ڕۆژانە
-

زمانی ئاشتی وەک ئامرازێکی شەڕ... هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر شەڕی ئێران و ئیسرائیل
لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیران، جیهانی عەرەبی هاواری ئاشتیی کرد، بەڵام ئایا ئەم دەنگدانەوەی ترس بوو یان دیپلۆماسییەکی بێلایەن بوو لە نێوان قازانج و بێدەنگی و هاوبەشی؟
-

هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لە گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران کرد
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گردبوونەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ داواکردنی موچەی مانگی ئایار دەستیپێکرد، بەڵام بڵاوە بە گردبوونەوەکە کراو ژمارەیەک مامۆستاو فەرمانبەر لەگەڵ ڕاگەیاندنکاران دەستبەسەر کران.
-

ژنانی کورد جەخت لە یەکێتی نەتەوەیی دەکەنەوە
ژنانی کورد، کە خەبات بۆ یەکخستنەوەی گەلی کورد دەکەن دەکەن، کە بە سنووری دەستکرد بە پێی پەیمانی قەسری شیرین و پەیمانی لۆزان جیاکراونەتەوە، پێیان وایە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە یەکێتی نەتەوەیی بەرهەمی دەبێت.
-

"دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" هەڵمەتێک کە لە سیاسەت بۆ هۆشیاری تێدەپەڕێت
کۆمەڵێک ژنی گەنجی کۆبانێ بەشداریی خۆیان لە هەڵمەتەی"دەمەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینم" ڕاگەیاند، پابەندبوونی خۆیان بە دۆسی ئازادی و خواستی کۆمەڵگە دەربڕی.
-

بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی ساکینە جانسز کرا
یەژەکە-سویسرا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی ژناندا کرد کە هەموو ساڵێک لە ساڵیادی شەهیدی پێشەنگ ساکینە جانسز لە زیوریخ ئەنجام دەدرێت.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان: دەبێت ڕێگری لە هێرشکردنە سەر بیروباوەڕەکان بکرێت
لە سووریا هیچ یاسایەکی پارێزەر نییە، ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ڕوودەدات و هەموو پێکهاتەکان ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، لە هێرشەکەدا بۆ سەر کەنیسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق، خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. ئەمەش مەترسییەکانی سەر بیروباوەڕەکانیش نیشان دەدات.
-

"لە ئێستادا ژنان هەوڵ دەدەن ببن بە خاوەن ئابوری سەربەخۆی خۆیان"
ئابوری سەربەخۆ یەکێکە لەڕێگاکانی خۆبوونی ژن و سۆزان فەرەج، چالاکوان دەڵێت: ژنێک کە خاوەن ئابوری خۆی بێت، لە کۆمەڵگەدا جیاوازتر سەیری دەکرێت و ڕاوێژی پێدەکرێت.
-

فێستیڤاڵی فیلمی خوریبگا لە ڕێگەی فیلمەکانییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسەکانی ژنان دەدات
نمایشکردنی فیلمەکانی ٢٥ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەفریقا، گرنگی بە پرسەکانی ژنان کرا، زنجیرەیەک فیلمی ژنە دەرهێنەرە ئەفریقییەکان کە باسیان لە پرسەکانی ژنان کرد، لە پێوەندی لەگەڵ ڕزگاربوون لە سنووردارکردنی کۆمەڵگە و ئاڵەنگاری چەشنە کۆنەپەرستانەکانی ب
-

دەسەڵاتدارانی ئێران: لە هێرشەکاندا ٥ هەزار و ٣٥٦ کەس کوژراون و بریندار بوون
دەسەڵاتدارانی ئێران ژمارەی نوێی جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئەم دواییەیان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل ڕاگەیاندو ئاشکرایانکرد، ٥ هەزار و ٣٥٦ کەس کوژراون و بریندار بوون.
-

بەسێ هۆزات: دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە
بەسێ هۆزات،هاوسەرۆکی گشتی کەجەکەدەڵێت: گەر ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەبەرن، ئەوکاتە دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە.
-

ئەرەن کەسکین: پێویستە جیهان ئەو تاوانانە ببینێت کە بەرامبەر بە کورد دەکرێت
پارێزەر ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ سەبارەت بەو کۆبوونەوەیەی کە کۆمەڵەکە لە ئامەد بە ناونیشانی "رێگای ئاشتی: یادەوەری و دادپەروەری" ڕێکی خستووە ڕایگەیاند، دەیانەوێت چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە بزانن چی لە چوار پارچەی کوردستان ڕوودەدات.
-

لە شەڕەوە بۆ هیوا؛ دەنگی ژنان داهاتوویەکی دادپەروەرتر لە قاڵب دەدەن
ژنانی کورد کە لە پێناو ئاشتیدا خەبات دەکەن، بە تامەزرۆییەوە لە پڕۆسەی چارەسەریدا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێی هەنگاوی کۆنکرێتیتر و هەمەلایەنەترن بۆ ئەوەی باوەڕیان بە دڵسۆزی ئەم قۆناغە هەبێت.
-

ژنانی ئاوارەی عەفرین جەخت لە بەردەوامی بەرخۆدان دەکەنەوە
ژنانی ئاوارەی عەفرین جەختیان لە پێویستی بەهێزکردنی بەرخۆدانیان لە بەرامبەر ئاوارەبوون و داگیرکارییەکان کردەوە، هەروەها کاربۆ ڕێکخستنی هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی پارێزراو بۆ عەفرین دەکەن.
-

لە سووریا بوونی ژنان لە شوینە گشتییەکان سنووردار دەکرێت
لە سووریا بوونی ژنان لە شوێنە گشتییەکان سنووردار دەکرێت و عایشە شەعبان، چالاکوانی مافی مرۆڤ دەڵێت: بڕیارەکە تەنها نوێنەرایەتی هەڵاواردنی یاسایی ناکات، بەڵکو پەیامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ژنان کە بوونیان مەرجدارە.
-

"گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی سیستمی هاوسەرۆکایەتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ سووریای نوێ"
لە کۆنگرەیەکدا کە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیران لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، ژنان یەکدەنگ بوون کە گۆڕینی عەقڵیەتی پیاو لە کۆمەڵگەدا ڕێگە خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی فراوانتری سیستمی هاوسەرۆکایەتی.
-

"ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوەو پەرتوکخانەی ژنی کورد بە ئەکادیمی کار بۆ گەڕانەوەی پێگەی ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات"
لە شاری سلێمانی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی ئەرشیف، توێژینەوەو پەرتوکخانەی ژنی کورد، بە بەشداری ژنانی مێژوونوس و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، بە بەبیرهێنانەوەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بەرز ڕاگیرا.
-

گوڵاڵە سدیق: ناکرێت بەهۆی هەڵەیەکی سیاسیەوە هاوڵاتیان و موچەخۆران باج بدەن
گوڵاڵە سدیق، شارەزایی دارایی و بانک دەڵێت: لەماوەی ١٠ساڵی ڕابردوودا ٦٠ موچەمان بەتەواوەتی پێدراوە و ٤٨ موچەشمان بەلێبڕینەوە پێدراوە، ١٢ موچەشمان پێنەدراوە.
-

کۆنگرەی ستار: دەنگی ژن کپ ناکرێت
ڕێکخراوە ژنان لە شاری حەلەبی سووریا تاوانباری ئەو پێشێلکاریانەیان کرد کە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت، لەوانە دەستدرێژی و ناوزڕاندن و تەنانەت کوشتن، کە بە بیانووی "شەرەف" بۆتە پەتایەک لە کۆمەڵگەدا.
-

بەهۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو ڕۆژنامەنووس دەریا رەن بێتاوان دەرچوو
دادگای تاوانەکانی پێنجەمی پلە یەک لە شاری نەزیپ لە دیلۆک، دوای ئەوەی دادگاکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە توخمە یاساییەکانی ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، ئامادە نەبوون، ڕۆژنامەنووس دەریا رەنیان بێتاوان دەرکرد.
-

ڕێکخراوەکانی ژنان جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا و ڕەتکردنەوەی هەوڵەکانی چاندنی ناتەبایی دەکەنەوە
ڕێکخراوەکانی ژنان لە قامیشلۆ، لە جەزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختیان لە گرنگی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پەیکەری کۆمەڵایەتی سووریا، دووپاتکردنەوەی یەکێتی نەتەوەیی، ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ چاندنی ناتەبایی کردەوە.