ڕۆژانە
-

دۆسیەکانی تایبەت بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا پێشکەش بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کران
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەوروپا ڕایگەیاند، دۆسیەکانیان سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە پێشکەش بە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە.
-

ئایدا عەمەویی دانیشتووی شاری سنە دەستگیر کرا
ئایدا عەمەوی، چالاکوانی مافی ژنان، لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی کارەکەی دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
-

"پێویستە ڕۆڵی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا جێگیر بکرێت"
بەڕێوەبەری دەستەی ژنانی کانتۆنی فورات پەیامێکی ئاراستەی ژنانی سووریا کرد و وتی: ژنانی سووریا دەبێت یەکڕیزی و هاوپشتی خۆیان بونیاد بنێن و لە دەستووری نوێی سووریادا جێگەی خۆیان بگرن.
-

"نزیكەی ١٠ هەزار منداڵ لە دیالە ڕووبەڕووی مەترسی بەكارهێنانن لەلایەن باندەكانەوە دەبنەوە"
سەرۆكی كۆمەڵەی ئیلهام بۆ چاودێریكردنی منداڵانی بێ دایك و باوك ڕایگەیاند، نزیكەی ١٠ هەزار منداڵی بێ باوك لە دیالە هەیە، كە ڕووبەڕووی مەترسی بەكارهێنانن لەلایەن باندەكانەوە دەبنەوە.
-

کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە داهاتووی سووریادا بەڕێوەچوو
لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریدا کە لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو، جەخت لەسەر پێویستی داننان بە توانا و هێزی ژناندا کرایەوە.
-

لە مێرگەپانی سلێمانی ژمارەیەكی زۆر داری سرووشتی بڕانەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەكاتی گەڕانی تیمەكانمان لە سنووری مێرگەپان دەركەوت ژمارەیەك داری سرووشتی كە ژمارەیان ٤٠ دار دەبێت بڕاونەتەوە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.
-

ژنان لە ئەمریکا ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای یەکسانییان دەکرد
پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، ژنان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، "رێپێوانی ژنانی ٢٠٢٥"یان ئەنجامدا و داوای مافی لەباربردن و یەکسانییان دەکرد.
-

ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لە هێرشی تشرین گیانی لەدەستدا
مەنیجە حاجۆ حەیدەر، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پەیەدە و هاوسەرۆکی نوسینگەی قامیشلۆی پەیەدە، لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئێشکگری بەنداوی تشرین گیانی لەدەستدا.
-

پەروەردە لە کاتی شەڕدا دەبێتە پەیامی بەرخۆدان
سامر نەجار، کە چادرێکی بچووکی پەروەردەیی بۆ منداڵانی غەززە دروستکرد، دەڵێت: لە هەموو ئاوارەبوونێکدا بەخۆمم دەوت، ناهێڵم شەڕ شکستم پێبهێنێت.
-

سەنتەری میترۆ: ١٠٪ی پێشێلکارییەکانی ٢٠٢٤ لە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ژن بووە
سەنتەری میترۆ لە مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستاندا، ڕایگەیاند، لە ١٨٢ پێشێلکاری ١٠٪ی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ژنانی ڕۆژنامەنوس ئەنجام دراون.
-

ژنان بەرەو سنووری کۆبانی ڕێپێوان دەکەن
ژنان لە پرسوسی ڕەحا گردبوونەوەو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکیان بەرەو سنووری کۆبانێ دەستپێکرد.
-

"سێدارەی سیاسی ڕێگرییە لە ڕاستی و دادپەروەری و ئازادی"
یەکێتی نیشتمانیی کرێکاران و خانەنشینان ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە سزای سێدارە کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە دژی زیندانیانی سیاسی دەرچووەو جەختی کردەوە لەوەی دەرکردنی ئەو جۆرە سزایەبەڵگەیە لەسەر پێداگری کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی سیستمی سەرکوت.
-

یونیسێف: لە غەزە ڕۆژانە ٣٥ منداڵ دەکوژرێن
وتەبێژی یونیسێف بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕۆژانە ٣٥ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەزە دەکوژرێن.
-

زەینەب جەلالیان لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەشکراوە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە زەینەب جەلالیان لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەشکراوە.
-

منداڵێکی کچی ٥ ساڵ دوای دەستدرێژی سێکسی خنکێندرا
لە شارەدێی هەرانە سەر بە ڕەحا، منداڵێکی کچی تەمەن ٥ ساڵان دوای دەستدرێژیکردنە سەری کوژرا.
-

ئیسرائیل ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پەسەند دەکات
حکومەتی ئیسرائیل ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی لە غەززە پەسەند کرد، بڕیارە ئەم ڕێککەوتنە لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی دووەمەوە دەست پێ بکات.
-

ژنانی دانیشتووی شام نیگەرانن لە دۆخی ئێستا
زۆرێک لە ژنان لە شام نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە ئیدارەی نوێ و دۆخی ژنان بەو وشانە دەربڕی: هیچ گۆڕانکارییەکمان نەبینیوە و هێشتا دۆخەکە نادیارە، نازانین باش دەبێت یان خراپ.
-

ژنانی زیندانی ئێڤین لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بیبەش کران
ژنانی زیندانی ئێڤین ڕایانگەیاند، ١٠ ژنی زیندانییکراوی سیاسیی زیندانەکە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بێبەشکران، بڕیارەکە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی سزای لەسێدارەدان دەرچووە.
-

نارین گەزگۆر لە دەبەپەوە: بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ڕێکخستن
نارین گەزگۆر، جێگری هاوسەرۆک و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دەبەپە ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی "کەمپینی ڕێکخستن" گەیشتوونەتە زۆر لایەن و لە ساڵی ۲۰۲٥ بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕێکخراوەکە.
-

بانگەوازێک بۆ ژنان لە لوبنانەوە: دەتوانین بە ئیرادەی خۆمان ژیان دروست بکەین
فاتمە یەعقوب ژنێکی خەڵکی باشووری لوبنانە و ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان و کۆچکردن بووەتەوە و لەم بارەیەوە وتی: دەتوانین دەست بە ژیان بکەینەوە، بە پێچەوانەی هەموو ئەگەرەکانەوە، بە ئیرادە و بوونی خۆمان دەتوانین ژیان دروست بکەینەوە.