ڕۆژانە
-

زیندانییەکی سیاسی: زیاتر لە هەزار ژن لە زیندانی قەرچەک لە نەهامەتیدا دەژین
ئایدا نەجەفلۆ، زیندانی سیاسی زیندانی ئێڤین، کە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانەکە لەگەڵ دەیان زیندانی سیاسی دیکەی ژن بۆ زیندانی قەرچەک گواستراونەتەوە لە پەیامێکی دەنگیدا وتی: زیاتر لە هەزار ژن لە زیندانی قەرچەک لە نەهامەتیدا دەژین.
-

"ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان جەختی کردەوە پڕۆسەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە"
شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" لە پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دوو کاتژمێری لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی ئاماژەی بەوەکرد، ڕێبەرلە گفتوگۆکاندا جەختی لەوە کردووەتەوە پڕۆسەی ئاشتیی دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.
-

دابەشکردنی یارمەتییەکان لە باکووری غەززە دەستیپێکردەوەو کوژرانیش بەردەوامی هەیە
ئاماری کوژراوانی غەززە بۆ ٥٧ هەزار و ٤١٨ کەس بەرزبووەتەوە، ١٣٦ هەزار و ٢١٦ کەسی دیکەش لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل برینداربوون.
-

بەهۆی دەسەڵاتداری باشووری کوردستانەوە لە شەوێکدا ٧٠ گەنجی قەڵادزێ کۆچیان بۆ ئەوروپا کردووە
ڕێکخراوی گەنجانی ڕاپەڕین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، تەنها لە یەک شەودا لە شارۆچکەی قەڵادزێ ٧٠ گەنج ڕوویان لە ئەوروپا کردووە، ئەمەش بۆ بێباکی حکومەت و نەبوونی هەلی كار و بێمووچەیی دەگەڕێتەوە.
-

مەکەگە زیادبوونی پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن ئاشکرا دەکات
بەپێی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا لە مانگی حوزەیراندا ٧ ڕۆژنامەنووسی ژن دەستبەسەرکراون و دوو ڕۆژنامەنووسیان بە فەرمی دەستگیرکراون.
-

ژنێکی گەنجی عەلەوی ساتەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی بەڵگە دەکات
پێشێلکارییەکانی دژی عەلەوییەکان پرسیاری ڕاستەقینەی لەبارەی ئایندەی پێکەوە ژیانی پێکهاتەی و لێپرسینەوە نەکردن لە دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە دەوروژێنن.
-

ژن نیوز: لە مانگێکدا ١٩ ژن و منداڵ کوژراون
بەگوێرەی ئامارەکانی ئاژانسی ژن نیوز لە مانگی حوزەیراندا لانیکەم ١٩ ژن و منداڵ کوژراون، ٦ ژن و چوار منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
-

ڕێکخراوە کرێکارییەکان: کۆماری ئیسلامی شکستی خۆی لە پشت ڕاگواستنی پەنابەرانەوە دەشارێتەوە
دوابەدوای دەستپێکردنی شەپۆلێکی بەرفراوانی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی ئەفغانی لە ئێران، چەند ڕێکخراوێکی سەربەخۆی کرێکاری ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، بە توندی شەرمەزاری ئەو کارەی حکومەتیان کرد و بە "سیاسەتێکی ڕەگەزپەرستانە و نامرۆڤانە" پێناسەیان کرد.
-

کەمی چاودێری خۆراکی مەترسی لەسەر یەک ملیۆن ژنی دووگیان و شیردەر لە ناوچەکانی کۆنترۆڵی حوسییەکان دروست دەکات
ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی پشتڕاستی کردەوە کە برسێتی بووەتە هەڕەشەیەکی نزیک لە ناوچەکانی دەسەڵاتی حوسییەکان، بە لەبەرچاوگرتنی شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە وەڵامدانەوەی کاریگەر، نزیکەی یەک ملیۆن ژنی دووگیان یان شیردەر تەنانەت سەرەتاییترین چاودێریش وەرناگرن.
-

کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆبانێ بەرجەستەکردنی فەلسەفەی شارستانیەتی دیموکراتیکە
لە هەنگاوێکدا کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زانکۆی کۆبانێیە بۆ بەرەوپێشبردنی بیری ئازاد و بونیادنانی کۆمەڵگەیەک لەسەر بنەمای دادپەروەری و زانین، زانکۆکە کردنەوەی کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاگەیاند.
-

"سیستمی هاوسەرۆکایەتی لە ڕێگەی خەباتی هەردوو ڕەگەزەوە زیندوو دەبێتەوە"
پەنجەوین عەلی،هاوسەرۆکی دادگای پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی جەختی لەوەکردەوە کە هاوپەیمان کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای سیستمی هاوسەرۆکایەتی دامەزراوە و بەرپرسیارە لە بونیادنانی خێزانێکی دیموکراتی و یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی.
-

ئەنجامنامەی " پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد-باشووری کوردستان بە ١٥ خاڵ راگەیەندرا
دوایی کۆتایی هاتنی وۆرکشۆپی "پلاتفۆڕمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد- باشووری کوردستان" ئەنجامنامە ڕاگەیەندراو جەخت لەوەکرایەوە کە بەشداری ژنان لەم یەکێتییە نەتەوەییەدا، تێکۆشان دەبێت بەرامبەر سیستمی سەرمایەداری.
-

دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە کە لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێماون گیانیان لەدەستدا
دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوە لە شەڕی ئێران و عێراق لە پارێزگای شوش لە ئێران گیانیان لەدەستدا.
-

پرۆژەی "دەنگەکانیان" ئاسۆکان بۆ بەشداریی سیاسی ژنان لە سووریا دەکاتەوە
دوای ٨ ڕۆژ خولی پەروەردەی چڕ و پڕی پراکتیکی، پڕۆژەی "دەنگەکانیان" کۆتایی هات، ئەم پڕۆژەیە لە لایەن ڕێکخراوی "تولیب" بۆ پاڵپشتی ژنان و منداڵان ڕێکخرا، بەشێکەلە پڕۆژەکەی بۆ بەهێزکردنی ژنانی سووریایە.
-

ڕێکخراوی منداڵان ڕزگار بکەن: لە ماوەی ٦ مانگدا لە هێرشەکانی ناوەندە تەندروستییەکانی سودان ٩٣٣ کەس کوژراون
ڕێکخراوی "ڕزگارکردنی منداڵان" ئاشکرایکردووە، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٩٣٣ کەس لە سودان لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی چاودێری تەندروستی یان سەردانی کەسوکاریان لە دامەزراوە پزیشکییەکان گیانیان لەدەستداوە.
-

لە وۆرکشۆپی "پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد-باشووری کوردستان" ڕۆڵی ژنان لە پرسی ئاشتی تیشکی خرایەسەر
وۆرکشۆپی ڕاگەیاندنی "پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد-باشووری کوردستان" کە بەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی دەستیپێکرد، کۆتایی هات و تێیدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی ژنان لە پرسی ئاشتی و توندوتیژییەکانی بەردەمیان.
-

سەرەڕای دانوستانەکانی ئاگربەست هیرسەکانی سەر غەززە بەردەوامن
هاوکات لەگەڵ پێشبینی وریایی دەرئەنجامی دانوستانەکانی ئاگربەست، هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێ وەستان بەردەوامن و دەیان قوربانیی مەدەنی لێکەوتووەتەوە کە منداڵیشیان تێدایە.
-

نزیكەی ١٦ هەزار كەس لە كامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٦ هەزار هاوڵاتیی عێراقی بە ٢٨ کاروان لە کامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە عێراق.
-

پیسبوونی هەوا ساڵانە ٩ ملیۆن کەس دەکوژێت و نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات
ڕاپۆرتێک کە لەلایەن بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراوەتەوە پشتڕاستی دەکاتەوە کە پیسبوونی ژینگە ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ٩ ملیۆن کەس، لەگەڵ زیادبوونی ٦٦%ی مردنە پەیوەندیدارەکان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا.
-

مای ساتۆ: نابێت ململانێکان بۆ سەرکوتکردنی کەمینەکان و ناڕازیەکان بقۆزرێتەوە
مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانی قووڵی دەربڕی سەبارەت بە تێکچوونی بارودۆخی زیندانیانی سیاسی کە لە دوای بۆردوومانی زیندانی ئێڤین لەلایەن ئیسرائیلەوە.