاری ئەنتاڵیا کاری دەکرد و کوژرا، دەستگیر کران.