ڕۆژانە
-

لە بەردەڕەش منداڵانی خوار ١٨ ساڵ مارە دەبڕدرێن
لە بەردەڕەش منداڵانی خوار ١٨ ساڵ لەلایەن مامۆستایانی ئاینییەوە مارە دەبڕدرێن و داواکاری گشتی دهۆکیش ڕایدەگەیەنێت، "ئەم بابەتانە پەیوەستە بە مافى گشتى و هەر سەرپێچییەک رووبدات بەپێی یاسا رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".
-

شەبنەم کۆڕور فینجانچی بێتاوان دەرچوو
شەبنەم کۆرور فینجانچی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی TTB کە بە تۆمەتی "بێڕێزیکردنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی" دادگایی کرابوو، بێتاوان دەرچوو.
-

نێرگس محەمەدی: پەخشان و وریشە و شەریفە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە
نێرگس محەمەدی ڕایگەیاند، دەبێت ڕەگەزپەرستی و سزای لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە ئێران بە تاوان بناسرێت و ڕابگیرێت، پەخشان، وریشە و شەریفە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
-

لە ئێران ۹۷٥ کەس لە سێدارە دراون: ژمارەی ڕاستەقینە زیاترە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٩٧٥ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون، هاوکات باس لەوە کراوە کە ژمارەی ڕاستەقینە لەم ژمارەیە زیاترە.
-

لە ئیتاڵیا بۆ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی لە یەکێتی ئەوروپا کرا: بەرپرسیارانە بوەستن
٥٦ کەس و ۲٦ دامەزراوە لە ئیتاڵیا نامەیەکیان ئاراستەی زاڤیر بەتەل، سەرۆکی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کرد و داوایان لێکرد هەڵوێستی بەرپرسیارانە لە بەرامبەر ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بگرێتەبەر.
-

گولدەرەن ڤارلی: دۆخی وان دەریدەخات کە دەوڵەت دڵسۆز نییە
گوڵدەرەن ڤارلی، پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی کاردانەوەی بەرامبەر بە دانانی قەیومەکان دەربڕی و ڕایگەیاند کە قەیوم ڕێگری لە ئاشتی دەکەن و وتی: خەڵک چاوەڕێی هەنگاوی جددی بوون، بەڵام دانانی قەیوم ئەوە نیشان دەدات کە ئەو هەنگاوانە تەنها بە قسە ماونەتەوە.
-

پەیامنێرێکمان لایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی لێدەکرێت
پەیامنێری ئاژانسەکەمان لە حەلەب لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هەڕەشەی لێکرا، دوای ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەند ژنێک کرد کە هەوڵیاندا ئەو ئازارانەی کە تووشی بوون ئاشکرا بکەن.
-

کەموکوڕی بنەڕەتی لە پرۆسەی دادگاییکردن و دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەمەدی
ئەمیر ڕەئیسیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق، باسی لە کەموکوڕییە بنەڕەتییەکانی پڕۆسەی دادگاییکردن و دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر شەریفە محەمەدی کردو جەختی لەوە کردەوە کە دووبارە تانە دەدەنەوە.
-

"پێویستی بە هاودەنگییەکی هاوبەشی ژنان هەیە"
تەمارا حەداد، شرۆڤەکاری سیاسی سەرنجی بۆ دۆخی ژنان لە غەززە و سووریا ڕاکێشا و وتی: ژنان لە هەردوو هەرێم زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت، بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانە و بەدیهێنانی دادپەروەری، هاودەنگی پێویستە.
-

سێ ژن کە لەلایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەرکرابوون دوای هێرشکردنە سەر ڕادیۆ بەگوم بێسەروشوێنن
هێزەکانی هەواڵگری تاڵیبان کە هەموو ڕۆژێک بە کارە نامرۆڤەکانیان ناسراون، جارێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر بینای ڕادیۆی بەگوم و ستافەکەی دەستبەسەر کرد، ئەو سێ ژنەی لە ڕادیۆکە ڕاگیراون بێسەروشوێنن.
-

دوو گۆڕی بە کۆمەڵی کۆچبەران لە لیبیا دۆزرایەوە
لە میانی هەڵمەتی گەڕانی هێزە ئەمنییەکانی لیبیا دژی تۆڕەکانی بازرگانیی بە مرۆڤ،٩٣ ڕوفات لە دوو گۆڕی بە کۆمەڵدا دۆزراونەتەوە.
-

کۆبانێیەکان لە بەنداوی تشرین: دەوڵەتی تورک بە چارەنووسی داعش دەگەیەنین
دانیشتووانی کۆبانێ کە بۆ پاراستنی زەوی و ئاو و کارەبای خۆیان ئێشکگری بەنداوی تشرین دەکەن، ڕایانگەیاندووە، وەک چۆن داعش لە کۆبانێ شکستی هێنا، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیشی لە بەنداوی تشرینیش تێکدەشکێنن.
-

دەوڵەتی تورک دهۆکی بۆردوومان کردو پێدەچێت چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت
سوپای تورک سنووری گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤای سەر بە ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد، بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە پێدەچێت جارێکی دیکە چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت.
-

بانگەوازی ڕێپاک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسایانەی کە عێراق پەسەندی کردووە
ناوەندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ژنانی کور" REPAK" داوای لە هەموو ژنان و خەڵک کرد، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسایە تێبکۆشن کە ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵانی کچ لەخوار ١٨ ساڵی و لێبوردن بە زیندانیانی داعش دەدات.
-

لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی زمانی دایک بەرز ڕاگیرا
لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بە چەند چالاکییەک بەرز ڕاگیراو جەخت لە پاراستنی زمانی کوردی و گرنگی کارکردن بۆ دەوڵەمەندکردن کرایەوە.
-

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەی زەنجانی ئێران ١٥ خوێندکار بریندار بوون
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە خوێندنگەی زەنجانی کچان لە ئێران ١٥ خوێندکار برینداربوون.
-

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی کۆبوونەوەکانی تەواو کردو دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان
کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆتایی هات و شاندەکە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.
-

زارا محەمەدی و فاتمە زەند کەریمی بانگێشتی دادگا کران
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە ٧ چالاکوان و مامۆستای کورد کە دووانیان ژنن بانگهێشتی دادگا کراون.
-

ڕەگەزنامەی فەخری فلۆرانسی ئیتالیا بە پەخشان عەزیزی بەخشرا
کامپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی بڵاوی كردەوە، پەخشان عەزیزی ڕەگەزنامەی فەخری شاری فلۆرانسی ئیتالیای پێبەخشرا.
-

لە هەولێر فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی گردبوونەوە
فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتى تەندروستى حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەبەردەم بینای وەزارەتى دارایى گردبوونەوەو ڕێگەیەکیان لە شۆفێران داخست.