ڕۆژانە
-

تەژەئا: بە پێشەنگایەتی دایکان تێکۆشان بەرز دەبێتەوە
تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" لە ڕۆژی دایکدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو سەرنجی خستە سەر گرنگی ڕۆڵی دایک لە کۆمەڵگەداو تێیدا هاتووە: بۆ ئەوەی شایستەی کارەکانیان بین، تێکۆشانمان زیاد دەکەین.
-

لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە ٦ پارێزگای جەزائیر ١٠ کەس خنکان
١٠ کەس کە لەناویاندا ٥ منداڵ هەن، بەهۆی مەلەکردن لە حەوزە نا تەندروست و ناسەلامەتەکاندا خنکان.
-

لە زاخۆ ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا
لە زاخۆ ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا
-

ئایا: بونیادی ژن بونیادێکی مەعریفیە؟
شیرین تاهیر - نووسەر و توێژەر
-

لە ئەفغانستان ٣١٥ کەس بە لافاو گیانیان لەدەستداوە
لە ئەفغانستان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٣١٥ کەس.
-

"لەیلا قاسم هێمای تێکۆشانی گەلی کوردە"
لەیلا ئارزو ئیلهان، ئەندامی ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخمور" ، باسی لە خەبات و بەرخۆدانی لەیلا قاسم کرد و ڕایگەیاند، خەباتی لەیلا قاسم هێمای تێکۆشانی گەلی کوردە.
-

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ئەندەنوسیا ٦٤ گیان لەدەستدان و برینداربوون هەیە
شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی پاسێکی خوێندکاران و سێ ماتۆڕسکیل لە ئەندەنوسیا ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٣ کەسى دیکەش برینداربوون.
-

"تا ئەو کاتەی دەگەڕێینەوە سەر خاکەکەمان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت"
کۆچبەرانی سەرێکانی کە لە ماوەی ٥ ساڵی کۆچبەرییدا لە دژی داگیرکاری تێدەکۆشن، ئاماژەیان بەوەکرد، تەنها داواکارییان گەڕانەوەیە بۆ ماڵەکانیان.
-

لە مەخموور هۆزان مزگین بەبیرهێندرایەوە و بەڵێن درا لە شوێنپێکەوتنی بەردەوام بن
ستێرا زێڕین و تەڤ-چاندی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، غوربەت ئایدن ناسراو بە هۆزان مزگینیان بەبیرهێنایەوە.
-

کەژەکە یادی گیانفیدایانی مانگی ئایاری گەلی کوردی بەرز ڕاگرت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە یادی ئەو تێکۆشەرانەی کردەوە کە لە مانگی ئایاردا لە خەباتی ئازادیخوازی کوردستاندا گیانیان بەختکرد و داوای لە هەموو خەڵک و بە تایبەت ژنان و گەنجان کرد، کە لە هەموو شوێنێک دژی فاشیزم و داگیرکاری تێبکۆشن.
-

ئەشکەنجەدانی ژنان لەناو زیندانی شاکران لەلایەن ژنانەوە شەرمەزار کرا
ئەشکەنجەی سەر سەدانور ئۆگور و سیبەل ئۆرکمەز لە زیندانی شاکران، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرا.
-

ناوەندێکی هونەری بە ناوی "ژن ئارت" کرایەوە
بە ئامادەبوونی دایکانی ئاشتیی و ژنانی هونەرمەند و سیاسەتمەدار، ناوەندی هونەریی ژن ئارت، لە ئزمیر بۆ ژنان کرایەوە.
-

لە ڕۆژی جیهانی باڵندە کۆچەرییەکان چەندین نەورەس مرداربوونەوە
لە ڕۆژی جیهانی باڵندە کۆچەرییەکان، لەناوچوون و مردنی بە کۆمەڵی نەورەسەکان بووەتە جێگەی پرسیار
-

بەهۆی لافاوەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی بەغلانی ئەفغانستان و هەرێمی "بەرەکە" کە دەکەوێتە سنووری هەمان پارێزگاوە بەهۆی هەڵکردنی زریان لافاو درووست بووە و بەهۆیەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

بە سەدان هاوڵاتی لە نیشتیمانی خۆیان ئاوارەبوون
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) ڕاپۆرتی جیهانی کۆچکردنی ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی کۆچبەرەکان لە جیهاندا گەیشتووەتە ١١٧ ملیۆن.
-

"ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەناو نەورەسەکان هەیە"
لەسەر ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ کەس و لایەنێکی تر سەردانی نیشتیمانی نەوڕەسەکان ناکات.
-

ژنانی سوەیدا: هەڵمەتەکانی ناوزڕاندن ئیرادەمان لاواز ناکەن
دەیان خۆپیشاندەر لە شاری سوەیدای سووریا لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی “کەرامەت” هاوسۆزییان لەگەڵ ئەو ژنانەدا دەربڕی کە بەشدارییان لە بزووتنەوەی ئاشتیانەدا کردووە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی میدیاکانەوە بۆ سنووردارکردنی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایەتییەکان ناویان زڕێنرا.
-

حکومەتی تورکیا کێڵگە کشتوکاڵییەکانی مەنبجی سووتاند
سوپای تورکیا و چەتەکانی سەر بە تورکیا، کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گوندەکانی ڕۆژئاوای مەنبجیان سووتاند.
-

لە غەززە بەهۆی هێرشەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لە ناویاندا ڕۆژنامەنووسێک گیانیان لەدەستداوە.
-

یادی شاخەوانی شاری سنە ئاگرین لوتفی لە چیای ئەوالان کرایەوە
بۆ یادی ئاگرین (کەلسوم) لوتفی، شاخەوانانی سنە سەرکەوتن بەسەر چیای ئاوالاندا و وێنەی ئاگرین لوتفییان بەرز کردەوە.