
لە کۆبانێ یادی ساکینە جانسزو هاورێیانی کرایەوە
کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات یادی ١٣ ساڵەی کۆمەڵکوژی پاریس سازکرد، جەختی لەوە کردەوە کە میراسی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز بە زیندووی دەهێڵنەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات یادی ١٣ ساڵەی کۆمەڵکوژی پاریس سازکرد، جەختی لەوە کردەوە کە میراسی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز بە زیندووی دەهێڵنەوە.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بژێوی ژیانی ملیۆنان خێزانی تێکداوە و هەژاریی خۆراکی کردۆتە ڕاستییەکی ڕۆژانە، بۆیە ئەوەی کە ڕوودەدات قەیرانێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو دەرئەنجامی سیاسەتێکی ناجێگیرە.

سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری کۆبانێ وەک هاوسۆزی لەگەڵ بەرخۆدانی خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕژانە سەر شەقامەکان.

لە دوێنێ شەوەوە، هێرشی چڕی چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامە، سووپای سووریاش هەڕەشەی توندکردنەوەی هێرشەکان دەکات و ئیلهام ئەحمەدیش هۆشداریی دەدات لە ئەگەری ئەنجامدانی جینۆساید.

هەدیە تارانی، ئەکتەری ئێران، پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی و داوای لە دەسەڵاتداران کرد توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران ڕابگرن.

لە کاتێکدا هێرشەکانی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بەردەوامن، ژمارەی بریندارانی مەدەنی بۆ ٤٠ کەس بەرزبووەتەوە کە ژن و منداڵیشی تێدایە، جگە لەوەش شەش هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە دوو ژن و دوو منداڵن.

لە نێو ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییانەی کە ۱۱ ڕۆژە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتۆتەوە، لەگەڵ سەرکوت و گرژیی سیاسی و کۆمەڵایەتی، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" وەک یەکێک لە چوارچێوە فیکرییە گرنگەکان سەریهەڵدایەوە و بووەتە بنەمای یەکگرتوویی گەل.

تەژەئا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی کە هێزەکانی ڕژێم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەنجامی دەدەن، بێدەنگ نەبن، داوا لە ژنان و ڕای گشتی و ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە هەڵوێستیان هەبێت.

ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە کرماشان و ئابدانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێیان نایە هەفتەی دووەمی خۆی و خۆپیشاندەران سەرەڕای سەرکوتی توند و ئامادەبوونی قورسی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بەردەوامن لە کۆنتڕۆڵکردنی بەشێک لە شەقامەکان و بەڕێوەبردنی شارەکە.

لە ماوەی زیاتر لە سەد ڕۆژ لە بەرخۆدان و قوربانیدان، لە پاراستنی بەنداوی تشرین لە هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، بەرخۆدانی گەل لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرکەوت، ژنان پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان کرد.

ژمارەی برینداران بەهۆی هێرشە جیهادییەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەنی زەید گەیشتە ٣٨ کەس.

ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشەنگی بەرخۆدانن لە دژی سەرکوتکردن، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن مافەکانیان بپارێزن و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو توندوتیژییە بکەن.

لە چەندین رووداوی هاوشێوەدا لەماوەی ڕۆژانی ساڵی نوێدا گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لەزیادبوونەو منداڵیکی کچ لە قەڵادزێ بە گوماناوی گیانی لەدەستداو و ژنێکی گەنج لە کەرکوک بە سووتان برینداربوو.

ئیلیزابێس ئەندرسۆن، فەیلەسوفی فێمێنیستی، بە پەیامێک پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەربڕی و وتی: "پرۆسەی ئاشتی، هیوای بەهێز و زیندووی دیموکراسییە".

لە ئەنجامیبۆردوومانی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب کەسێک گیانی لەدەستداو چوار کەس کە دوویان منداڵن برینداربوون.

دەسەڵاتدارانی تونس کارمەندانی لقی تونسی ڕێکخراوی ناحکومی فەرەنسی "زەوی پەناگە"ی ئازاد کرد، کە بە تۆمەتی "ئاسانکاری چوونە ژوورەوە و نیشتەجێبوونی نایاسایی" ژمارەیەک کۆچبەر لەنێویاندا شەریفە ڕیاحی دەست بەسەرکردبوو.

بە گوێری ئامارەکانی ژن نیوز، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا ٢٨ ژن و دوو منداڵ کوژراون، هەروەها ١٣ ژن و دوو منداڵی دیکەش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

لە شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی بە ئاگر گیانی لەدەستدا.

یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد "یەرەئە" لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا پیرۆزبایی پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسەکەمان "نوژنها"ی کرد، جەختی لەسەر ئەو ڕۆڵە گرنگە کردەوە کە ئاژانسە دەیگێڕێت لە بەهێزکردنی ئامادەبوونی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ژنان.

ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوا، جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی برسێتی و گەمارۆدان لە دژی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب بەڕێوەدەچێت و وتی: دەیانەوێت لە ڕێگەی هێرشەوە سوریا بەرەو شەڕو ئاژاوە ببەن.