نیاز عەبدوڵا: بە درێژایی مێژوو ژنی كورد بەشێكی سەرەكی بووە لە تێكۆشان

ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا دەڵێت: بە درێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان و شۆڕشەکانی کوردستان، ژنی کورد بەشێکی بنەڕەتی بووە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە داگیرکاری و فاشیزم.

نیاز عەبدوڵا: بە درێژایی مێژوو ژنی كورد بەشێكی سەرەكی بووە لە تێكۆشان

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووس نیاز عەبدوڵا لەبارەی ڕۆڵی ژنان لە سەرجەم شۆڕشەكانی گەلی كورد لە تێكۆشان دژی داگیركاری، نووسینێکی لە پەڕە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوەو نووسیویەتی: بە درێژایی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان و شۆڕشەکانی کوردستان، ژنی کورد بەشێکی بنەڕەتی بووە لە خەبات و تێکۆشان دژ بە داگیرکاری و فاشیزم.

 

وتوشیەتی: بۆیە تا ئەمڕۆ، ژنی کورد ئازادیی نیشتیمان بە ئازادیی خۆی دەزانێت، کۆمەڵگە و نیشتیمانێکی بێ ئازادییش بە داگیرکراو دەبینێت، داپیرەکانمان، دایکەکانمان، خوشکەکانمان، کچانی شۆڕشی کەزی و کچانی سەنگەر، هەموویان بەیەکەوە لەسەرتاسەری کوردستان، بوونەتەوە دایکی نیشتیمان.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو: خۆری ئازادی لە ڕۆژئاوا ئاوا نابێت، ڕۆژئاوا سەردەکەوێت.