ڕۆژانە
-

لە بەردەوامی ژنکوشتن لە سلێمانی ژنێک کوژرا
شەوی ڕابردوو لە سلێمانی ژنێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
-

لە بناری قەندیل یادی شەهید ڤیان بەرز ڕاگیرا
بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی بناری قەندیل، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا ڤیان سۆران بەبیرهێندرایەوە.
-

ژنانی ڕۆژنامەنووس سەردانی مانگرتووانی سلێمانییان کرد
شاندێکی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد سەردانی چادری مامۆستایانی مانگرتوویان کرد و لە دۆخی تەندرووستییان و فەرمەنبەرانیان پرسی و پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی مامۆستایان دووپات کردەوە .
-

لە سلێمانی لەسەر مەزارەکەی یادی شەهید ڤیان سۆران بەرز ڕاگیرا
بە بەشداری خانەوادەکەی و هاوڕێ و هاوخەباتانی و کەسوکاری شەهیدان، لەسەر مەزارەکەی لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی یادی ١٩ ساڵەی چالاکییە فیداییەکەی شەهید ڤیان سۆران کرایەوە.
-

ساڵی ڕابردوو ١٣ هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا ١٣ هەزار خێزانی ئاوارە بە خۆبەخشانە بۆ ناوچەكانی خۆیان گەڕێندراونەتەوە، هاوكات یارمەتی دارایی بەسەر خێزانە ئاوارەكان دابەشكراوە.
-

چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوا دەکەن هەڵوێست بەرامبەر سەركوتكردنی بەهاییەكان نیشان بدرێت
گرووپێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەڵمانیا لەبارەی سەرکوتکردنی هاوڵاتییان و ژنانی بەهایی لە ئەسفەهان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە نامەیەکدا داوا دەکەن هەڵوێست بەرامبەر سەركوتكردنی بەهاییەكان نیشان بدرێت.
-

بەهۆی تۆپبارانەوە بۆ سەر کۆبانێ ١٠ کس بریندار بوون
داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی گوندی ئەشمەیان لە گوندەکانی کۆبانی لە ناوچەی باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومان کردو بەهۆیەوە ١٠ کەس برینداربوون کە زۆربەیان منداڵن.
-

٨٨ ڕێکخراو پشتیوانیی خۆیان بۆ مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی ڕاگەیاند
٨٨ ڕێکخراو پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی دووپاتکردەوە و ڕایانگەیاند، پێویستە ئەم خەباتە مەدەنییە تەنها لە سلێمانییدا نەمێنێت و بگوازرێتەوە بۆ سەرجەم شار و شارۆچکەکان
-

نووسەری تونسی: باوەڕم بە دادپەروەری خەباتی ژنان هەیە
ئەمیرە غونەیم، نووسەری تونسی کە بەشداری پێشانگای پەرتوکی لە ئەفریقای شاری مەراکش کرد، ئاماژەی بەوەدا کە وێژەی ژنان میکانیزمێکە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی، لە چەمکەکانی دادپەروەری و یەکسانی جێندەری سوود وەردەگرێت.
-

زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی دەکەن
هەڵمەتی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی بڵاویکردەوە، ٤١٣ هەزار و ٥٠٠ واژۆکەر نامەیان ئاراستەی سەرۆکی دادوەری ئێران کردوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی پەخشان عەزیزی ئاڕاستە کراوە.
-

لە ئومدورمان هێرشی تۆپ: ٦١ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا
لە شاری ئۆمدورمان لە سودان بازاڕێکی پڕ لە خەڵکی مەدەنی بۆردومان کرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا نزیکەی ٦١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
-

دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر بەنداوی تشرین: کێشەی ئاو بووە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی
بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قەرەکۆزاخ و بەنداوی تشرین، کێشەکانی ئاو و پاکوخاوێنی زیاتر دەبن و بەکارهێنانی ئاوی بیرەکان مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زیاتر دەکات.
-

ڤیان سۆران؛ گۆشکراو بەبیری ئازادی
ڤیان سۆران، کە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە درکی بە زوڵم و ستەمی سیستمی کۆمەڵایەتی کردو هەمیشە ڕووبەڕووی عەقڵیەتی کۆنەپارێزی بووەوە، بووە پێشەنگ و هێمای خۆڕاگریی و ژیلەمۆی ئازادیی.
-

زۆرترین سکاڵا دژی دەوڵەتی تورك تۆمارکراوە
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ڕایگەیاند، زۆرترین سکاڵا بە رێژەی نزیکەی لە ٣٦% لە ساڵی ڕابردوودا لە دژی تورکیا تۆمارکراوە.
-

داعش لە کۆبانی شکستی هێنا: چارەنووسی دەوڵەتی تورکیش دەبێت
شەیدا کۆبانێ، شەڕڤانی یەپەژە، کە لە ساڵی ٢٠١٤ لە دژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ شەڕی کرد، تا ئێستاش لە بەرەکانی بەرخۆدان لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا جێگەی خۆی دەگرێتەوە، وتی: متمانەمان بە ئیرادەی خۆمان هەیە، ڕێگە بە داگیرکاری نادەین.
-

هونەرمەندان و سینەماکاران لە بەنداوی تشرینەوە بانگەواز دەکەن
ئەو هونەرمەند و سینەماکارانەی کە بەشدارییان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکرد، ڕایانگەیاند، بینین و ژیانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین هەمان شت نییە لەگەڵ بیستنی، بۆیە بانگەوازییان لە هونەرمەندان و سینەماکاران کرد.
-

لە بەغدا ژنان دژی پەسەندکردنی هەموواری یاسای باری كەسی گردبوونەوە
ئەمڕۆ لە ناوەندی بەغدای پایتەخت دەیان ژن بەشدارییان لە گردبوونەوەیەکی فراوان دژی پەسەندکردنی یاسای باری كەسیی کرد و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە دەنگدانی پەرلەمان لەسەر یاساكە نیشاندا.
-

ژنانی سوەیدا دەگەڕێنەوە مەیدان و داوای دیموکراسی دەکەن
ژنانی سوەیدا خوازیاری بەشداریی هەموو پێکهاتەکانن لە حوکمڕانی سووریاو دەستەبەرکردنی مافەکانیان لەو وڵاتە، ئاماژەیان بەوە کرد کە بڕیاری دانانی ئەلجولانی وەک سەرۆکی وڵات بەبێ هەڵبژاردنی دادپەروەرانە نیگەرانی و ترسی لای خەڵک دروست کردووە.
-

ژنێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا
هەڵمەتی دەستبەسەر کردنی ژنانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە درێژەی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، ژنێکی کوردی خەڵکی بۆکان بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا.
-

بەبۆنەی ڕۆژی ژنانی عەرەبەوە بانگەوازی دابینکردنی کەشێکی پارێزراو بۆ ژنان دەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی ژنانی عەرەبی خوازیاری دابینکردنی هەموو مەرجێک بۆ پارێزراوی جەستەیی و دەروونی ژنان، ڕێزگرتن لە ژنانی فەڵەستین کە ئارامی و خۆڕاگرییان لە بارودۆخە سەختەکانی سەردەمی شەڕی کەرتی غەززەدا نیشان دا.