ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 112 لە 1.029

21 ئازار 2026

  1. وان خۆی بۆ نەورۆز ئامادە دەکات

    وان خۆی بۆ نەورۆز ئامادە دەکات

    شاری وان لە باکووری کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز کە لە ٢٢ی ئادار بەڕێوەدەچێت، ژنانی دامودەزگا و لایەنە جیاوازەکان بانگەوازی بەرفراوانیان بۆ بەشداریکردن کردووە، دەڵێن مەیدانە گشتییەکان پانتاییەک دەبن بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی بەرخۆدان.

  2. بەهۆی هێرشەکانی سەر ئێران دوو ژنی کورد کوژران

    بەهۆی هێرشەکانی سەر ئێران دوو ژنی کورد کوژران

    لە ٢١هەمین ڕۆژی شەڕی نێوان ئەمریکا_ئیسرائیل و ئێرانداین و زۆرترین هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی و لەوچوارچیوەیەشدا، دوو ژنی کورد لە تاران بەهۆی بۆردوومانکردنی شارەکە کوژران.

  3. ژنانی سەندیکا بۆ کۆتاییهێنان بە چەوسانەوەی کرێکاران لە هەنگاوی مەیدانیدان

    ژنانی سەندیکا بۆ کۆتاییهێنان بە چەوسانەوەی کرێکاران لە هەنگاوی مەیدانیدان

    ژنان لە سەندیکای کرێکاران چاودێری ئەو چەوسانەوەو بێدەنگییەن کە زۆرجار لە پشت دیوارە بەرزەکانی کەرتی تایبەتەوە دەشاردرێنەوە، لیژنەکانی ژنان ئێستا لە جەنگێکی مەیدانیدان بۆ گۆڕینی ئەو ڕاستییە تاڵەی کە ڕووبەڕووی ژنانی کرێکار دەبێتەوە.

20 ئازار 2026

  1. یادی ٢١ی ئادار لە سلێمانی بە بێ ئاگری "مامە یارە" دەکرێتەوە

    یادی ٢١ی ئادار لە سلێمانی بە بێ ئاگری "مامە یارە" دەکرێتەوە

    لە کاتێکدا گەلی کورد خۆی بۆ پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی نوێی کوردی ئامادە دەکات، ئەمساڵ گۆڕانکارییەک لە نەریتی چەندین ساڵەی شاری سلێمانیدا ڕوویدا. بەهۆی ئاڵۆزییەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی نێوان ناوچەکە. بڕیار درا ئاگر لە مامەیارە نەکرێتەوە.

  2. هەڵمەتی واژۆی نێودەوڵەتی بۆ مافی هیواو هەڵگرتنی گۆشەگیری دەستیپێکرد

    هەڵمەتی واژۆی نێودەوڵەتی بۆ مافی هیواو هەڵگرتنی گۆشەگیری دەستیپێکرد

    کۆمیتەی نێودەوڵەتی پاراستنی "مافی هیوا" و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان داوا دەکەن دەستبەجێ کۆتایی بەو گۆشەگیرییەی کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە بهێنرێت و بۆ جێبەجێکردنی 'مافی هیوا' هەڵمەتێکی واژۆکۆکردنەوەی دەستپێکرد.

  3. پاژک داوا دەکات گەل ڕوو لە مەیدانەکانی ئازادی بکەن

    پاژک داوا دەکات گەل ڕوو لە مەیدانەکانی ئازادی بکەن

    کۆردیناسیۆنی پاژک بەبۆنەی ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لەم کاتەدا ڕووداوی گرنگ بۆ چارەنووسی گەلی کورد ڕوودەدات، بانگەواز دەکەین بۆ بەشداربوون لە نەورۆز و ڕوو لە مەیدانەکانی ئازادی بکەن.

  4. یەپەژە: دەبینە ڕووناکی سبەینێیەکی ئازاد

    یەپەژە: دەبینە ڕووناکی سبەینێیەکی ئازاد

    فەرماندەیی گشتیی یەپەژە جەژنەکانی ڕەمەزان و نەورۆزی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، گەورەترین تایبەتمەندی شۆڕشەکەمان ئەوەیە کە هەموو باوەڕ و کولتوور و ڕەنگەکانی جیهان لە ژێر چەترێکی ئازاد و دیموکراتیکدا کۆدەبنەوە.

  5. نەورۆز بۆ کوردان ناسنامەو بەرخۆدانە

    نەورۆز بۆ کوردان ناسنامەو بەرخۆدانە

    لە بڵێسەی کاوەی ئاسنگەرەوە تا خەباتی هاوچەرخی کورد، نەورۆز بەردەوامە لە سیمبولی ئازادی و سەربەخۆیی، ئەزموونە مرۆییەکان و شیکارییە یاساییەکان ڕاستیەکی ئاڵۆز ئاشکرا دەکەن.

  6. تەقەمەنی لە سودان هەڕەشە لە ١٤ ملیۆن کەس دەکات

    تەقەمەنی لە سودان هەڕەشە لە ١٤ ملیۆن کەس دەکات

    تەقەمەنی مەترسی لەسەر ژیانی نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس لە سودان دروست دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مەترسییەکانی پەیوەست بە مینە چێندراوەکان زیاتر دەبن، چونکە خێزانە گەڕاوەکان خۆیان لە ژینگەیەکی "زۆر مەترسیدار"دا دەبیننەوە.

  7. عەتاو عەبدولڕەحمان لەگەڵ گروپێکی ژنان ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

    عەتاو عەبدولڕەحمان لەگەڵ گروپێکی ژنان ئاگری نەورۆز دەکەنەوە

    ژنانی کورد وەک پێشەنگی پاراستنی کلتوور و بەگژداچوونەوەی تاریکی ڕۆڵێکی مێژوویی دەگێڕن لە پیرۆزکردنی نەورۆزو بە داگیرساندنی مەشخەڵی ئاگر پەیامی ئاشتی و ئازادی دەگەیەننە جیهان، عەتاو عەبدولڕەحمان، کەسایەتی سلێمانی دەڵێت: داوا لە خەڵک دەکەم جلی کوردی بپۆشن.

19 ئازار 2026

  1. کژار: نەورۆز مزگێنی بڵندکردنی تێکۆشانی گەلانە بە پێشەنگایەتی ژنان

    کژار: نەورۆز مزگێنی بڵندکردنی تێکۆشانی گەلانە بە پێشەنگایەتی ژنان

    کۆمەڵەی ژنانی ئازادی کوردستان "کژار" بە پەیامێک جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد و وتی: پەیوەندی نەورۆز بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'ـیەوە لەسەر بنەمای ئازادیی ژن و ژیانی ئازادە، ئەمەش دەتوانێت ببێتە بەستەرێک بۆ پەرەدان بە تێکۆشانی ژنان.

  2. هێلین ئومێد: تەنها پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ڕێگە لە شەڕ و دووبەرەکیی نێوان گەلان بگرێت

    هێلین ئومێد: تەنها پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ڕێگە لە شەڕ و دووبەرەکیی نێوان گەلان بگرێت

    هێلین ئومێد، ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەرەسەندندایە و وتی: تاکە هێزێک کە بتوانێت ڕێگە لە شەڕی نێوان گەلان و هێرشی دەوڵەت-نەتەوەکان لەسەر ڕۆژئاوا بگرێت، خودی ڕێبەر ئاپۆیە.