ناوەندی هەواڵ
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی "OCHA" لەبارەی دۆخی كۆبانێ لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیەاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: هۆشداریی لەبارەی دۆخی کۆبانێ دەدەین چونكە ئەو شارە لە جیهان دابڕاوە و نزیکە لەوەی کارەسات تێیدا ڕووبدات، لە ئێستادا سەرجەم ڕێگاکانی بەرەو کۆبانێ داخراون، لەگەڵ ئەوەشدا پچڕانی کارەبا و ئاو و هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕێگری لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دانیشتووان دەكەن.
ئاماژەی بەوەشکراوە، هەرچەندە ناوەندە تەندرووستییەکان بەردەوامن لە کارکردن، بەڵام دەرمان و پێدوایستیی زۆر کەمە، تیمەكان لە گفتوگۆدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی شاری حەلەب بۆ ئەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بگەیەندرێتە ئەو شارە.




