ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی ئامادەکاریی نەورۆز ڕایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئاهەنگەکانی نەورۆز دواخراون.
ئەو شارانەی ئەمڕۆ ٢١ی ئادار نەورۆزیان تێدا بەڕێوەدەچێت بریتین لە دێرک، گیرکێ لەگی و عامودا.
ئەو شارانەی بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا ئاهەنگی نەورۆزیان لێ دواخراوە بریتین لە قامیشلۆ، حەسەکە، دربەسی، ترپەسپی و تل تەمر لە ٢٤ی ئاداردا نەورۆز لەو شارانە بەڕێوەدەچێت.




