ڕۆژانە
-

دوو ژنی بەلووچ لە زیندانی چابەهار ئازاد کران
دوای ٥٥ ڕۆژ، ڕۆیا ڕەئیسی و پەریسا سەدیقی، دوو هاووڵاتی بەلووچ کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکان کە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.
-

لانیکەم ١٨ زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مهابادەوە بۆ زیندانی میاندوئاب گواستراونەتەوە
دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە زیندانی مهاباد، لانیکەم ١٨ زیندانیی سیاسی کورد بەبێ ئاگاداری پێشوەختە بۆ زیندانی میاندوئاب گواسترانەوە.
-

شنۆ میهرپەروەر: یەکگرتن لە ئێستادا بژاردە نییەو پێویستیەکی نەتەوەییە
شنۆ میهرپەروەر، ڕاگەیاندنکار دەڵێت: ژینا ئەمینی سەرەتای شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی بوو، دروشمی مەرگ لەسەرگۆڕی ژینا بۆ خامنەیی وترایەوە، یەکگرتن لە ئێستادا بژاردە نییە و پێویستیە کی نەتەوەییە.
-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: وەک کورد نابینە داردەستی کەس
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕایگەیاند، ئەزموونەکانی پێشوو و بەڵێنەکان شاهیدن، زۆربەی کات کە پێویستی بەهێز و قوربانیدان دەبێت پەنا بۆ کورد دەبرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەنە بەشەڕهاتووەکان دەکەم، واز لەگەلی کورد بهێنن، ئێمە داردەستی کەس نابین.
-

هاوپەیمانیی ڕۆژهەڵات: هێرشەکانی ڕژێم هەنگاوی تێکۆشانمان پێ شل ناکات
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند، بۆردوومانکردنی بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵات نەک هەنگاوی تێکۆشان و بەردەوامیمان پێ شل ناکات، بەڵکوو ئیرادەمان بۆ تێکۆشان و لەپێناو ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و ڕزگاریی کوردستان بەهێزتر دەکات.
-

کۆنگرەی ستار: ژنان دەتوانن بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بن
بە بۆنەی ٨ی ئادار، کۆنگرە ستار بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، شۆڕشی ژنان دەپارێزین" هاوکاری یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنانی کرد.
-

بزووتنەوەی ژنانی ئەفغانستان داوای هەنگاوی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە هەڵاواردن لە دەسەڵاتی تاڵیبان دەکات
ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی ئەفغانستان لە ئیسلام ئاباد داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاوی بناغەی لەدەرەوەی لێدوان و کۆبوونەوە بۆ کۆتایی هێنان بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە ئەفغانستان بنێن.
-

ڕاپۆرتێک کە ئاشکرای دەکات توندوتیژی دژی ژنان لە ڕەحا پەرەی سەندووە
ڕەحا لە باکووری کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا شایەتی زیادبوونی بەرچاوی توندوتیژی ڕاگەزی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆکمە کە سەدان پێشێلکاریی بەڵگەدار کردووە لەوانە توندوتیژی خێزانی، هەراسانکردن، دەستدرێژی سێکسی، هەوڵی خۆکوژی.
-

کژار بە ڕۆحی ٨ی ئادار داوای پێکهێنانی بەرەی ژنان دەکات
کژار پەرەسەندنی خەباتی ژنان و فراوانبوونی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ژنان لە پێشەنگدان دووپاتکردەوە، داوای پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی ژنانی بە ڕۆحی ٨ی ئادار کرد.
-

ئەفغانستان لە نێوان پاکستان و تاڵیباندا، ململانێی دەسەڵات کە خەڵکی مەدەنی باجەکەی دەدەن
لە ئێستادا ئەفغانستان یەکێک لە ئاڵۆزترین قەیرانەکانی بەخۆیەوە دەبینێت، کە زلهێزەکانی ناوچەکە لەگەڵ میراسێکی دوورودرێژی شەڕ و دەستێوەردانی دەرەکیدا یەکتر دەبڕێت، لەگەڵ چڕبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان پاکستان و تاڵیبان.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە عێراق دەکات لێپرسینەوە لە بکوژانی یەنار محەمەد بکات
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ٨ی ئادار، شەپۆلێکی شەرمەزراکردنی نێودەوڵەتی توندتر بووە لە دوای کوشتنی یەنار محەمەد، چالاکوانی عێراقی لە بەغدا، تاوانێک کە وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە "کوشتنێکی قێزەون" پێناسەی کردووە.
-

دایک و کچێک لە ئیستەنبوڵ بە گوماناوی گیانیان لەدەستداو تاوانەکە پەردەپۆش دەکرێت
کۆمەڵەی "منداڵان و ژنان لە سەرەتادا" دەڵێت: کەمتەرخەمی دامەزراوەیی هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بووە بۆ مردنی فاتمە نور شیلیک و کچەکەی، هەیفا ئیکرا، هەروەها دەسەڵاتی دادوەری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی نەیانتوانیوە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنیان بگرنەبەر.
-

لە یەک ڕۆژدا ٥٦ هاوڵاتیی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٥٦ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراو و بریندار بوون، هەروەها بنکەکانی ڕژێمی ئێران، لە ٢٣ پارێزگا کراوەتە ئامانج.
-

مردنی گوماناوی دایک و کچێک لە ئیستەنبوڵ؛ ئەو بەرپرسانەی تۆمەتبارن بە پەردەپۆشکردن
کۆمەڵەی "منداڵان و ژنان لە سەرەتادا" دەڵێت: کەمتەرخەمی دامەزراوەیی هۆکارێکی یەکلاکەرەوە بووە بۆ مردنی فاتمە نور شیلیک و کچەکەی، هەیفا ئیکرا، هەروەها دەسەڵاتی دادوەری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی نەیانتوانیوە ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنیان بگرنەبەر.
-

”یەکڕیزی ژنان لە ڕۆژائاوای کوردستان گرنگە”
ڕەمزیە محەمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ”تەڤ-دەم”، باسی لە نموونەی ژیانی دیموکراتیکی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و ڕایگەیاند، کە ئێمە بە هێزی ژنان سەرکەوتن بونیاد دەنێین.
-

بەهار مونزیر: درێژەدەری خەباتی یەنار محەمەد دەبین
بەهار مونزیر، بەڕێوەبەری تۆڕی هەشتی مارس دەڵێت: یەنار محەمەد بۆ پارێزگاری کردن لە ژنانی عێراق لە بەغداد نیشتەجێبوو، بەڵام لە لایەن تاریک پەرستەکانەوە تیرۆرکرا، ئیمە درێژەدەری خەباتی دەبین.
-

تاژێ: با لەبیرمان نەچێت پیاوانیش ئازاد نین
تاژێ لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی بۆ ڕۆژی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژناان، لە گوندی دیگور سیمینارێکی سازکرد.
-

گەلاوێژ پەیڕەوان: شۆرشى ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
گەلاویژ پەیڕەوان، پتشمەرگەی حزبی دیموکرات دەڵێت: شۆرشى ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامەو ئەرکەکەمان قورسترە پێویستە ئەو شۆرشە سەربخەین، دەبێت کورد لەهەر چوارپارچەی کوردستان یەکگرتوو بن.
-

کژار: بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کەزییەکانی شۆڕش دەهۆنینەوە
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ـی ئادار، ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنانەوە، کژار ڕایگەیاند، بە دروشمی ژن ژیان ئازادی کەزییەکانی شۆڕش دەهۆنینەوە.
-

بە دروشمی "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت" پانێڵێک بەڕێوەچوو
لە درێژەی کارو چالاکییەکان بۆ ٨ی ئادار، ڕۆژی تێکۆشانی ژنان، بە دروشمی "تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت" پانێڵێک پێشکەش کرا.