ناوەندی هەواڵ
بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود لەلایەن چەکدارانی هەتەشە دوو منداڵی کچ بە ناوەکانی ئیڤان عەبدۆ تەمەن دوو ساڵ و شەم دالو تەمەن سێ ساڵ برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان، چەکدارانی هەتەشە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێرشی توندیان بۆسەر گەڕەکی شێخ مەقسود دەستپێکردووە، بە بەکارهێنانی چەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. ئەم هێرشانە جگە لە برینداربوونی ئەو دوو منداڵە، هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەم هەڵکشانە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی دیکە کە ناوچەی دێرحافر لە تەبقاو هەروەها تل سەرتەل لە نزیک بەنداوی تشرین کە فوراتیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی لێکەوتەوە.




