ناوەندی هەواڵ
ڵە دوێنێوە ٨ی کانوونی یەکەم، شەپۆلێکی بەفرو باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو ئەمڕۆ بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە زۆرینەی ناوچەکان.
لە چەمچەماڵ ژنێکی گەنج و پیاوێکی بەتەمەن گیانیان لەدەستدا، هەروەها چوار کەسیش برینداربوون، چارەنووسی دوو منداڵیش نادیارە.
لە شارەدێی لەیلانی سنووری کەرکوک، منداڵێک بەناوی بەیار عیسا، تەمەنی ٩ ساڵە لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە، لافاو بردی و تەرمەکەی دۆزرایەوە.




