ناوەندی هەواڵ
فەیلەسوفی ئەمریکی ئیلیزابێس ئەندرسۆن، لە پەیامێکیدا کە بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ناردوویەتی، پشتیوانی خۆی لە پرۆسەی ئاشتی کرد، کە بە ''بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک''ی ٢٧ی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
"لەگەڵ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کە لە تورکیادا لە ئاراداەیە، بە دڵخۆشییەوە پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین، هەر هەنگاوێک کە لە تورکیا بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە دەنرێت، پێمان دەڵێت کە هیوای بونیاتنانی جیهانێکی باشتر لە ئاردایە، هەروەها ڕوونە هەژموونگەرایی ڕوانگەی بێ هیوایی و داسەپێندراوی لێ دەکەوێتەوە، دیموکراسییەکی بەهێز و زیندوو پێویستی بە هیوا هەیە، هیوایی داهاتوویەکی باش بۆ هەموو ئەو کەسانەی لە تورکیا بۆ ئاشتی کاردەکەن و بۆ مرۆڤایەتی دەخوازم".




