ناوەندی هەواڵ
لە سێ گەڕەکی جیاوازی ناوەندی شاری جولەمێرگ سێ ئاهەنگی هاوسەرگیری بەڕێوەچوون، لەلایەن پۆلیسەوە هەڵکوترایە سەر ئاهەنگەکان و بە بیانووی "گۆرانی سیاسی" هونەرمەندانی ناوخۆ و بەشێک لە کارمەندانی بەرهەمهێنان کە وێنەگری ئاهەنگی هاوسەرگیری دەکەن و خاوەن ئاهەنگەکانی هاوسەرگیری کە خەڵکێکی زۆریان تێدایە، بەهۆی وتنەوەی گۆرانی کوردی لە ئاهەنگەکانی هاوسەرگیریدا دەستبەسەر کراون.
ئەو هاووڵاتیانەی کە گوایە "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکەیان کردووە" دەستبەسەر کران، زاندرا کە ئەوان لە بەشی پۆلیسی پارێزگای جولەمێرگ ڕاگیراون و وتەیاهن لێوەردەگیرێت.
لەکاتی هەڵمەتەکانی پۆلیس بۆ سەر ئاهەنگی هاوسەرگیری، کە کاردانەوەی لێکەوتەوە، تا ئێستا پارێزگارو فەرمانگە فەرمییەکان هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.




