ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 143 لە 1.029

25 کانوونی دووەم 2026

  1. ’‘کەزی ئاماژەی تیشکی خۆر و ڕووناکی”

    ’‘کەزی ئاماژەی تیشکی خۆر و ڕووناکی”

    کۆبانێ تەنها شارێکی گەمارۆدراو نەبوو، بەڵکو ئاماژەی ئیرادەی ئەو ژنە کوردە بوو، کە کەزیەکەی گۆڕی بۆ ئاڵای بەرخۆدان، لە بەرامبەر ستەمکاریدا، کەزی بوو بە بەڵگەی کەرامەت و شکستی تاریکی.

24 کانوونی دووەم 2026

  1. ڕێکخراوی سی پی تی چیرۆکی لەدایکبوونی دەنیزێکی تر دەگێڕێتەوە

    ڕێکخراوی سی پی تی چیرۆکی لەدایکبوونی دەنیزێکی تر دەگێڕێتەوە

    ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی چیرۆکی ڕەنگین محەمەد خەڵکی حەلەب دەگێڕێتەوە کە لەکاتی چڕبوونەوەی هێرشی چەتەکانی هەتەشە بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لە حەلەب لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە شارەکە سەرەڕای دووگیانبوونی بریندار دەبێت.

  2. ژنانی شەڕڤانی ئەرمەنی: هێرش بۆ سەر کورد درێژکراوەی ڕێبازی جینۆسایدە

    ژنانی شەڕڤانی ئەرمەنی: هێرش بۆ سەر کورد درێژکراوەی ڕێبازی جینۆسایدە

    ژنانی شەڕڤانی ئەرمەنی دەڵێن: هەمان ئەو عەقڵیەتەی کە جینۆسایدی ئەرمەنی ئەنجامدا ئەمڕۆ لە پشتی بەئامانجکردنی گەلی کوردە، جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە بەرگری هاوبەش بە یەکڕیزییەکی بەهێز و ئیرادەیەکی بێوچان لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا کردەوە.

  3. گەلی قامیشلۆ: بەئامانجگرتنی هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی گەل

    گەلی قامیشلۆ: بەئامانجگرتنی هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی گەل

    لەناو هەلومەرجی هەستیاری سیاسی و ئەمنی ڕۆژئاوای کوردستاندا، گەلی قامیشلۆ دووپاتیان کردەوە، کە بەئامانجگرتنی هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئیرادەی گەل و پرۆژەی خۆبەڕێوەبردن، کە وەک پارێزبەندییەک لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕی و تیرۆردا کاری کردووە.

  4. "کەزی ژنە تێکۆشەرەکان وەک شایەتحاڵی ئیرادەی ئازادی و سەرکەوتن دەمێنێتەوە"

    "کەزی ژنە تێکۆشەرەکان وەک شایەتحاڵی ئیرادەی ئازادی و سەرکەوتن دەمێنێتەوە"

    کۆنگرەی ستار لە دربەسی ئەو تاوانە شەرمەزار کرد کە چەتەیەکی هەتەشە لە شاری ڕەققە بەرامبەر شەڕڤانێکی ژن ئەنجامیداو کەزییەکەی بڕی، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕینی یەک کزی نابێتە هۆی لاوازبوونی بەرخۆدان، بەڵکو دەبێتە سەرکەوتن.

  5.  پزیشکانی باشووری کوردستان داوای دانانی بنکەی تەندروستی لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

    پزیشکانی باشووری کوردستان داوای دانانی بنکەی تەندروستی لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

    پزیشکانی خۆبەخش، بۆ چارەسەرکردنی برینداران و هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، کە بنکەیەکی تەندروستی لە سەر سنووری سێمێلکا بکەنەوە.

  6. فیلیز بوداک: ئامانجیان لە هێرشەکاندا دروستکردنی دابەشکاری ڕەگەزییە لە نێوان گەلاندا

    فیلیز بوداک: ئامانجیان لە هێرشەکاندا دروستکردنی دابەشکاری ڕەگەزییە لە نێوان گەلاندا

    فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە مەخموور دەڵێتڥ: ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چاندنی ناتەبایی ڕەگەزییە لەناو گەلاندا، جەختی لەسەر پێویستی دەرکردنی بانگەوازێک بۆ یەکڕیزی نێوان گەل لە بەرامبەر ئەو پیلانانەدا دووپاتکردەوە.