ڕۆژانە
-

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ ژن لە تورکیا کوژراون
ژنان خۆیان ئامادە دەکەن لە ٨ی ئادار بۆ مافەکانیان بچنە مەیدانەکان، بەڵام لە ماوەی ڕۆژێکدا ٨ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە شارەکانی تورکیا کوژران و ژنێکیش بە سەختی بریندار بوو.
-

١٢ ژنی دەستگیرکراو ئازادکران
١٢ ژن کە لە کاتی دەستگیرکردنی خەڵکدا لە ئیزمیر و ئیستەنبول لە کادیکۆی خۆپیشاندانیان کردو دەستگیرکران ئازادکران.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: ملیۆنێک کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بێ کارەبان
رێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد، ملیۆنێک کەس لە باکوورو ڕۆژهەلاتی سووریا بێ کارەبان و هێرشەکان زیانی بە تەواوی دەزگا خزمەتگوزارییەکان گەیاندووە.
-

٩٧%ی ژنان تووشی توندوتیژی هاوسەرگیری بوون
ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران بۆ ساڵی ڕابردوو دەری خستووە کە ڕێژەی توندوتیژی هاوسەرگیری بەرامبەر بە ژنان گەیشتووەتە ٩٧%.
-

"یارمەتی مرۆیی بەس نییە بۆ مانەوە"
بەڕێوەبەری هەماهەنگی لە نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتڕاستی کردەوە کە لە هەر ٦ منداڵی خوار تەمەن دوو ساڵ یەکێکیان تووشی بەدخۆراکی و وشکەساڵی دەبێت و هەڕەشە لە ژیانیان دەکات.
-

ژنان ڕێگایان بۆ بڵاوکردنەوەی بیری دیموکراتیک خۆش کرد
ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە بڵاوکردنەوەی بیر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە کاریگەری لەسەر بوونی ئەوان هەبووە و ڕووبەڕووی ڕژێمە سەرمایەداری و کۆنەپەرستەکان بووەتەوە و خەباتیان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ئازادی و دیموکراسی.
-

وۆرکشۆپێک دەربارەی بنەماکانی ئازادی ژنان ئەنجامدرا
بە دروشمی " بە تێزەکانی ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین"، سەنتەری لێکۆڵینەوە لە توێژینەوەی جێندەر وۆرکشۆپێکی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا .
-

سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ چالاکوانێک دەرکرا
دادگای تاڵیبان سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانی مافی مرۆڤ مەنیجە سدقی سەپاند.
-

خهلات بهخشرایه پهیامنێری ئاژانسی نوژنها
پەیامنێری نوژنها لە شاری هەڵەبجە، خەڵاتی یەکەم دیداری میدیایی دیجیتاڵی وەرگرت.
-

قوربانیانی کەرتی غەززە تا دێت زیاتر دەبێت
بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان بزوتنەوەی حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، چەندین خەڵک گیانیان لەدەستداوە، ڕێژەکەش تا دێت زیاد دەکات.
-

ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە لە چیای قەزوان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە، بە دروشمی "بە ئیرادەی ژنێکی ئازاد، سیاسەتی جینۆساید و داگیرکردن و گۆشەگیری تێکدەشکێنین"، کۆبوونەوەیەکی لە چیای قەزوان ئەنجامدا.
-

نادییە گوربوز، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکین ئازادکرا
نادییە گوربوز، سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی ئەتکینە کە داوای سزای زیندانی لە ٣ ساڵ تا ٢٢ ساڵی بۆ دەکرا، لە دادگاییکردنی دووەمی کەیسەکەیدا ئازادکرا.
-

ئەنجومەنی کۆمەڵەی زەنوبیا ئیدانەی کوشتنی دوو ژنی گەنج دەکات
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توڕەیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە تاوانی ئەشکەنجە و توندوتیژی بەرامبەر دوو ژنی گەنج لەلایەن خێزانەکانیانەوە.
-

لە مەخمور یادی سارا هۆگر ڕەحا و بیشەنگ بروسک کرایەوە
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستم جودی "مەخمور" بە مەڕاسیمێک یادی بیشەنگ بروسک، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج و کۆمیتەی لاوانی پەکەکە، سارا هۆگر ڕەحا، ئەندامی جێبەجێکاری کۆمەڵەی ژنانی گەنج - کۆمەڵەی گەنجان بە مەراسیمێک یادکرانەوە.
-

"بەهۆی کردەوە قێزەونەکانیانەوە پێویستە دادپەروەری جێبەجێ بکرێت و تاوانباران دادگایی بکرێت"
بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ژنان ناسراو بە "بزووتنەوەی شەممەی وەنەوشەیی" لە کاردانەوە بە قەدەغەکردنی خوێندنی کچانی سەروو ١٠ ساڵ، ڕایگەیاند، ئەم بڕیارەی تاڵیبان پاشەکشەیەکی بەرچاو نیشان دەدات.
-

یەکەم ژن پۆستی سەرۆکایەتی لە پاکستان گرتە ئەستۆ
لە ئەنجامی ئەو دەنگدانەی کە لە ئەنجومەنی پارێزگای پەنجاب لە پاکستان بەڕێوەچوو، مریەم نەواز شەریف وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
-

ژنانی شرناخ: باوەڕی تەواومان بە سەرکەوتن هەیە
ئەو ژنانەی لە شرناخ دەرگا بە دەرگا دەڕۆن و خەباتی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن، بڕیاریان داوە شارەوانییەکانیان بەدەستبهێنن، ئەو ژنانە ڕایانگەیاند کە تا هەڵبژاردن کۆتایی دێت، دژی هەموو فێڵ و چەواشەکارییەکان دەوەستنەوە و لە هەڵبژاردندا سەرکەوتوو دەبن.
-

تاژێ لە ٨ی ئاداردا نامەیەکی بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ نامەیەکی بۆ ژنانی ئەفغانستان نارد و ڕایگەیاند کە ڕێگای چارەسەرکردن و ئازادی لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک خەبات و بەرخۆدانە.
-

خێزانی پاکڕەوان داوای دادگاییکردنی داعش دەکەن
دایک و خوشکی ئەو شەڕڤانانەی شەڕی چەتەکانی داعشیان کرد و داستانیان تۆمار کرا، داوای دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتییان کرد بۆ لێپێچینەوە لە چەتەکانی داعش.
-

هونەرمەندێک بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان گۆرانییەک بڵاودەکاتەوە
هونەرمەندی دیاری ژن، کیژان ئیبراهیم خەیات، بۆ ٨ی ئادار گۆرانییەک بڵاودەکاتەوە