ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 318 لە 1.030

8 ئازار 2025

  1. یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە نمایشێکی سەربازی شایستە ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن

    یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە نمایشێکی سەربازی شایستە ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن

    ئەندامانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان جەختیان لەوە کردەوە کە ڕۆژی ٨ی ئادار ڕۆژی تێکۆشانە لە بەرخۆدانی کلارا زەتکینەوە تا ساکینە جانسیز، ژنان فێربوون شایستەی شۆڕشی خۆیان بن و ئەمەش لە خەباتی پێشەنگایەتی ژناندا دیارە کە دژی هەموو جۆرە نادادپەروەرییە.

  2. حەوتەمین ساڵیادی ژن تیڤی پیرۆزکرا

    حەوتەمین ساڵیادی ژن تیڤی پیرۆزکرا

    حەوتەمین ساڵیادی تەلەفزیۆنی ژن "ژن تیڤی" کە یەکەمین کەناڵی تەلەفزیۆنی ژنانە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کوردستان بە ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.

  3. لە سووریا لە ٥ کۆمەڵکوژییدا  ١٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

    لە سووریا لە ٥ کۆمەڵکوژییدا ١٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

    ڕوانگەی سووری دووپاتی کردەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج کۆمەڵکوژی لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا لە دژی هاووڵاتییانی مەدەنی ئەنجام دراون و لە ئەنجامدا ١٦٢ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە کە ژن و منداڵیشیان هەبووە.

  4. لە ورمێ ناوی پەخشان و وریشە و زەینەب لە پەیامی ٨ی ئادار دەنگدەداتەوە

    لە ورمێ ناوی پەخشان و وریشە و زەینەب لە پەیامی ٨ی ئادار دەنگدەداتەوە

    ژنانی ورمێ، نەغەدە، مهاباد و بۆکان، ٨ی ئادار نەک تەنیا وەک ڕۆژێک بۆ یادکردنەوەی مافەکانیان، بەڵکو وەک نوێبوونەوەی پابەندبوونیان بۆ درێژەدان بە خەبات، پیرۆز دەکەن، ناوەکانی وەک وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و زەینەب جەلالیان لە پەیامەکانیاندا دەنگی دایەوە.

7 ئازار 2025

  1. ١٩٠ مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە ڕەتکردنەوەی پلانی فێرکردنی زمانی دایک لە قوتابخانەکان دەگرن

    ١٩٠ مامۆستای زانکۆ ڕەخنە لە ڕەتکردنەوەی پلانی فێرکردنی زمانی دایک لە قوتابخانەکان دەگرن

    زیاتر لە ١٩٠ مامۆستای زانکۆ ڕەخنەیان لە ڕەتکردنەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە گەڵاڵەی فێرکردنی زمانی ڕەسەن و نەتەوەیی لە قوتابخانەکانی ئێران گرت و بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێرانیان لە قەڵەم دا.

  2. ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: بارودۆخی دەستبەسەرکردن لە سودان لە ڕادەبەدەر جێگەی نیگەرانییە

    ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: بارودۆخی دەستبەسەرکردن لە سودان لە ڕادەبەدەر جێگەی نیگەرانییە

    لەگەڵ بەردەوامی ململانێکان لە سودان، نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیشک دەخاتە سەر پێشێلکارییە بەربڵاوەکان و مامەڵەی خراپ لەگەڵ دەستگیرکراوان لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سودان.

  3. لە سلێمانی تاژێ سەردانی ژنانی حزبەکانیان کرد

    لە سلێمانی تاژێ سەردانی ژنانی حزبەکانیان کرد

    شاندی کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ زنجیرەیەک چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی کۆمینیست و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەنجامدا، وێرای پیرۆزبایی ٨ـی ئادار گفتوگۆیان لە بارەی هەموواری یاسای باری کەسیی و لێبووردنی گشتییەوە کرد.

  4. پرۆسەکانی ئاشتی و ئامادەبوونی ژنان لە دانوستانەکاندا – 2

    پرۆسەکانی ئاشتی و ئامادەبوونی ژنان لە دانوستانەکاندا – 2

    ژنانی بەشدار لە پرسی کورد لە تورکیە بەدرێژایی ساڵان ئەزموونی بەنرخیان کەڵەکە کردووە. هالیدە تورکئۆغڵو، وتەبێژی مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان، پلانەکانی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵەکەمان باس کرد.

  5. بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی ژن لە شاری سنە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان

    بانگهێشتکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی ژن لە شاری سنە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان

    لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی ژناندا، هێزەکانی فەرەج لە شاری سنە چەندین چالاکی مەدەنییان بانگهێشت کردووە، لەوانە سورەیا خدری، سیمین چایچی، بەهار زەنگیبەند و بەڵێننامەی نووسراویان گرتووەتە بەر و هۆشدارییان داوە لە بەشداریکردن لە هەر کۆڕ و کۆنفڕانسێک.

  6. بازاڕێکی نەورۆز بۆ خەونی منداڵی ژنان

    بازاڕێکی نەورۆز بۆ خەونی منداڵی ژنان

    بازاڕی خێرخوازیی ژنانی نەورۆز ڕێکخراوێکی خێرخوازییە کە ساڵانە بۆ یارمەتیدانی ژنانی ژێر چاودێری ئەو کچانە بەڕێوەدەچێت. بەشداربووان دەڵێن: لەم کاتە سەختە ئابوورییەدا پێویستە هەوڵبدەین زەردەخەنەیەک بە یەکتر بدەین، هەرچەندە بچووک و کورت بێت.

  7. کرێکارانی کۆچبەر ئاهەنگەکەمان کشانەوەی دەوڵەتی تورکیایە لە خاک و ماڵەکانمان

    کرێکارانی کۆچبەر ئاهەنگەکەمان کشانەوەی دەوڵەتی تورکیایە لە خاک و ماڵەکانمان

    کرێکارانی کۆچبەر کە لە کۆپەراتیفە تەنووری عیشتار کار دەکەن و پشکی خۆیان لەو کۆچەدا وەرگرتووە، باسیان لە ٨ی ئادار کرد و ڕایانگەیاند کە بە کشانەوەی دەوڵەتی تورک لە ماڵ و خاکەکانیان، بەختەوەر دەبن.

  8. تاجە گوڵینەی بەنداو: ڕۆناهی یەکتا

    تاجە گوڵینەی بەنداو: ڕۆناهی یەکتا

    فەرماندە ڕۆناهی یەکتا کە لە پاراستنی بەنداوی تشرین ئازایانە خەباتی کرد، هاوکات لە کۆبانێ شانبەشانی باوکی شارەکەی پاراست، وتی: ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، پێویستە هەموو کەسێک خاوەنداری لە کەرامەتی بکات.

  9. وتەی ژنان لە یادەوەری مێژوودا نەمر دەبن

    وتەی ژنان لە یادەوەری مێژوودا نەمر دەبن

    سوزان برونێل ئەنتۆنی لە تەمەنێکی بچووکدا دەستی کرد بە کۆکردنەوەی داواکاری دژی کۆیلایەتی و بە سەبر و حیکمەت و ئیرادە توانی کۆمەڵێک مافی ژنان بەدەستبهێنێت.