ڕۆژانە
-

"ژمارەی کوژراوانی مەدەنی لە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە زۆرە"
ئەڤین جومعە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنیانەی لە هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە کوژراون زۆرە و هیچ ژمارەیەکی وردی ئەو کەسانە نییە کە ڕفێنراون یان بێسەروشوێن کراون.
-

ژنان لە ڕاپەڕین: ڕێگە نادەین مینبەرەکان بکرێنە سەکۆی خزمەتکردن بە داگیرکەران و لێدان لە شکۆی ژن
لە دژی ئەو شەپۆلە لێدوان و وتارە توندڕەوانەی کە لەلایەن بەشێک لە مەلایانی ئایینییەوە دژی پێگەی ژن و تەڤگەری ئازادیی گەلی کورد دەدرێن، ژنان و چالاکوانانی دەڤەری ڕاپەڕین گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
-

دوای هێرشە جیهادییەکان زیاتر لە پێنج هەزار ئێزدی لە شاری حەلەب کۆچیان کرد
ئێزدییەکان لە حەلەب ڕووبەڕووی هەڕەشەی جینۆساید دەبنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە زۆر کۆچکردن و ڕفاندن و چارەنووسی نادیاری خێزانەکانە دوای هێرشی جیهادیەکانی هەتەشە.
-

پێشێلکردنی سزاو دادپەروەری تاوانەکانی جەنگ لە شێخ مەقسودو ئەشرەفیە زیاد دەکات
پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە گەڕەکەکانی حەلەبی سووریا، نیگەرانی مافی مرۆڤی زیاد کردووە، سەبارەت بە پێشێلکارییە سەختەکان کە لەوانەیە بگاتە تاوانی جەنگ، هەوڵی سیستماتیکی بۆ خۆدزینەوە لە سزا و بە سیاسیکردنی دادپەروەری وروژاندووە.
-

بێریڤان شاهۆ: سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتی توندڕەوی ڕژێمی ئێرانەوەیە
بێریڤان شاهۆ، ڕۆژنامەنووس دەڵیت: ڕژێمی ئێران لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە ڕێگەی حوکمی زۆرەملێ، زیندانیکردن، لەسێدارەدان و بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەوە، ژنانی سەرکوتکردووە، بەڵام لە دوای شۆڕشی " ژن، ژیان، ئازادی"، لەدەنگ و ڕەنگی ژن دەترسێت.
-

یەرەئە: بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان هەوڵێکە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕاستییەکان و پاساوهێنانەوە بۆ پێشێلکارییەکان
لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیانی مەدەنی لە حەلەب، یەرەئە دەڵێت: هەڵمەتە میدیاییە چەواشەکارەکان کە هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکان و پێچەوانەکردنەوەیانە، هەوڵێکە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕاستییەکان و پاساوهێنانەوە بۆ پێشێلکارییەکان.
-

تۆڵهەڵدان جودی: هەزاران چەتە نەیانتوانی ئیرادەی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بشکێنن
فەرمادداری بەرخۆدان لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەبی سووریا ڕایگەیاند، کە داستانی بەرخۆدان یەکێکە لە شەڕە توندەکان و ئاماژەترینە بۆ ئیرادەی گەل، سەرەڕای کەمی سەرچاوەکانیان، پاشەکشەیان نەکرد، بەڵکو بە ئیرادەیەکی نەگۆڕ شەڕیان کرد.
-

ئاڤێستا دڵشاد دووەمی ئاسیایی بەدەستهێنا
لەناو هەشت یاریزاندا، لە پاڵەوانێتی کیشوەری ئاسیا لە ئیمارات ئاڤێستا دڵشاد، کە ژنێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەتە توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
-

بانگەوازی پێنی کورد بۆ ئازادییخوازان: دەنگتان بەرز بکەنەوە لە دژی ئەم دڕندەییە
ناوەندی پێنی کورد لەبارەی هێرشەکانی سەر حەلەب و ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر دوێنێ ڕژێمی بەعس بە ناوی “ناسیۆنالیزمی عەرەبی” کوردانی دەچەوساندەوە، ئەمڕۆ خۆیان بە “ئۆپۆزسیۆن” دەناسێنن، کارەساتێکی گەورەتر دەخوڵقێنن و “جیهاد” دژی کورد ڕادەگەیەنن.
-

نووسەر کنێر عەبدوڵا لەسەر هێرشی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ڕەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەگرێت
نووسەر کنێر عەبدولا لەسەر هێرشی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ڕەخنە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەگرێت و دەڵێت: ئەمڕۆ لەهەموو کات زیاتر لەبەردەم بەرپرسیارێیتیەکی مێژوویدان بەرامبەر بە گەلی کورد و ژنانی کورد.
-

ئەنجومەنی عشتار لە دژی مەزهەر خۆراسانی کە بێڕێزی بە شەڕڤانێکی ژن کرد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی مەخموور ڕاگەیاندراوێکی دژ بە مەلا مەزهەر خۆراسانی بلاوکردەوە کە بێڕێزی بە شەڕڤانێکی ژن کرد کەلە هێرشی سەر شێخ مەقسودو ئەشرەفیە شەهید بوو دواتر جیهادییەکانی هەتەشە تەرمەکەیان لە باڵەخانەوە فڕێدایە خوارەوە.
-

بەهۆی پیشێلکاری دژی ژنان غەدیر بەرەکانی، لە زیندانی ناوەندی شاری سەنعا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە ڕووداوێکی دیکەدا کە ڕەنگدانەوەی ڕادەی پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکانی حوسییەکانە، غەدیر بەرەکانی، لە زیندانی ناوەندی شاری سەنعا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەم ڕووداوە زیاد بوو بۆ زنجیرە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی ژنان.
-

مامۆستایەکی کورد دەربارەی هیرشەکانی سەر شێخ مەقسودو ئەشرەفیە نامەیەک ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەکات
مامۆستا شیرین دڕەیی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی ئەمریکای کردووە دەڵێت: بە کشانەوەی پاراستن و ڕێگەدان بە دوژمنەکانمان بۆ هێرشکردنە سەرمان، تۆ تەنها سیاسەتێکت نەگۆڕی، بەڵکو بەڵێنێکت شکاند.
-

ئاماری سەرسوڕهێنەری کوژراوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێڕان ئاشکرا کرا
میدیا نێودەوڵەتی و فارسییەکان ئامارێکی سەرسوڕهێنەریان لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پچڕانی ئینتەرنێت بەردەوامە.
-

نیکۆلا ئەشرەف شاڵی: خۆبەڕێوبەرییەکەی رۆژئاوا مەترسیی لەسەر نییەو ئایندەش هەر بۆ ئەوانە
نیکۆلا ئەشرەف شاڵی، چاودێری سیاسی دەڵێت: خۆبەڕێوبەرییەکەی رۆژئاوا مەترسیی لەسەر نییەو ئایندەش هەر بۆ ئەوانە، جارێکی تر جەخت دەکەمەوە، ئایندە بۆ ڕۆژئاوای کوردستانە.
-

ژنانی کۆبانێ: بێدەنگ نابین و ناهێڵین کەس دەست لە بەهاکانمان بدات
ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و بێڕێزی بەرامبەر بە تەرمی شەڕڤانانی ژن لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەربڕی، سوێندی تۆڵەسەندنەوەیان خوارد و وتیان: ناهێڵین کەس دەست لە بەهاکانمان بدات.
-

لە نەخۆشخانەوە بۆ کۆچکردن... کۆرپەیەک زیانلێکەوتووی دەستدرێژیەکانی شێخ مەقسود
ئەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن جیهادیەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا لە کاتی هێرشی ئەم دواییەی بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا کۆرپەیەک گیانی لەدەستدا دوای ئەزموونکردنێکی کورت کە لە نەخۆشخانەیەکەوە دەستیپێکرد.
-

شێخ مەقسودو ئەشرەفیە؛ قەڵای بەرخۆدان لەژێر گەمارۆی بێدەنگیی جیهاندا
سەروین جەلال، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژن لە قەندیل و لاڤان حەمەدەمین، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل دەڵێن: سەرەڕای ئەوەی ژنان و منداڵان و گەنجان دەکرێنە قوربانیی ئەم سیاسەتە قێزەونە، بەڵام ڕۆژئاوا ئیرادەی پۆڵایینی خۆی بەدەستەوە نادات.
-

لە شێخ مەقسوودەوە ٤٩ خێزان و ١١٥ بریندار گەیشتنە کامپی تەبقا
٤٩ خێزانی خەڵکی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە و ١١٥ بریندار، کە زۆربەیان هاووڵاتیی مەدەنین، گەیشتوونەتە کامپی تێکۆشین لە تەبقا.
-

دایکانی ئاشتی لە ئەنقەرە هاواریان کرد: ئەم چەتانە بۆ تورکیاش دەبنە بەڵا
دایکانی ئاشتی کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە چوونەتە ئەنقەرە، ڕایانگەیاند، کە چەتەکانی هەتەشە بەردەوامی چەتەکانی داعشن و ئەو چەتانە لە داهاتوودا دەبنە بەڵایەک بۆ تورکیا.