ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 311 لە 1.030

21 ئازار 2025

20 ئازار 2025

  1. یاسای باڵاپۆشی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگیراوە یان هەمووار دەکرێتەوە؟

    یاسای باڵاپۆشی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕاگیراوە یان هەمووار دەکرێتەوە؟

    ڕۆژی ڕابردوو لە میدیاکانی ئێران باس لە ڕاگرتنی یاسای باڵاپۆشی زۆرەملێ کرا، لە کاتێکداهێشتا ژنانی کورد و ئێران بەهۆی بڕگەكانی ئەو یاساییە دەچەوسێنرێنەوە و زیندانیی دەکرێن، چالاکوانانیش باس لەوە دەکەن یاساکە بە ناڕاستەوخۆی جێبەجێی دەکرێت.

  2. هەفتەیەک لە سودان؛ کوشتن و گرتن و برسێتی

    هەفتەیەک لە سودان؛ کوشتن و گرتن و برسێتی

    لە ماوەی هەفتەیەکدا ٥٠ کەس لە خەرتومی پایتەختی سودان کوژران کە ١٠ کەسیان خۆبەخش بوون لە بۆردومانێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا کوژران. جگە لەوەش خەڵکی مەدەنی ڕووبەڕووی پێشێلکاری بەرفراوانی مافی مرۆڤ بوونەتەوە.

  3. ئێزیدییەکان: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ گەلی ئێزیدی، ڕینێسانسە

    ئێزیدییەکان: بانگەوازەکەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ گەلی ئێزیدی، ڕینێسانسە

    ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە بانگەوازییەکەیدا بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدیەکان، داوای دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی بۆ پاراستنی بوونی مێژوویی ئێزیدییەکان کرد، هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی کە بتوانن بە ئازادی بیروباوەڕەکانیان پراکتیزە بکەن.

  4. گولستان کلچ کۆچگیت ئۆپەراسیۆنی ئیستەنبوڵ تێکدانی پرۆسەکەیە

    گولستان کلچ کۆچگیت ئۆپەراسیۆنی ئیستەنبوڵ تێکدانی پرۆسەکەیە

    گولستان کلچ کۆچگیت، جێگری سەرۆکی گروپی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێکەوت نییە کە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستبەسەرکردن لە ئەستەنبوڵ لەکاتێکدا ئەنجامدراون کە گفتوگۆ لەسەر ئاشتی دەکرێت و بەهەموو نرخێکەوە ئیرادەی گەل دەپارێزن.

  5. ئامینەی جۆڵا کۆچی دوایی کرد

    ئامینەی جۆڵا کۆچی دوایی کرد

    ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئامینەی جۆڵا لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەوەش لە كاتێكدایە، ئەو ژنە یەکێک بوو لە ژنە دەستڕەنگینەکانی شارەکە و ناودارترین بەرهەمهێنەری برمە و چەندین جۆری دیكەی شیرینی، لە سلێمانی.

  6. لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوە باسی ئەشکەنجەی کردووە

    لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراوە باسی ئەشکەنجەی کردووە

    ژنێک بە ناوی عەبیر غێبان باسی لە دەستگیرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و ئەو ئەشکەنجەی کە لە کاتی دیلێتیدا تووشی بووە کرد. عەبیر دەڵێت: "هەموو جۆرە لێدان و ئەشکەنجەیەکم بینیوە، ژنان لە زیندانەکانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی توند و تیژی دەبنەوە".

  7. 'خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتوو بوون لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دەروونی'

    'خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوتوو بوون لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دەروونی'

    نادیە مستۆ، ڕاوێژکاری ناوەندی شەهید ئامارا و پسپۆڕی دەروونناس لە لێکۆڵینەوەکانیدا سەبارەت بە شەڕی دەروونی ڕایگەیاندووە، شەڕی دەروونی لە بنەڕەتدا شەڕێکی ڕۆحییە و ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەم شەڕەدا سەرکەوتوو بوون.

19 ئازار 2025

  1. تاڵیبان دەنگی ژنانی لە ڕادیۆکاندا قەدەغە کرد

    تاڵیبان دەنگی ژنانی لە ڕادیۆکاندا قەدەغە کرد

    سەنتەری ڕۆژنامەنووسانی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، تاڵیبان لە ئەفغانستان بە تەواوی پەخشکردنی دەنگی ژنانی لە ڕادیۆکاندا قەدەغە کرد، هەروەها لە ساڵی ڕابردوودا ١٧٢ ڕووداوی پێشێلکردنی مافەکانی میدیا و ڕۆژنامەنووسان تۆمارکراوە.

  2. سوپای عێراق  لە چوونە ناوەوەی شەنگالییەکان بۆ ناوەندی شار ڕێگری دەکات

    سوپای عێراق لە چوونە ناوەوەی شەنگالییەکان بۆ ناوەندی شار ڕێگری دەکات

    دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سوپای عێراق هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی یەبەشە و پشێوی لە شارەکەدا دروستکرد، سوپای عێراق ڕێگری لە چوونی شەنگالییەکان دەکات بۆ ناوەندی شارەکە، شانەگالییەکان کاردانەوەیان بەرامبەر بەو دۆخە هەبوو، دەڵێن: تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەن.