"پێویستە زمانی ڕاگەیاندن لایەنگری ژنان بێت"

ڕۆژنامەنووس فاتیمە نووک تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە داڕشتنی بیروڕای گشتی و ڕایگەیاند، پێویستە زمانی ڕاگەیاندن لایەنگری ژنان بێت.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب – ڕاگەیاندن وەک ئامڕازێکی بەهێز سەیر دەکرێت کە بیروڕای گشتی لە قاڵب دەدات و ڕۆڵی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات، زمانی ڕاگەیاندن زۆرجار شەرعیەت بە پێگەی نایەکسانی ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا دەدات و ڕۆڵی ڕەگەزییان سنووردار دەکات.

 

ڕۆژنامەنووس فاتیمە نووک ڕایگەیاند، زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پشتگیری لە پێوەری یەکسانی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی ناکەن، دۆخی ڕاگەیاندن لە مەغریب هەمان دۆخی ڕاگەیاندنی تر لە جیهانە و وتی: ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە کردنەوەی بۆشایی نێوان ڕەگەزەکاندا بە شێوەیەکی ڕوون لەگەڵ ئەو دیمەنانەی کە لەڕێگەی ڕاگەیاندنەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت، لەگەڵ ئەو ڕیکلام و فیلم و زنجیرەیانەی کە مۆدێلی ژنی تێدا پێشکەش دەکرێت دەبیندرێت.

 

'بەهێزکردنی ژنان هەڵبژاردنێکە'

فاتیمە نووک ئاماژەی بەوەدا، ڕاگەیاندن ئامڕازێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە و جەختی لە گرنگی وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییە کردەوە، وتیشی: نوێنەرایەتیکردن و ڕۆڵەکانی پەیوەست بە ڕەگەز وەک بەربەست پێناسە دەکرێن و سەرەڕای ئەم نموونە نەرێنیانە، خستنەڕووی ژنانی بەهێزیش هەڵبژاردنێکە و ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە پەیوەندیکردن و بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان و ڕۆڵی کۆمەڵایەتی زۆر گرنگە، تەنها لە پێکهاتەی خێزاندا سنووردار نییە، بۆ هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە و بوارە جیاوازەکان داڕێژراوە، بۆیە پرسی وێنەی ژنان لە ڕاگەیاندنەکاندا زۆر گرنگە.

 

"دەبێت یاساکان جێبەجێ بکرێن"

فاتیمە نووک، سەرنجی بۆ کارەکانی دامەزراوەی باڵای کەرتی بیندراو و بیستراو لە وڵاتدا بۆ دانانی زمانی ژنان لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان راکێشاو ڕایگەیاند، پێویستە کار بکرێت بۆڕێگریکردن لەو پڕۆسانەی کە دەبنە هۆی نایەکسانی پەیوەندییە ڕەگەزییەکان، دەستووری ساڵی ٢٠١١ ئیرادەیەکی سیاسی و ئەخلاقی ڕوون نیشان دەدات بۆ تێپەڕاندنی یەکسانی ڕەگەزی و جیاوازی مێژوویی نێوان ژن و پیاو و داوای کرد کەیاساکان جێبەجێ بکرێن، هەروەها یاسای زۆر هەیە بۆیەکسانی و کارە گرنگەکانی دەستەی باڵای پەیوەندییە بیندراو و دەنگییەکان لەم بوارەدا هەن.

 

"شێوازدان دەبێت لە لایەنی ژنانەوە بێت"

فاتیمە نووک وتیشی: پێویستە پسپۆڕەکان و ژنانی پسپۆڕ لە بواری ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤدا پەروەردەیان پێبکرێت و کارەکانیان خێراتر بکەن لەپێناو زیادکردنی خێرایی گۆڕانکارییەکان، لەبری ئەوەی یەکسانی ڕەگەزی وەک هەڕەشە ببینن، پێویستە هەمووان ئەمە قبوڵ بکەن، وەک دەرفەتێک سەیری بکەن، ئەمە دەرفەتێکە بۆ هەمووان.

 

سەبارەت بە بەرپرسیارێتی ڕاگەیاندن، فاتیمە نووک ڕایگەیاند، هەر لێدوانێک کە لەلایەن ڕاگەیادندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە وێنەی دەروونی دروست دەکات و داوایکرد ئەم هێزی کۆکردنەوەیە لە لایەن ژنانەوە بەکاربهێندرێت.